گەنجان و حیزب

وتار/ 18/11/2017 451 جار بینراوە

هوشیار جەمال

گەنجان و حیزب
هوشیار جەمال

  گەنجان چینی دیاری ناوکۆمەڵگان،کەبەچاڵاکترین وپر وزەترین چین ئەژماردەکرێن،دەتوانن کە ڕۆڵ بگێرن لە خزمەت کردن لەسەرەجەم بوارەکانی ژیان وبەڕێوەبردنی ئیدارەی حیزبی وحکومرانی لەهەرێمی کورستان.                                                          
 بەڵام بەداخەوە ئەم چینە چالاکە پر وزەیە لە چینێکی چالاکەوە کراوەتە چینێکی ناچالاکی گوێرایەڵی پەراوێزخراو،ئەگەر سەیرێکی شیوازی بەڕێوەبەردنی حیزەبە کوردیەکان بکەین،بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی جومگە هەستیارودیارەکانی ناوحیزبەکان کە شوینی بڕیاردانن،بەدەستی کۆمەڵە کەسانێکەوەن کە لە شاخە وە هاتوونەتە شارەکان.                                                         
 وماوەی زیاترلە چارەکە سەدەیەکە حکومڕانیەکی شکت خواردیان لەم هەرێمە   داکردوە،کە بە شیکی زۆریان خاوەنی بڕوانامەی نزمن یاخودهەر هیچ   بڕوانامەیەکی ئەکادیمیان نیە،کە لە کۆمەڵیک سیاسی بیرکورت بە ولاوە هیچی ترنین!                                                                       
ئەم کۆمەڵە کەسەی کە بە ناوی شۆرشەو ئەزموونەوە نەک هەرگەنجانیان پەراوێز خستووە ،وانیوشیانە وە سەرکەوتووش بوون لە وەی هەرکات بیانەوێت گەنجانە بەکاربهێنن بۆمەبەستی سیاسی خۆیان.
هەردەم سەرانی حیزبەکان لەکاتی دروستبوونی تەنگەژەی ناوخۆوسازدانی خۆپیشاندان کە هەندێک جارگرژی و قوربانیشی لێ کەوتۆتەوە،گەنجانیانی خۆیان ناردۆتە سەرشەقامەکان، دواتریش ئەگەر بە سودی حیزبە کە خۆی تەواوبووبێت ئەوا خێرا سەرکەووتنە کانیان وەک دەسکەوتی سیاسی بۆخۆیان بردوە، لەکاتی شکستیشداخۆیان بێ بەری کردوە وگەنجانیش بە تاوان بارناساندوە،
هەربۆیە پێوستە گەنجانی ناوحیزبە کان چ سیکۆلارو چ ئیسلامیەکان بەئاگا بێتەوە.وەبە بیری خۆیانی بهێنەوە،کە ئەوە ئەوانن دەبێت حکومڕان بنن وبڕیاربەدەستی حیزبی وحکومی بن،وە ڕۆڵیان هەبێت لەبوونیاتنان و بەرەوپێشچوونی هەرێمەکەیان،نەک کۆمەڵی کەسی بەناوسیاسی بۆمەبەستی سیاسی وشەخسی ومەرامی تایبەت بە کاریان بهینێن.
کەبەشیکی زۆری ئەم سیاسیانە  تێوگلاون لە گەندەڵی وخراپ ئیدارەدانی حیزبی وحکومی ورڕۆڵی دیاریان هەبووە لە شکس هێنانی ئیدارەدانی کوردستان وە.



نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌