سه‌مای سیاسه‌ت به‌ئاوازی بوده‌ڵه‌كان

وتار/ 18/12/2017 646 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

سه‌مای سیاسه‌ت به‌ئاوازی بوده‌ڵه‌كان

نوسینی : کەمال ئەسکەندەر
كایه‌كانی ڕامیاری و قاڵبونه‌وه‌ له‌سیاسه‌ت ئیتیك و به‌ها و قیه‌می خۆی هه‌یه‌ ، بۆیه‌ له‌جیهانی سیاسه‌ت دا ئه‌وانه‌ی سنوره‌كان ده‌به‌زێنن به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان له‌كورسی ده‌سه‌ڵات و پله‌ وپۆسته‌كان دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بكه‌ن به‌هاوشێوه‌ی كێوی قاف و ڕه‌گ وڕیشاڵیان بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌شوێنی خۆیان دابچه‌قێنن ، ئه‌و كاته‌ هیچ به‌ها ونرخێك نامێنێت ته‌نانه‌ت ماف وئازادیه‌كان ده‌بن به‌سه‌رابی بیابان .

له‌هه‌رێمی كوردستان دا زۆرن ئه‌وانه‌ی سه‌مایه‌كی قێزه‌ون له‌ سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، به‌جۆریك حزب و سیاسه‌ت بون به‌ چه‌قۆیه‌كه‌ی هه‌یاس به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی هه‌ریمی كوردستان ، له‌مه‌مله‌كه‌تی ئه‌نفال و كیمیاباران دا سیاسیه‌كان له‌ كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن دا بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات واده‌و به‌ڵێنی خزمه‌تكردن و بون به‌خاك وخۆڵ به‌گوێی میلله‌ت دائه‌ده‌ن ، له‌كاتی شكست و قه‌یرانه‌كانیش دا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن به‌هه‌واڵی به‌په‌له‌ی ده‌زگاوكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن .

چۆن ده‌كرێ میلله‌ت غه‌رقی قه‌یران و بێ موچه‌یی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان كرابێ  له‌كه‌می كاره‌با و عه‌جایباتی نرخه‌كانی به‌نزین و نه‌بونی سوته‌مه‌نی ،كه‌چی  حكومه‌ت له‌پشوی سه‌ری ساڵ دابێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات موژده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات به‌دیاری ساڵی نوێ بۆ هاووڵاتیانی به‌ش مه‌ینه‌ت ، ده‌ی ئاخر زۆر له‌جێگه‌ی خۆیدایه‌ ئه‌م یاریه‌تان ناو بنێین سه‌مای سیاسه‌ت به‌ئاوازی بوده‌ڵه‌كان .

له‌ئێستادا هاووڵاتیان هێنده‌ بێزارن له‌ڕوخسارو واده‌و به‌ڵێنی به‌رپرسان ، هێنده‌ نائومێدكراون خه‌ریكه‌ متمانه‌یان به‌ حه‌قیقه‌تی سێبه‌ری باڵای خۆشیان نه‌مێنێت ، ده‌زانن ناشیرینترین زه‌رده‌خه‌نه‌ ئه‌وه‌یانه‌ كه‌به‌رپرسان بۆ داپۆشینی شكسته‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ینوێنن .

ئیتر له‌كام گۆشه‌ی شكسته‌وه‌ لێتان بڕوانین ، چێژ له‌ كام جۆری سه‌ماتان وه‌رگرین ،به‌كام ئاوازی واده‌و به‌ڵێنتان سه‌رگه‌رم بكه‌ین و ئومێدی داهاتووی له‌ سه‌ر هه‌ڵبچنین.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌