لــە حکومەتی کاتی یەوە بۆ جوڵاندنی شەقام.
وتار/
28/11/2017
595 جار بینراوە
بـــەختیار محمود
لە حکومەتی کــاتی یــەوە بۆ جوڵاندنی شەقام.
هەر لە دوای ڕوو داو و شکستەکەی (16) ئۆکتۆبەر زۆرێک لــــە لایـــەنە سیاسی یەکــــان داوای هەڵوەشانەوەی ئەم حکومەتە یان کرد ، گۆڕان و کۆمەڵ داوای حکومەتی ڕزگاری نشتیمانی و لیستی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی د. بەرهەم ساڵح هەر زوو بیرۆکەی حکومەتی کاتی بەرزکردەوە بــــۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە ، دوای ماوە یەک ئەم سێ لایەنە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ کاری پێکەوەیی لە بەیانامەیەکی هاو بەشدا ڕایان گەیاند کــە حکومەتی کاتی داوا و خواستی هەر سێ لایەنە، بـــەڵام بە داخەوە ئــــەم دەسەڵاتە وەک نەریتی هەمیشەی گوێی بۆم داواش نەگرت و درێژەی دا بە ئــــەزموونێکی فاشل و دۆڕاو ، کە ئــــامانج لێی مــــانەوەی چەند دەم و چــاوێکی بەرژەوەند خــوازە!!!
لــە حکومەتی کاتی یەوە بۆ جوڵاندنی شەقام.
بۆیە ئێستا حکومەتی کاتی بە سەرچووە، پێویستە ئەو لایەنانەی هەڵگری ئــەم پێشنیارە بە جێی یە بـــوون بــــۆ ئــــەو کاتـە ، دەست بە رداری بـن و سەقفی داواکاری یەکانیان بەرز بکەنەوە لـــە ڕێگەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی هەمە لایەنەی گشتگیری نشتیمانی بۆ ڕزگار کردنــی خــەڵک ، هەر وەها هەموو کـۆبوونەوەیەک لـەگەڵ ئەم لایەنانە هەڵپەسێرن ، بە ئاشکرا پێشڕەوی هاوڵاتیان و مووچە خۆران بکەن بۆ دروست بوونی فشارێکی جەمــاوەری بە هێزی سەرتا سەری مەدەنی لە ڕێگەی شەقامەوە .
وە ئەرکی ئەم لایەنانەیە کە هەڵگری چەمکی
داد پەروەری و گۆڕانکارین چی دی خــەڵک لە چاوەڕوانی دا نەهێڵنەوە ، بــەڵکو ببنە بەشێکی گرینگ لــەگێڕانەوەی ئومێد بــۆ کۆمەڵگا.
بـــەختیار محمود
نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود
-
بـــەختیار محمود
11/10/2020
-
بـــەختیار محمود
18/08/2020
-
بـــەختیار محمود
02/07/2020
-
بـــەختیار محمود
08/05/2020
-
بـــەختیار محمود
02/04/2020
-
بـــەختیار محمود
20/03/2020