دەنگی گەل لەتابوتی مەرگ دا
وتار/
24/10/2017
488 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
دەنگی گەل لەتابوتی مەرگ دا
كهمال ئهسكهندهر
لە ئان وساتی کۆبونەوەی حزب ولایەنەسیاسیەکانی هەرێم بەمەبەستی
کاراکردنەوەی پەرلەمان پێش ئەنجامدانی ڕیفراندوم ، لەلایەن نوسەران و ڕۆشنبیرانەوە
جەخت لەوە کرایەوە ئەگەر مەبەست لەکاراکردنەوەی پەرلەمان تەنها هەوڵێک بێت بۆ تێپەڕاندنی
پرسێکی هەنوکەیی ئەوە بریتی یە لەکوشتنی ئیرادەی گەل ، ئەو کات هەرچەند هەندێک لە
فراکسیۆنەکان بۆ شەرعیەت دان بەهەوڵەکەیان و چاوبەستی هاووڵاتیان بیانوی هێنانە پێشی
باسی بژێوی خەڵک و پڕۆژەی چاکردنی پاشەکەوتی موچەیان دوپاتدەکردەوە ، دواجار بەتێ
پەڕبونی کەمتر لەدوو مانگ ئەنجامەکەی دەرکەوت جگە لەتێپەڕاندنی پرسی ڕیفراندۆم هیچ
کام لە پڕۆژەکانی تر سەروسۆراغیان نەما .
ئێستا چی ؟ دەسەڵاتی یاسادانان بەکام یاسا ماوەی خۆی درێژدەکاتەوە
؟ گەرەنتی چیە دوای ئەو ماوەیە وەکو فوت بۆڵ لەیاریەکی تردا شەقێکی تریشی تێهەڵنادەن
بەئاڕاستەی گۆڵێکی تر ؟، ڕوون وئاشکرایە ڕووداو و پێشهاتەکان لەناوچەکە هێندە زۆرن
لە هەر کاتێک بیانەوێ دۆزینەوەی بیانوی درێژکردنەوە بۆ هەر پۆست ودەسەڵاتێک بیانوەکان
حازر بەدەستن.
دواجار ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ و ئەوانەی لە ماوەی پێنج ساڵی
ڕابردوودا هەر خەریکی بیانوی درێژکردنەوەکان بون ، دەبێ ڕاست ودروست لەوە تێ بگەن
ئەگەر ئەوێ رۆژێ بەکاراکردنەوەی پەرلەمان شکۆی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانیان
شکاندبێ ، ئەوە ئەمڕۆ بە تیرۆرکردنی ئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان ، پڕۆسەی دیموکراسی
و دەنگی گەلیان خستە تابوتی مەرگ.
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018