میللەت لەنێوان سیناریۆی سیاسەت و حەقیقەتی کارەسات
وتار/
24/10/2017
462 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
میللەت
لەنێوان سیناریۆی سیاسەت و حەقیقەتی کارەسات
كهمال
ئهسكهندهر
سەرکردە
ژیر و سەرکەوتوەکان ئەوانەبوون کە لەسەردەمی فەرمانڕەواییان دا زیاتر لەچڕینی
ئاوازی زمان و کەیف خۆشی بەردەم فیکە و چەپڵەی جەماوەر گرنگیان بەڕاوێژو پێشبینیەکانی
عاقڵمەندانی نیشتمان داوە ، بەگەڕانەوەمان
بۆ سێ مانگی بەرلەئێستا لەوەتێدەگەین سیناریۆ و حەقیقەتەکان لێک جیابکەینەوە ،
ووردبنەوە لە کاتی بانگەشەی ڕیفراندۆم و ئاهەنگەکانی بەردەم سیناریۆی فیکەی جەماوەر
چۆن خیتابی سیاسی کەوتبوە ژێر عاتیفەو سۆز بەجۆرێک چاویلکەی بیناییمان بەدەر لە خوێندنەوەیەکی
دروست بۆ هۆشداریەکانی دەوروبەرو جیهان تەنها جەماوەری ئامادەبووی ئاهەنگ ئاڕاستە
و بەرزی ونزمی ئاوازی ووتارەکانی دیاری دەکرد تا ئاستی حساب نەکردن بۆ هیچ هێز و مەترسیەک
.
دواجار
چی ؟ وەک دەڵێن نزیکەی سەدا پەنجای خاکمان لەدەست چوو ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕژانی خوێنی
دەیان شەهید و سەدان بریندار و بێ باوک کردنی سەدان منداڵ و بێوەژن کردنی دەیان
ئافرەت ، ئاوارەبونی زیاتر لەسەد هەزار خێزان ، ئەوە چ سەودایەک بوو بڕیاردەرانی ڕیفراندۆم
کردیان ؟ بۆچی زەرەر لەمە گەورەتر هەیە ؟
پێم
سەیرە هێشتا بەرپرسان نابەرپرسانە بە ڕیزێک ئۆتۆمبێڵەوە و بە قات وریباتێکی گرنبەها
باسی نیشتمان پارێزی دەکەن ، بۆچی ! نیوە لاشەی ئەو شەهیدەتان نەبینی کەبەهۆی گیرفان
بەتاڵی موبایل ەکەی فرۆشتبوو تا کرێی ئەو تاکسی یەی پێ بدات کەپێی گەڕابویەوە سەنگەر بۆ پارستنی خاک ونیشتمان ، دەبوایە یەکە بەیەکەتان لەپرسەی شەهیدەکان دا دەست
لەکارکێشانەوەتان ئاڕاستەی میللەت بکردبوایە ! ئێستا دەبێ لەوە تێگەیشبێتن سیناریۆی
سیاسەت حەقیقەتێکی کارەسات ئامێزی چەند گەورەی بەدوای خۆی داهێنا .
ئیتر
میللەت لەبەیاننامە و کۆبونەوەکانتان بێزارە ، لەنمایشی بەردەم مایکی کامێراکان بێزارە
، هەموان چاوەڕێی هەنگاوی کرداریتان دەکەن
، ئەگەر باوەڕناکەن فەرمون چاوێک بە بەیاننامە و لێدوان وقسەی ڕابردووتان دابخشێننەوە
بزانن خۆشتان هێزی ئەوەتان ماوە بەدیاری دابنیشن و کاتیان پێوە بکوژن؟!
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018