قەبارەی لافیتە و ئەنگوتکی نانەوا

وتار/ 19/09/2017 590 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

قەبارەی لافیتە و ئەنگوتکی نانەوا
نوسینی : کەمال ئەسکەندەر

زۆرجار دەوترێت مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە ، ئەم ڕووداوە ڕەنگە زۆربەمان گوێبیست بووبین ، هەروەک ڕاستە ئەگەر بڵێین بەچەند جۆرو شێوازێک بەنمونە دەهێندرێتەوە دەگێڕنەوە گوایە : عبدالکریم قاسم لەو کاتەی سەرۆک کۆماری عێراق بوە بەیانیەک سەردانی نانەواخانەیەکی شاری کردوە ، کاتێک سەیری گەورەیی قەبارەی وێنەی خۆی و کەمی کێش و بچوکی ئەنگوتکی نانەکانی کردوە ، ئامۆژگاری نانەواچیەکەی کردوە قەبارەی وێنە هەڵواسراوەکەی سەرۆک کۆمار بچوک بکاتەوە و نانەکان گەورەتر بکات .

 ئەم ڕووداوەی سەرەوە هەر چۆن بێت بەلامەوە گرنگ نیە بەڵکو ئەوەی مەبەستمە بریتیە لەتێگەیشتن و لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکە کەبریتیە لەچەسپاندنی مافی خەڵک و ڕێگری لە کاسەلێسی و چەواشەکاری بەسود وەرگرتن لە پشتی هەڵواسینی وێنەیەکی قەبارە گەورەی سەرۆک  بەمەبەستی پەردە پۆشی لە کارێکی گەندەڵ.

پرسیارەکە ئەوەیە تۆ بڵێی هاوشێوەی نانەواچیەکە  لە ئێستادا چەند بێ ؟
دەی ئاخر وەزارەتی واهەیە بە قەد موچەی چەندین فەرمانبەری وەزارەتەکەی ئاڵاو لافیتەی لە دیوانی وەزارەت تێک چەقاندوە لە کاتێک دا ڕەنگە فەرمانبەری وای تیا بێت کرێچی بێ و مانگانە تێچوی بەنزینی یەک مانگی ئۆتۆمبێڵەکەی وەزیر قەرزبکات چونکە موچەکەی بەشی ناکات دواتر بەساڵێک قەرزەکەی بۆنەدرێتەوە .

 لەم ڕۆژانە  بەنزین خانەیەکم بینی لافیتەیەکی باڵابەرزی بەقەد باڵای سەقفکە هەڵواسی بوو و بەچەند مەتری پان ، بەڵام لەژێرەوە بۆ هەر لترێک  سەدو سی دیناری خستبوە سەر ، بۆچی مەگەر قەیران دروست کردن بەدەرفەت وەرگرتن لەبارودۆخ هیچی کەمترە لە هەڕەشەی ووڵاتانی دراوسێ ؟ دەی خۆ ئەوان هێشتا سنوریان دانەخستوە ئێوە قەیرانی گرانی سوتەمەنیتان دروست کرد .

 ئەی مەگەر ئێوە نابینن لەشەقامە گشتیەکان بە بیانوی بانگەشە بۆ پرسە باڵاکەی نیشتمان بازرگانی و ڕیکلام چۆن بەلێشاو دەستی پێکردوە ! هەر لەکولێرە بەڕوون و چێشتخانەکانەوە بگرە تا دەیان ناوەندی بازرگانی ، بۆچی مەگەر بەرپرسێکی کارگێڕی لەلایەنی پەیوەندیدار نیە دڵسۆزانە بەئەرکی سەرشانی هەڵسێت و فێریان بکات دڵسۆزی بۆ نیشتمان لە کردارو ویژدانەوە دەست پێدەکات نەک گەورەکردنی قەبارەی لافیتە ، بەڵکو هاوشێوەی عبدالکریم قاسم پێیان بڵێت :(لافیتەکانتان بچوک بکەنەوە و نرخەکانتان دابەزێنن)

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌