دەوڵەتی كوردیش كرایە قوربانی بیركردنەوەی خێڵ

وتار/ 10/12/2017 466 جار بینراوە

هوشیار جەمال

دەوڵەتی كوردیش كرایە قوربانی بیركردنەوەی خێڵ
هۆشیار جەمال
كورد یەكێكە لە گەلە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە خاوەنی مێژوویەكی دوور و درێژی پر لە ململانێیە، لە پێناو مانەوەو قبوڵنەكردنی ژێردەستەیدا خەباتی كردوە كە بە دڵنیایەوە ئەگەركەسێكی بێگانە، لە هەر كوێی ئەم دنیایدا زانیاری تەواو پەیداكات، لەسەر ڕووبەرو ژمارەی دانیشتوانی هەر چوار پارچەكەی ئەو كانزاو مادە خاوە زۆرەی كە سەرچاوەی ژیانێكی شكۆمەند دەبێت بۆ تاكەكانی ئەگەر حكومڕانێكی دادپەروەر هەبێ، سەری سوڕدەمێنی لەوەی ئەم گەلە بێ دەوڵەتە!
لە رابردوودا سەرجەم بزوتنەوە رزگاری خوازەكانی گەل داخوازیان دروست بوونی دەوڵەتی كوردی بووە، لە باشوری كوردستانیش كە ماوەی چارەكە سەدەیەكە وەك هەرێمی كوردستان ناسێنراوە و لە لایەن پارتە سیاسە كوردیەكانەوە بەڕێوە دەبێرێ، هەردەم باسی دەوڵەتی كوردی لە سەر زاریان بووە، وەك كارێكی فشار بەرانبەر حكومەتی ناوەندی بەكاریان هێناوە.
بەڵام لەسەر ئەرزی واقع كاری جدیان بۆ نەكردوەو هیچ پایەیەكی دوڵەتێكی بەهێزیان دانەمەزراندوە. بەڵكو هەردەم زاراوەی دەوڵەتی كوردیان بۆ داپۆشینی كەموكورتیەكان بەكارهیناوە یان لەو كاتاتنەی كە هەرای راگەیاندنی دەوڵەتیان كردووە لە ژێرەوە كۆمەڵی مەرامی حیزبیان جێبەجێ كردوە.
دواجار ئەم كارتە بەهێزەی كورد بە بێ ئەوەی دیراسەیەكی ورد بكرێ، لە ژێر كاریگەری كومەڵی راوێژكاری پارە خۆری خانەنشینی هەندێك وڵاتی بێگانەو خۆشباوەڕی هەندێك حیزبی تر، لەشەو رۆژێك داو بە ناوی ریفراندۆمەوە لەگەڵ شاری كەركوكدا لەدەستیان دا
لەكۆتایدا دەمەوێت بڵیم سەد ساڵی تر و لە دوای نەمانی تەواوی ئەم سیاسیانەی كورد بە خۆیان و حیزبەكانیان و سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی ئەم هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی كەركوك و قەزاو ناحیەكانی تر هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ باسی دەوڵەتی كوردی و كەركوك بكات، چونكە لەسایەی عەقڵیەتی خێڵەتی و تاكڕەوانەوە بەهێزترین كارتی فشارمان لەدەست دا، و هیچ هاوڵاتیەك بڕوای بە حیزب و سیاسەكان نەماوە تا جارێكی تر باسی دەوڵەتی كوردی و پاراستن و گەڕانەوەی شاری كەركوكی بۆ بكەن بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەڵكو هاوڵاتیان ئێستا لە بێ ئومێدیەكی گەورەو هیلاكبووەیەكی دوای جەنگ دەچن، كە تەنها موچەیەكان هەبێ پێی بژین و لە جەنگ دووربن هیچی تریان ناوێت.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌