خولانەوە لەناوبازنەی بۆشدا

وتار/ 21/11/2017 418 جار بینراوە

هوشیار جەمال

خولانەوە لەناوبازنەی بۆشدا
هوشیارجەمال
  ئەگەر کەمیک ئاوڕ لە ڕابردووی نزیکی ژیان بدەینەوە، لە هەرێمی کوردستان و دروست بگەڕینەوە بۆڕۆژگاری خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١، بە شیک لەداخوازیەکانی خەڵک و ڕۆشنبیرانمان بیردەکەوێتەوە.
 کە گرنگترین یان ئەوە بوو کەبوجدەی هەرێمی کوردستان ساڵانە لا چوارچێوەی چەند قیستێکداحکومەتی عێراق دینێرت بۆ هەرێم هەرکات بەرژەوەندی نەمایاخود گرفتێک دروست بوو، بودجەکە دەبڕێ هەربۆیە ناکرێ بووجەی هەرێم بە م شێوەیە تەخشان وپەخشان بکرێت وبخرێتە خزمەتی شەخس وحیزبەکانەوە.
بەڵکو پێوستە ئابوریەکی بەهێزی پێ بنیادبرێت،کەرتی کشتوکاڵی پێ چالاک بکرێت و پێداویستەکانی بۆدابین بکرێ، چونکە کەرتێکی گرنگە بڕبرەی پشتی کەرتی ئابوریەو بەرهەمەکانی پێداوستی گرنگی بازارەکانی شارەکانی هەرێمن.
داوا دەکراکەرتی پێشەسازی بەو بودجە زەبەلاحە پەرەی پێبدرێ،وە سندوقی داهاتەکان هەبێت، چونکە پیوستە پارەی پێوست هەبێت، بۆ هەر ئەگەرو کارەساتێک کە لەڕوولە هەرێم بکات هەروەک کەسە بە ناوسیاسیەکانی کورد ماوەی چارەکە سەدەیەکە دەڵین هەموو جیهان دوژمنانە.
ئەودەمە چەندین تۆمەتی ناشرین و پڕۆسەیەکی بە شەیتان نیشاندانی هەمووئەوانەی بەژداربوون لە خۆپیشاندانەکان ڕۆژانە بەڕێوە دەچوو،تۆمەتی ناشرین نەما نەیخەپاڵ خەڵکی، دەسەڵاتی کوردی خوێنی ١٠گەنجیان ڕشت وبە دەیان کەسیش بریندار هەبوو.
ئەودەمە زۆربەی خەلکی کوردستان بە شیک بوون لە هەرای ڕاگەیاندە حزبەیەکان دژی خۆپیشاندانە کان بوون،وە بیدەنگ بوون لە ئاست ئەونادادیەی هەبوولەبەرامبەر بەڕیک پارە کەوەک مووچە وەریان دەگرت!
هەرچی حیزبەکانی ئۆپۆزسوێنی ئەودەمەیە بە راگەیاندن لەگەڵ خۆپیشاندان بوون،بەڵام لەواقع داقاچێکیان لەگەڵ خەڵک وقاچێکیان لەگەڵ دەسەڵات بوو.
ڕۆژگارتێپەری و قۆنا‌غی نوێ دەستی پێ کرد ئەمجارەیان حکومەتی هەرێم  بڕیاری فرۆشتنی نەوتی دا بە ناوی ئابوری سەربەخۆ ،بە غدادیش موچە وبوودجەی راگرت.
شکستی حکومەتی هەرێم لەیەکەم مانگەوە دەستی پی کرد کە نەی توانی موچەی هاوڵاتیان لە کاتی خۆیدا بدات کە تائیستاش درێژەی هەیە، و‌ەهیچ ئاسۆیەکی ڕوون نیە بۆوەرگرتنەوەی موچەکان لە لایەن فەرمانبەرانەوە.
دواتر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی هەرێم کە چەندین دۆستی ناوخۆی ودەرەکی وتیان ئەم کارەمەکەن لەئێستادا بەڵام لەسایەی کۆمەڵێک کەسەوە ئەوشکستە گەورەیە ڕوویدا بەڵام کارەساتەکە هەموو کورد باجەکەی دا.
ئیستا شتەکان گۆراون موچە خۆران لە پاش دووساڵ بایکۆت خۆپیشاندان کە من پێم وایە خولانەوە بوو بە دەوری بازنەی بۆشدا،سەرجەمیان ئەمساڵ گێژبوون و چونە ماڵەوە،وەک بڵێی سەرجەم داخوازیەکانیان جێ بە جێ کرابێت!.
هەرچی ئەوکەسانەی کە دەسەڵاتدارن کەتادوێنی دەچوونە بەغداد وبە وپەڕی فیزو خۆبە گەورەزانینەوە دەیان وت بەغداموفلیسە، ڕێک نە دەکەوتن لەگەڵیان.
ئێستا ئەوانیش لەناوبازنەی بۆشدا دەسوڕێنەوە لەدیوی دەرەوەی بازنەکە ش ڕۆژنامەنووسان وەستاون و پەیتاپەیتا و هەمووڕۆژیک لە کاتی سورانە وە بە ناوبازنە بۆشەکەدالێدوان دەدەن ودەڵین ئامادەی گفتوگۆین، وڕازین بە مەرجەکانتان بەڵام بابە سبێت سورانەوەمان لە ناوبازنەی بۆشدا.
لەکۆتایدا دەپرسم ئەگەرمووجە خۆران ئەوەدەمە پشتگیری خەڵکانی بە ئاگایی شەقامەکانیان بکردایە باشتر نەبوولەوەی دووساڵ بە بەردەوامی وبە بێ سود بە لەناوبازنەی بۆشدابسوڕێنەوە؟
دەسەڵاتدارانی ئەودەمە کە هەر ئەم دەمووچاوانەی ئیستا گوێیان لە دەنگە دڵسۆزەکانی ئەودەمەوە،ودڵسۆزانی ماوەیەک پێش ئیستا بگرتایە لە سەرپرسی ڕیفراندۆم باشتر نەبوو لەوەی ئێستا وابەبچوکی و بە دەنگی لە رزۆک وشەمنانەوە داوای گفتوگۆ لە کەسانێک بکەن کە ئامادەنین گوێتان لێ بگرن؟

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌