لەبارەی كۆبونەوەكەی ٩/١٥ ی پەرلەمانی كوردستانەوە
وتار/
16/09/2017
597 جار بینراوە
دانا دارا
لەبارەی كۆبونەوەكەی ٩/١٥ ی پەرلەمانی كوردستانەوە
دانا دارا حسین
راویژكاری پەرلەمانی كوردستان
كۆبونەوە نائاساییەكەی پەرلەمانی كوردستان دوینی هەینی زۆر
سەرنجی یاسایی و سیاسی هەلدەگریت
من لەخوارەوە دیارترین سەرنجە یاساییەكان تۆماردەكەم لە
چەند تەوەرەیەكدا :
١/ لەروی سیستمی دانیشتنەوە
دانیشتنە ئاسایی و نا ئاساییەكانی پەرلەمان لە پەیرەوی
ناوخۆدا ژمارە ١ ی سالی ١٩٩٢ ی هەمواركراو ریك خراوە كە پیویستە :
- سەرۆكی پەرلەمان بانگهیشتی كۆبونەوە بكات یاخود
یەك لەسەر چواری ئەندامان داوابكەن و واژوكانیان پیشكەشی سەرۆك بكەن
ماددەی٦ برگە ١
وەك زانراوە سەرۆك و سكرتیری پەرلەمان بە ئەركی وەها هەلنەستاون
و هەر زانیاریشیان نەبوە !!
- دەستەی سەرۆكایەتی لانی كەمیان دوو ئەندام
واژوی بەرنامەی كار بكەن و پیش ٤٨ كاتژمیر بە دەستی ئەندامان بگات
ماددەی ٢٠ برگەی ١ و ماددەی ٥٤ برگە ٢ لەپەیرەوی ناوخۆ
وەك زانراوە بانگهیشت و بەرنامەی كار بە نوسراوی بەریوەبەرایەتی
كاروبار ئاراستەی ئەندامان كراوە بە ئەلكترۆنی و بەتەلەفون نەك بەشیوەی نوسراو !
- كۆبونەوە پیویستە لە رۆژانی دەوامی فەرمی و
لە خولی گریداندا ئەنجام بدریت نەك لە رۆژانی پشوو لە كاتی شەو دا
ماددەی ٣ ی پەیرەوی ناوخۆ .
- بەریوەبردن دانیشتن لە لایەن سەرۆك و جیگر
و سكرتیرەوە بەریوە دەچیت و بەو پییەی هەردوو سەرۆك و سكرتیری پەرلەمان ناتوانم نەبون
لە كارەكانیان نەبەهۆی ( وەفات كردن ، یان وازهینان یان وازپیهینان یاخود مۆلەت و
لەدەست دانی مەرجی ئەندامیتی )
لەم كاتەدا دانیشتن یاسایی بون وەردەگریت كە هەردوكیان
ئامادەبن
ماددەی١٧ برگەی ٢
٢/ لە روی گفتوگۆی بابەتی بەرنامەی كارەوە
ئەو بابەتە دانرابوو لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا كە
تایبەت بوو بە پرسی ریفراندوم
- نەنوسرابوو گفتوگۆی پرۆژە یاسا یان بریار یان
راسپاردە .
- هیچ رەشنوسیك پیش وەخت بە ئەندامان نەگەیشتبوو
و تا زانیاریتان هەبیت كە ئەم پرسە چۆن دەنگ و گفتوگۆی دەكریت .
- پەرلەمان بۆ هەرپرسیك كە دەرچواندنی بۆ
بكات لایەنی پەیوەندیدار ئامادەی دانیشتن دەبیت و رأی وەردەگریت بەلام ناتوانیت كە
دەنگ بدان ، ئەمە و لەكاتیك دا بەپیی پەیرەوی ناوخۆی كۆمسیون دەبیت ١٨٠ رۆژ پیش هەرپرسیك
و ئەنجامدانی هەلبژاردنیك دەبیت رابسپیردرین بەتایبەت صیغەی ئەم ئاراستە كردنە دەبیت
بە یاسا بیت نەك بە راسپاردن
كە ئەمەش لە كۆبونەوەكە نەكرا
- راستە كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆ هەلبژاردن و
راپرسی سەربە پەرلەمانی كوردستانە ، بەلام بودجەو پشتیوانیەكانی لە دەسەلاتی جیبەجیكردنە
دەبوو ئەم پرسە بۆ حكومەت بنیردریت چونكە رەهەندی دارایی
هەیە و بودجەیەكی زەبەلاحی دەویت .
- كردنەوەی دانیشتنی یەكەم بە وتەیەكی سەرۆك
دەبیت و وتەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لە دانیشتن دا لە پەیرەودان نییە .
٣/ لە روی گفتوگۆی ئەندامانەوە
لە دانیشتنەكەدا سكرتیریكی كاتی هەلبژیردرا و بە یەك پاكیج
دەنگ لەسەر پرسەكە درا بەشیوەیەك :
- ئەندامان گفتوگۆیان لەسەر برگەكانی پرسەكە
نەكرد وەك لە ماددەی ٥٨ دا هاتوە .
- هیچ خویندنەوەیەك بۆ پرسەكە نەكرا و بەپەلە
خرایە دەنگدانەوە كە تەنها ٦٥ دەنگی هینا لە كۆی ١١١ ئەندام بۆ پرسیكی وەها گەورە .
٤/ لەروی عورفی پەرلەمانیەوە
- سكرتیرە كاتیەكە ناوەكانی دەنوسی و هەرخۆشی
دەیخویندەوە .
- سەرۆكی كۆبونەوەكە دەنگەكانی دەژمارد و لەپەلەیدا
بەرواری ئاراستەی راسپاردەكەی بۆ كۆمسیۆن هەلە كرد .
- كۆتایی بە دانیشتنەكەدا هات و چارەنوسی كۆبونەوەی
داهاتوو دیارینەكرا.
- ریكەوتنامەی دوو فراكسیۆنەكان لە ٩/١٣ تەنها
خالە رۆتینەكان بوو وە چارەنوسی ٧ خالیەكەی یەكیتی نیشتمانی بە نادیاری مایەوە
- راستە كۆبونەوەكە نیسابی گریدانی تەواو بوو
بەلام ٤ فراكسیۆن و نیوەی فراكسیۆنیكی دیكە ئامادە نەبوو ، ئەمەش كارەساتە لە ژیانی
پەرلەمانیدا و بەردەوام بونی ئەم دۆخە مەترسیدارە .
كەواتە دانیشتنەكەدا تەواو نایاسایی بوو و هیوادارم سەرنجەكان
بە هەند وەربگیریت .
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018