سەرکردەی بێ پاسەوان ؟!
وتار/
20/10/2017
865 جار بینراوە
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
سەرکردەی بێ پاسەوان ؟!
ئاوات قەرەداغی
زۆر سەیرە لەلام کاتێ سیاسی یەك یان سەرکرودەیەک دەبینم
لەشکرێکی زۆر گەورە لەفرۆکەی تایبەت و زریپۆش و ئتۆمبێلی درعی گولە نەبری لەگەڵدایە
؟!
بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی و بنەماڵەکەی لە ناو میلەتی ڕەش
وڕووتدا لە هەمووی مەهزەلە تریش میلەتەکە میلەتی خۆشت بێت ؟!
لەلایەکی تریشەوە میلەت هەمووی بەدۆستی خۆت بزانیت و لە
هەمان کاتیشداسیقەو متمانەشیان پێ نەکەیت کاتێ هەرئەو میلەتەشە بە حەق و بەناحەق چەپڵەیان
بۆلێ دەدەن ، خۆ ئەگەر بڕیار وایە سەرکردەو سیاسی یەکان متمانەپێکراوی ناو میلەتن
، ئەی باشە ئێستا خێرە وەکو سەرکردە ڕۆژئاوایەکان ڕاستەوخۆ نایەنەناو میلەت و خۆیان
ئاوێتەی خەمەکانی میلەت بکەن لەخۆشی و ناخۆشی یەکانیاندا بەشدار بن ، ئەی باشە ئەم
سەرکردەو سیاسیانە هەرئەوانە نەبون بە دۆینەوڕۆن ونانەڕەقەیەکیش شکور بوون مامە پیرەکی
لادێ نشین پێیان بدات لەناو تەکی یەو خانەقاکەی خۆیاندا ؟!
ئەی باشە سەرۆکو سیاسی یەکان بۆ دەبێت زاتی ئەوە نەکەن بەتەنیا
لەناو میلەتدا بگەڕێن ، بۆ ئەوەی حاڵی میلەت بزانن
چونکە سەرۆك یان سیاسی یەکان لەگەڵ دەسەڵاتەکەی خۆیاندا
لەشکرێکی گەورە ڕاوێژکاریان هەیە کەڕێ نیشاندەرن ، بەڵام بەداخەوە بەردەوام ڕاستی یەکان وەکو خۆی ناگەیەننە سەرۆکەکان ، سەرۆکیش
لەڕاستیدا بێ ئاگایە ، بەم شێوەیە ژیانی سەرۆکو سیاسەت مەدارەکان بەڕێ دەکرێت ، تاکو
ئەو ڕۆژەی کارلەکار دەترازێت ، پەشیمانی دادی کەس نادات ، وەکو ئەو نمونانەی لە ڕابردودا
بینیمان ،لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداچۆن کەوتنەبەر شاڵاوی ڕاپەرین و سەرکردە
بەسەرکردەیان بەدەستی میلەتی ڕەش و ڕووت لەناو بران .....
نمونەش وەکو ڕژێمەکەی سدام و قەزافی و حوسنی مبارەکو چەندانی
تر کە ئێستازبڵدانی مێژوو جێگانە ، هەربۆیە منیش وەکو نوسەرێک وەکو کوردێکی دڵسۆز لەم مینبەرە ئازادەوە حەقمە
ڕوو بکەمە سەرکردەو سیاسی یەکانی کورد ، پێیان بڵێم ئیتر تائێرە بەسە دەی فەرموو لە
ئەمڕۆ بەدواوەسەروەت وسامانەکانتان بخەنە بەردەستی میلەتی ڕەش و ڕووت و هەژار ، دوبارەی دەکەمەوە بێ پاسەوان وەرنەوە ناو میلەت
خۆتان ئاوێتەی میلەت بکەنەوە ، چونکە ئەنفال و کیمیا باران و ڕوخانی لادێکان و خوێنی
شەهیدان کورسی یەکەی ئیوەی لێ بەرهەم هات ، دەفەرمووئێستاش درەنگ نی یە وتازیاتر
کارلەکار نەترازاوە بەهەموو سیاسی یەکان و دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامی و علمانیتانەوە
هێزو تواناکانتان یەک بخەن داهاتووی نەوەکانمان
ڕۆشن بکەنەوە .........
تاکەی بە بێ موچەی وبێ نەوتی و دەردە سەری ژیان بەڕێ بکەین
،سیاسی و سەرکردەکان دەبێت باش لەوە تێ بگەن كەمیلەت پڕ بوو ڕقی پیۆزیان بەهیچ هێزێکی
دەرەکی و ناوخۆی ناگیرێتەوە ، لەکۆتایدا پەشیمانی دادی هیچ کەسی نەداوە تادادی ئەم
سەرکردەو سیاسیانە بدات .....
مەهێڵن خاکی کوردستانی پیرۆز ژێر دەستە بێتەوە بۆ
ژێر چنگی تورك و فارس وعەرەب .........
نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
12/09/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
25/08/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
20/06/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
24/03/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
14/03/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
12/01/2021