له‌دواى شكستى ڕیفراندۆم و 16 ئۆكتۆبه‌ردا
وتار/
25/10/2017
579 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
له‌دواى شكستى ڕیفراندۆم و 16 ئۆكتۆبه‌ردا
هێدی هه‌ولێری
دروستبوون و ڕوبه‌رڕوبوونه‌وه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017 و
ڕۆژانی دوایی لێكه‌وته‌ی سیاسیی و په‌رچه‌كرداری زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و كاریگه‌ری
خراپتری به‌ڕووی كورددا كرده‌وه به‌جۆرێك ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.....
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی باڵانس به‌گورزی هێزی چه‌كداریی و قوربانیدانێكی زۆر له‌هه‌ردوولای
لێكه‌وته‌وه. پاشان هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵێك گێژاوی سیاسیی و قه‌یرانی جۆراوجۆری تێوه‌گڵاندو
یه‌خه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی گرت هه‌ر له‌ده‌ستی ده‌ستیپێكردنی وڵاتانی
زلهێزی دنیا وه‌ك ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا‌و هه‌رێمایه‌تییه‌كانیش
وه‌ك توركیا و ئێران و عێراق له‌گێژاوێكی قوڵدا یارییه‌كه‌یان به‌كورد كرد‌و بۆ تا
هه‌تایی خه‌ونه‌كانی كوردیان له‌گۆڕنا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌ڕاستییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانیشه‌وه
هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش هه‌رلایه‌ك به‌ره‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی سنووریی خۆیان هه‌نگاویان
نا و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك پوكانه‌وه له‌سایه‌ی حكومڕانییه‌كی
سه‌قه‌ت و شێواودا. له‌دوای1991دا هیچكات كورد وه‌ك ئێستا بێكه‌س نه‌بووه، كه ته‌واوی ڕه‌نجه‌كانى
خرايه ئاشى نه‌زان و هه‌ر ئه‌وانيش ده‌يهاڕن بریكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات
حزبه بچووكه‌كانن به‌هه‌موو شتێكی ده‌سه‌ڵات ڕازبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌لێك له‌به‌رده‌م
ئه‌و هێزانه ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی ئیسلامییه‌كان(كه هه‌رزوو كۆمه‌ڵ كشایه‌وه)،
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره هاوپه‌یمانێنییه‌كدا
نه‌بن پێكهێنه‌ره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بن به‌تایبه‌ت پارتی، خۆری سیاسی‌یان به‌ره‌و
ئاوا بوون ده‌چێت، چونكه مانه‌وه‌ی پارتی به‌هۆی ئه‌و هێزانه‌وه بووه له‌ماوه‌ی
زیاتر له 20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕابردوویدا. ڕوو سپیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حزب عه‌یب نیه‌و ئێستا لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت
به‌رده‌وام بن له پڕۆسه‌ی سیاسیی و درێژه به جه‌ماوه‌ریبوونی خۆیان بده‌ن هه‌لێك
له‌به‌رده‌میاندایه‌و ده‌توانن ئه‌و كاره‌كه بكه‌ن و هه‌موو پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی
پێشوویان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بمرێنن و ئاینده‌ی سیاسیی خۆیان بدۆزنه‌وه،
چونكه پارسه‌نگی هێز له‌ئاستی هه‌رێميی و نێوده‌وڵه‌تیدا گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهاتووه‌و
له‌سایه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌دا حزبه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆیان چه‌ندینجاری دی شه‌رعیه‌ت
به‌خۆیان ده‌ده‌نه‌وه و پشكی سه‌ره‌كیان به‌رده‌كه‌وێت و مافی ئه‌وانی دیكه‌ش
ناده‌ن. ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم
خراپ و شێواو‌و ده‌رخه‌ری ڕاستییه‌كی تاڵ بوو بۆ قوڕگی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد‌و ئێستاش
به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت نایانه‌وێ ئه‌و ڕاستیه تاڵه هه‌رس بكه‌ن و دۆخه‌كه به‌ئاقارێكی
تردا ده‌به‌ن و ناته‌بایی ناوماڵی كوردیی و خۆخۆریی، كه ته‌نها شتێك له‌گه‌ل
داواكاریه‌كانى كورد (سه‌ربه‌خۆیی) یه‌كناگرێته‌وه ناته‌بایی ناوخؤيى و به‌گژداچوونه‌وه‌ی
یه‌كتره ئه‌وه‌ش دیرۆكێكی له‌ناو كورددا هه‌یه‌و به‌رده‌وام ئه‌و جۆره مامه‌ڵه
ناشیاوانه وایكردووه، كه به‌رپرسان و ده‌ستڕۆیشتووانی گۆڕه‌پانه‌كه نه‌زانانه
قسه بكه‌ن و یڕیاری ڕێ گۆڕین و نه‌گه‌یشتنه ئامانجی كورد بده‌ن هه‌م له‌دوای ھەڵەی
بڕیاری ڕیفراندۆم و لەدەستدانی زیاتر لە %٥٠ی خاکی کوردستان و بچووكبوونه‌وه‌ی
سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. رووداواوه‌كانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو ڕۆژانی دوایی و لەکاتی داگیرکردنی کەرکوك و
گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ ساڵی91 و دروستبوونه‌وه‌ی هێلی ٣٦ لەلایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی خۆشباوه‌ڕی
ناسیاسی و وروژاندنى سۆزی خه‌ڵك و وتاری نالۆژیكی و حه‌ماسیانه‌ی به‌رپرسانی ئێستا
به‌ڕاده‌یه‌ك بوو دڵنیاییان بۆ خه‌ڵك كردبوو، كه‌چی ده‌ره‌نجامێكی خراپى لێكه‌وته‌وه..... خراپیه‌ك هێنده‌ی ئه‌نجامدانی
تاوانێك وابوو له‌كاتێكدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران دان به‌وه‌دابێن هیچ ئه‌رزش و نرخێكیان
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نه‌ماوه‌و بوونه‌ته به‌شێك له‌ڕابردوو وه‌ك ڕیفراندۆمه‌كه‌ی
25-7 و ئه‌و ده‌رهاوێشتانه‌ی لێیكه‌وته‌وه و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتنی ساڵانی ڕابردوو،
كه به‌ده‌ستهاتبوون به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی عه‌جولی كه‌سی یه‌كه‌م، كه خۆی وه‌ك سه‌رۆك
ده‌خوێنده‌وه له‌ده‌ست ده‌رچوون و ئه‌سته‌مه به‌مزووانه به‌ده‌ستی بێنینه‌وه. ناوچه
ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان به‌كه‌ركوكیشه‌وه، كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار پێیان
ده‌وت: ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاینده‌یه‌كی نادیاردا
ده‌ڕۆن و نازانرێت چ ڕۆژێك له‌به‌رده‌م ئه‌و كوردنشینانه‌و چاره‌نوسیاندایه؟ ئه‌وه‌ش
ئاڵۆزیی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه دروست ده‌كات و ماوه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ كوردستانیانی
ئه‌و ناوچانه وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه. ئێستا ڕووی به‌رپرسانی یه‌كه‌م له‌و سكشته گه‌وره‌یه‌دا سزادانیان به‌وه
ده‌بێت ، كه دووربخرێنه‌وه له‌كایه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردندا. ئێستای
كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانیشی ڕووبه‌ڕووی
گۆڕانكاریی گه‌وره بردووه، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ناویه‌كێتی (كه ماوه‌یه‌كه یه‌كتر به خۆفرۆش و ده‌سه‌سیه‌ی
ئه‌م و ئه‌و داده‌نێن و یه‌كێتی و پارتیش له‌لایه‌ك، كه ئه‌وه مێژوویه‌كی درێژی
هه‌یه له‌ناكۆكی و ململانێی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی جه‌لالی و
مه‌لاییه‌وه). به‌رده‌وامبوونی مه‌ودای دووربینی و دوورهاوێژی له‌زهنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
به‌زۆربوون به‌بار به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، بوونه‌ته گێژاوێك ده‌سه‌ڵاتی
سه‌پێنراو خۆیشیان ناتوانن به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كدا بگه‌ڕێن بۆ ده‌ربازبوون له‌دۆخه
ئاڵۆزكاوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا باس له‌حكومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی
ده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پچڕاندن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانه سه‌پێنراوانه‌ی
هه‌رێمی كوردستان، كه دۆخێكی به‌ڕووی هاوڵاتیانی كوردیدا دروستكردووه شكستی
خواردووه‌و هه‌رجۆره به‌دیلێك ده‌شێت و ده‌گونجێت ڕاست ببێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی
ئێستا.
دووساڵ له‌مه‌وبه‌رو له 12ئۆكتۆبه‌ری 2015 تاوه‌كو
12 ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه زیاتر له‌دووساڵی تێپه‌ڕكردو كێشه‌ی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و ئابووریی به‌دوای خۆیدا هێنا،كه پارتی له‌بازگه‌ی
پردێ ڕێگه‌ی نه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێرو سه‌رپه‌رشتی
دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی
ئاریشه‌و ده‌ركه‌وته‌كانی قه‌یران گه‌لێك و ئه‌نجامێكی خراپتر له‌دوای 1991دا.
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020