موزایەدە کردن بە ناوی پێشمەرگەوە
وتار/
12/12/2017
609 جار بینراوە
هوشیار جەمال
موزایەدە کردن بە ناوی پێشمەرگەوە
هۆشیار جەمال
لە چەند ڕۆژی
رابردوودا عەبادی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق سەرکەوتنی هێزەکانی عێراقی لەجەنگی
دژبە داعشدا ڕاگه یاند، و ناوی هیزی پێشمەرگەی نەهێنا،لەبەرامبەردا لەهەرێمی
کوردستان هەرایەکی ڕاگەیاندنی زۆرلەناو میدیاحیزبەکان دادروست کرا.
بە ناوی پشتگیری لە هێزەکانی پێشمەرگە وتەنانەت حیزب کادیرەکانی
هێنایە سەرجادە لە شاری هەولێر و لە ولاشەوە کۆمەڵی پەرلەمانتاری کوردستان کەماوەی
دووساڵ زیاتر پەرلەمانەکەیان بە فەرمانی حیزب دەرگاکانی داخرابوو،داوای ڕۆژێک پشوویان دەکرد بە ناوی ڕۆژی
پێشمەرگە.
لە ڕاستیدا ئەم هەوڵانە هیچ نین جگە لە مووزایەدەی سیاسی
وبێ نرخ وهیچ لەدۆخی پێشمەرگە ناگۆڕی، هەرلەم کاتی موزایەدە کردنە بە ناوی پێشمەرگە
ولەولاشەوە پێشمەرگەیەک لە سنوری سلێمانی
بە هۆی هەژاری و نەبوونی پارە بۆ کرێی خانووەکەی خۆی کوشت!
کەواتە حەقمە ئەوەپەندە کوردیە بڵیم کەدڵێ"بەری خۆربە
بێژنگ ناگیرێ و حیزبەکانی خاوەن دەسەڵات ناتوانن چیتر بە موزایەدەو هەڵمەتی ناڕاست
ڕای گشتی چەواشە بکەن.
بە گشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە لەدۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژین، بە شیکی زۆریان کەسوکاری شەهید وئەنفالی ناوچە
جیاجیا کانی کوردستانن، دواتریش بە هۆی سەختی
ژیانیانەوە لە بیست ساڵی ڕابردوودی حکومڕانی
کوردیدا نەیان توانیوە خوێندنی ئەکادیمی تەواو بکەن ولە پێناو دابین کردنی بژێوی ژیانی
خۆیان و ماڵ ومنداڵەکانیان بوون بە پێشمەرگە لە ئیستاشدا جگەلە کەمی مووچەکانیان و
دواکەوتنی کە تا ئێستاموچەی مانگی (٩)یان وەرگەرتووە و زۆربەیان کرێچین لەسادەترین
مافەسەرەتایەکانیان بێبەشن.
بیانوو هێنانەوە بە وەی کە کوردستان لە قەیرانی دارایدایە
بۆیە ژیانی پێشمەرگە ئاواخراپە ، بیانویەکی زۆرناڕاست و بێ بنەمایە چوونکە لە ماوەی
ئەو( ١١)ساڵەی کە حکومەتی عیراقیش بووجەی هەرێمی دەنارد پێشمەرگە هەرخاوەنی مووچەیەکی
کەم بوو ،وەک ئیستا تەنانەت وەک بێبەهایەک سەیری پێشمەرگە یان دەکرد و ئەگەر کەسێک
بێ ئیش بوویایە دەیان وت هەر پێشمەرگەش نیت؟
ئەوان نەک هەر ژیانی پێشمەرگەیان دابین نەکردوە بە ڵکو لەماوەی
ڕابردوودا ناوی پێشمەرگەیان بۆ مەرامی خۆیان بە کارهێناوە،و ئەم هێزەیان لە هەنگاونان
بۆ کردنی بە هێزیکی نیشتمانی بە ڵکو هەوڵیان داوە، وەک هێزی حزب دەرکەوێت دواتریش
کە بە رژەوەندیە ئابووریەکانی شەخسەکانی ناوحزب زۆربوون هەندێک بەرپرس هێزی تایبەت
بە خۆیان دروست کردوە بە ناوی پێشمەرگەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی
خۆیان.
نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال
-
هوشیار جەمال
12/09/2021
-
هوشیار جەمال
13/07/2021
-
هوشیار جەمال
20/04/2021
-
هوشیار جەمال
16/04/2021
-
هوشیار جەمال
06/04/2021
-
هوشیار جەمال
24/03/2021