کشانەوە لە حکومەت وەفایە لەگەڵ میللەت

وتار/ 17/09/2016 771 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

کشانەوە لە حکومەت وەفایە لەگەڵ میللەت           

کەمال ئەسکەندەر

ئەگەر کێبڕکێی حزبەکان لەووڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای کامیان خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان دەکەن حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگر بێت ، بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان پێچەوانەکەی بوە بە واقیعێکی تاڵ ، چونکە استحقاقی انتخابی تا ئێستا نەیتوانیوە دیواری شەرعیەتی شۆڕش و هێز تێک بشکێنێت .
ئەگەر تەماشا بکەین لە هەرێمی کوردستان شەرعیەتی شاخ منەت بەسەر هەموو شەرعیەتێک دادەکات و باڵای بەرزترە لە باڵای سەروەی یاسا و پەرلەمان و حکومەت و حزب و تەنانەت مافەکانی هاووڵاتیانیش تا ئاستێک قوتی فەرمانبەرانیش ، هەر بۆیە حکومەتی بنکە فراوان نەک هەر نەیتوانی خۆش بەختی بە هاووڵاتیان ببەخشێت بەڵکو بوو بەحکومەتی بنکە عەیبدار و بوو بە بارگرانی بەسەر هاونیشتمانیان، بۆیە لە ئێستادا پێم وایە هەر حزبێکی بەشدار لەحکومەت ئەگەر بڕیاری کشانەوە بدات لەم حکومەتە ئیفلیجە ئەوە کەمترین وەفای دەر بڕیوە بەرامبەر بە میللەت.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌