قودس شکۆیەکەی لەبەردێکی دەستی منداڵانی غەززەدا بوو

وتار/ 07/12/2017 562 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

قودس شکۆیەکەی لەبەردێکی دەستی منداڵانی غەززەدا بوو
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
کێشمەکێشمی نێوان مسوڵمان ونامسوڵمان عومقێکی مێژوویی لەمێژینەی هەبوە ، بۆیە سەرکەوتنەکان لەنێوان هەردوو سەنگەرەکەدا بەپێی سەردەمەکان ئەم سەرو ئەو سەر بوە ، کاتێک پەلە بەردووی دەستی منداڵێکی خاوەن ئیرادەی غەززە و فەلەستینیەکان لەشەقامەکان هەڵدەقۆزیەوە ووڵاتانی زلهێزیش بوێری ئەوەیان نەبوو دەست بۆ وەها بڕیارێک بەرن وەک ئەوەی ئێستا یەک لاکردنەوەی قودس بە پایتەختی ئیسڕائیل .

لەئێستادا بۆچی سەرۆکێکی سەرەڕۆی وەک دۆناڵد تڕەمپی سەرکێش لەهەمبەر کێشەوئاریشەکانی جیهان بێ باکانە لەبەرچاوی هەموو جیهان وسەرانی عەرەب ئەوە ڕادەگەیەنێت ؟

کاتێک لە وڵاتانی عەرەبی هەرچی وپەرچی و داوێن پیسەکان جڵەوی دەسەڵاتیان گرتبێتە دەست ، کاتێک پارەی سعودیە بۆ کڕینی چەک بێ لە ئەمریکا بۆ سەرکوت کردنی حوسییەکان و یەمەنیەکان ، چەکی تورکیاش ڕوو بەکورد و ئێرانیش بۆ دژایەتی کورد و کەمکردنەوەی نفوزی سوننە بێ لە وڵاتانی مسوڵمان نشین ، ئیتر بۆچی کاتی ئەوە نەبێ بڕیارێکی لەم شێوەیە بدرێ ، هەر سعودیە بوو لەهەمبەر بەشداری کردنی سەرۆکی ئەمریکا بە وتارێک لەکۆنگرەی ڕیاز ساڵی ڕابردوو ئامادەبوو دوومەرج قەبوڵ بکات یەکیان کڕینی چەک بایی چەندین ملیۆن دۆلار و دووەمیشیان سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی زانایانی ئاینی لە وڵاتەکە .

ئێستا قودس یەکەم قیبلەی موسڵمانان دەکرێت بەدیاری بۆ ئیسڕائیل ، ئاخۆ سەرانی عەرەب لەخەوی غەفڵەت ڕادەچڵەکێن و لەوە تێدەگەن لە جیهان دا چی دەگوزەرێ ،یان بۆ چەند دەیەیەکی تریش دەیان هاوشێوەی تری وەک وەلیدی کوڕی تەڵاڵ و پاشا و بنەماڵە سوک وچروک و گەندەڵەکان دێننە مەیدان ؟

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌