هه‌ژموونی ئێران له‌وڵاتانی ئیسلامی

وتار/ 05/12/2017 661 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

هه‌ژموونی ئێران له‌وڵاتانی ئیسلامی

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ٤-١٢-٢٠١٧ عه‌لی عه‌بدلڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی له‌سه‌ر كارلابراوی یه‌مه‌ن له‌شه‌ڕێكی ڕووبه‌ڕوودا له‌گه‌ڵ حوسیه‌كاندا كوژرا، به‌وه‌ش له‌ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌ی سیاسیی لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و شه‌ڕێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی وهه‌رێمایه‌تی ڕوو له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بات و ئێران و سعودیه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ڕابه‌رایه‌تی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌ئاڕاسته‌یه‌ك كار بۆ پێگه‌و نفوزى خۆیان ده‌كه‌ن.           

ڕه‌وتی شیعه‌گه‌ریی وه‌ك عه‌قیده‌، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا به‌باتڵ ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزو سوود وه‌رگرتن له‌نائارامی وڵاتانی ئیسلامیی سوننه‌ مه‌زهه‌ب باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ، به‌مه‌ش ترسی له‌بوونی ئه‌مریكا تاڕاده‌یه‌ك نه‌ماوه‌، به‌لأم ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌گه‌رێك داده‌نێت له‌هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌لایه‌ن زلهێزانه‌وه‌.

ئێران ئێستا وه‌ك مارێكی چه‌ند سه‌ره‌ به‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ركوێی فه‌راغێكی سیاسی و حكومه‌تداری لێ بێت شه‌ڕی كلكلانێی خۆی ده‌باته‌ ئه‌وێ...كه‌ زۆرجار عه‌لمانیبوونی سه‌رۆكه‌كان ده‌كاته‌ بیانوو بۆ به‌هێزبوونی هه‌ژموونی خۆی له‌و وڵاته‌دا.                                  
هاوكێشه‌ی سیاسیی له‌وڵاتی یه‌مه‌ن به‌هۆی دیكتاتۆربوونی چه‌ند سه‌رۆك وڵاتێكی عامیلی ئه‌ولاو ئه‌ملا سیسته‌می وڵاتی گۆڕی له‌خۆشگوزه‌رانی بۆدیكتاتۆری و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ سه‌ره‌نجام وڵات ڕاده‌ستی بێگانه‌ ده‌كه‌ن و سیاده‌و سه‌روه‌ری له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.                              
كاری سه‌ره‌كی ئێران له‌بواری سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و سیاسیه‌وه‌ قایمبوونیه‌تی له‌سه‌ر خاكی ئه‌و ناوچانه‌و بازنه‌ی فراوانی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ش پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ دروستبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیاو ڕوسیا.              
دوابه‌دوای دروستكردنی گروپی(حوسییه‌كان) له‌وڵاتی یه‌مه‌ن به‌پاڵپشتی لۆجستی ئێران و پاشان دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێران به‌گشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێستا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدان....یان مانه‌وه‌یان به‌دیكتاتۆربوونیان، يانيش وه‌ك ئه‌نتی ئێرانیزم له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌توانن خۆیان ڕاگیر بكه‌ن.                
ئێستا ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌مه‌ن-دا ماونه‌ته‌وه‌ دوای كوژرانی الصالح....ده‌كرێت ڕۆڵی به‌رهه‌ڵستكاری بدرێته‌ كێ؟ یاخود كێ ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ له‌ناوخۆی وڵات و ده‌ستبڕینی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا تاچه‌ند ده‌بێت به‌هاوكێشه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران به‌تایبه‌ت شیعه‌گه‌ریی كاڵ بكه‌نه‌وه‌ یاخود هه‌ر نه‌هێڵدرێت؟                    
ئه‌وه‌ش ده‌كرێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆییان هه‌بێت ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه‌ بگرنه‌ ده‌ست...یانیش گروپه‌ چه‌كداره‌ جیهادییه‌كان به‌گشتی له‌به‌دیلی ئه‌واندا ده‌خزێنه‌ ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌.

هێدی هه‌ولێری

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌