ئایا قورئان هه‌ڵه‌ی کردووه له پاراستنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام؟
وتار/
28/08/2017
1058 جار بینراوە
دكتۆر جەعفەر گوانی
ئایا
قورئان هه‌ڵه‌ی کردووه له پاراستنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام؟
(قه‌شه له چیدا به هه‌ڵه چووه؟)
جه‌عفه‌ر
گوانی
قه‌شه‌یه‌کی
کورد له باسێکیدا1 ده‌ڵێت: له شه‌ڕی خه‌یبه‌ردا ژنێکی جوله‌که ژه‌هری ده‌رخواردی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دا، دواتریش به ئازاری ئه‌و ژاره مرد، جا ده‌پرسێت:
"خوای کابه به‌ڵێنی دابوو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له ئازاردانی خه‌ڵك بپارێزێت،
کاتێك ده‌ڵێت: (وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ)2، ئه‌ی بۆچی خوا موحه‌مه‌دی
نه‌پاراست له‌و هه‌وڵه‌ی ژه‌هردان، ئایا خوای موحه‌مه‌د نه‌یده‌زانی، تا ئه‌و ژنه
له هه‌وڵه‌که سه‌رکه‌وێت!".
بۆ
ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌که، بابه‌ته‌که ده‌که‌ینه سێ خاڵ:
یه‌که‌م:
خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌که ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ) المائدة/ 67.
واته:
"ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو فرستاده، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن
په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره
هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش
به که) خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت
و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات".
دووه‌م:
ئه‌نه‌سی کوڕی مالیك ده‌گێڕێته‌وه: (أَنَّ يَهُودِيَّةً أَتَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِشَاةٍ مَسْمُومَةٍ، فَأَكَلَ مِنْهَا، فَجِيءَ بِهَا فَقِيلَ: أَلاَ نَقْتُلُهَا، قَالَ: «لاَ»، فَمَا زِلْتُ أَعْرِفُهَا فِي لَهَوَاتِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رواه البخاري.
هه‌روه‌ها
هاتووه: (أَنَّ امْرَأَةً يَهُودِيَّةً أَتَتْ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِشَاةٍ مَسْمُومَةٍ، فَأَكَلَ مِنْهَا، فَجِيءَ بِهَا إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَسَأَلَهَا عَنْ ذَلِكَ؟ فَقَالَتْ: أَرَدْتُ لِأَقْتُلَكَ، قَالَ: «مَا كَانَ اللهُ لِيُسَلِّطَكِ عَلَى ذَاكِ» قَالَ: - أَوْ قَالَ - «عَلَيَّ» قَالَ قَالُوا: أَلَا نَقْتُلُهَا؟ قَالَ: «لَا»، قَالَ: «فَمَا زِلْتُ أَعْرِفُهَا فِي لَهَوَاتِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ») رواه مسلم.
مانای
هه‌ردوو فه‌رمووده‌که: له شه‌ڕی خه‌یبه‌ر "ژنێکی جوله‌که قاپێکی ژاراوی بۆ
پێغه‌مبه‌ر هێنا، ئه‌ویش لێی خوارد، پاشان ژنه‌که‌یان هێنا، پرسیاری کاره‌که‌ی لێکرد،
ژنه‌که گووتی: ویستم بتکوژم، ئه‌ویش له وه‌ڵامیدا فه‌رمووی: خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وه‌ت پێ نادات، گووتیان: ئه‌رێ نه‌یکوژین؟ فه‌رمووی: نه‌خێر. ئه‌نه‌س ده‌ڵێت:
هه‌رده‌م شوێنه‌واری ژاره‌که‌م ده‌ناسییه‌وه له قورگی پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت".
عائیشه
ده‌گێڕێته‌وه: (كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ فِي مَرَضِهِ الَّذِي مَاتَ فِيهِ: «يَا عَائِشَةُ مَا أَزَالُ أَجِدُ أَلَمَ الطَّعَامِ الَّذِي أَكَلْتُ بِخَيْبَرَ، فَهَذَا أَوَانُ وَجَدْتُ انْقِطَاعَ أَبْهَرِي مِنْ ذَلِكَ السُّمِّ») رواه البخاري.
واته:
"له‌و نه‌خۆشییه تێیدا وه‌فاتی کرد پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌یفه‌رموو:
هۆ عائیشه: هێشتا ئازاری ئه‌و خواردنه ده‌چێژم که له خه‌یبه‌ر خواردم، ئێستا
کاتیه‌تی بۆ پچڕانی ده‌ماری شاخوێنبه‌ر به‌هۆی ئه‌و ژاره‌وه".
سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی زانستی ورد بچینه ناو بابه‌ته‌که بۆمان روون ده‌بێته‌وه
که هیچ هه‌ڤدژی له نێوان ئایهکهو فه‌رمووده‌که نییه، به کۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌ك،
وه‌ك:
1/ ئه‌و ئایه‌ته مانایه‌كه‌ی ره‌ها نییه، به‌ڵكو مانای وایه تا
په‌یامه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت ناتوانن بیکوژن، چونکه ئایه‌تی دیکه دابه‌زیون گریمانه‌ی
کوژرانیان تێدایه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ) آل عمران/144.
واته:
"(محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان
پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان
کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و
ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه
هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی
سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه".
ئه‌ها
دیقه‌ت بده ده‌فه‌رمووێت: "ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید
بوو"، هه‌رچه‌نده به ئایه‌تی دیکه ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه، که پێغه‌مبه‌ری
خوا به مردن ماڵئاوایی له دونیا ده‌کات نه‌ك به کوشتن، وه‌ك: (إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَيِّتُونَ)، واته: "به‌ڕاستی تۆش
ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت". هه‌روه‌ها ئه‌و کوشتنه‌ی له ئایه‌ته‌که‌ش
هاتووه باسی سه‌رزه‌نشتی دۆخێکی تایبه‌ت ده‌کات، کاتێك له شه‌ڕی ئوحود هه‌واڵی
کوشتنی سه‌روه‌رمان بڵاوکرایه‌وه چه‌ند مسوڵمانێك له به‌رگریکردن ساردبوونه‌وه‌و
رووه‌و مه‌دینه که‌وتنه‌ڕێ، به‌ڵام قورئان سه‌رکۆنه‌یان ده‌کات، به‌وه‌ی ناکرێ به
مردن یان کوشتنی پێغه‌مبه‌ر، ئێوه ساردببنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر خۆشی بڕوات په‌یامه‌که‌ی
هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. که‌واته مسۆگه‌ره ناکوژرێت به‌ڵام له ئایه‌ته‌که
ئاماژه بۆ كوشتن کراوه ئه‌گه‌رچی بۆ سهركۆنهكردنیش بێت.
2/ ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی پاراستنی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌کات، به ره‌هایی
نییه، به‌ڵکو باس له‌وه‌یه که خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له کوشتن ده‌پارێزێت
له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی، واته له ته‌مه‌نی گه‌یاندنی وه‌حی و ته‌بلیغدا
ناتوانن بیکوژن یان ئازارێکی وه‌های بده‌ن نه‌توانێ په‌یامه‌که‌ی بشارێته‌وه‌و راینه‌گه‌یه‌نێت،
نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ ئازاری پێغه‌مبه‌ر بدات، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر له قۆناخی
مه‌ککه‌و پشتی هاتنی ئه‌م ئایه‌ته دڵنیا بوو له‌وه‌ی ده‌ستی كوشتنی دومنانی ناگاتێ،
بۆیه وازی له‌وه هێنا هیچ دۆست و خزم و براده‌رێکی پاسه‌وانی بکه‌ن، چونکه ده‌یزانی
که‌س ناتوانێت بیکوژێت2، كه‌واته ئایه‌ته‌كه تایبه‌ته به ته‌بلیغ ئه‌مه‌ش به
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك:
یه‌که‌م:
خودی ئایه‌ته‌كه باسی ته‌بلیغه، چونکه ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الرَّسُولُ (بَلِّغْ) مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا (بَلَّغْتَ) رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ). مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه له
ته‌فسیره‌که‌یدا ئه‌وه زۆر به روونی باس ده‌کات كه ئه‌وان ناتوانن له تهیلیغ
مه‌نعت بكه‌ن وه‌ك ئێژێ4: "خودا تۆ حیفز ئه‌کا له فرت و فێڵی ئه‌وانه‌ی
دوشمنی دین و خوێنی توونه، هه‌رچه‌ند به‌ڵاو موسیبه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌وه بێته
سه‌رت نه هێزی مادی و نه هێزی مه‌عنه‌ویه‌ت خاوی و ساردبوونه‌وه‌یه‌کی نایێته
سه‌رێ، ترسێك نادا به تۆ که مه‌نعت بکا له ته‌بلیغی (قورئان - ما أنزل إلیك)"5.
هه‌ر
بۆیه‌ش خوای گه‌وره له رێڕه‌وی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی له کوشتن پاراستی، هه‌رچه‌ندی
هه‌وڵدرا نه‌یانتوانی بیکوژن، بۆ نموونه:
کاتێك
سه‌رانی قوڕه‌یش له -دار الندوة- کۆبوونه‌وه بۆ کوشتنی، ئه‌بو جه‌هل به‌ردێکی
برد تا له کاتی کڕنۆشبردن سه‌ری بقهپێنێتهوه، که‌چی چووه سه‌ر سه‌ری و نه‌شیا
بیکوژێ. پاشان قوڕه‌یش په‌نایان برده به‌ر (معمر بن يزيد) چونکه که‌سێکی به پشت
و قوه‌ت بوو، بۆ کوشتنی هات، له‌و کاتی‌دا سه‌روه‌رمان له کڕنۆشبردن دابوو، یه‌کسه‌ر
کابرا به‌ره‌و پاش کشاوه‌و نه‌یتوانی بیکوژێت. هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌سی دیکه هه‌وڵی
تیرۆرکردن و کوشتنیان دا له‌وانه: (كلدة بن أسد)، (ئه‌بو له‌هه‌ب)، (عتبة بن
ربيعة)، له کاتی رۆیشتنیان به‌ره‌و مه‌دینه له کاتی کۆچه مه‌زنه‌که له ناو
ئه‌شکه‌وتی ثهور نه‌یانبینی سه‌ری ببڕن، سوڕاقه هاتبوو بیکوژێ و سه‌د حوشتر مسۆگه‌ر
بکات به‌ڵام ئه‌سپه‌که‌ی گیری له زه‌ویدا خوارد‌و هیچی به هیچ نه‌کرد، جارێکی دیکه
له پرخه‌ی خه‌ودا بوو له‌ژێر سێبه‌ری دارێك، که‌سێکی دوشمن هات شمشێری له‌سه‌ر سه‌ری
راگرت، که پێغه‌مبه‌ری خوا چاوه‌کانی هه‌ڵێنان، کابرا شمشێره‌که‌ی له ده‌ستی که‌وته
خواره‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌موو شه‌ڕه‌کانیش یه‌که‌مین هه‌وڵیان شه‌هیدکردنی پێغه‌مبه‌ری
خوا بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی6. که‌واته له میانی ته‌بلیغدا نه‌یانتوانی ده‌ستی
کوشتنیان بگاتێ.
دووه‌م:
مه‌به‌ست له پاراستن ئه‌وه نییه که ئازار ناخوات، به‌تایبه‌تی رێبازه‌که‌ی زۆر
واقیعی بوو، مسوڵمانان له ژیانی ئه‌وه‌وه فێری ئارامی و خۆڕاگری ده‌بن، هه‌ر بۆیه
هیچ یه‌ك له دوژمن و دۆستانی ره‌خنه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌یان لێنه‌گرتووه، خۆ دوژمنه‌کانی
سڵیان له هیچ نه‌ده‌کرده‌وه بۆ تانه‌لێدانی، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵانیشی زۆرترین پرسیاریان
لێ ده‌کرد، که‌چی ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاسایی وه‌رگیراوه، چونکه په‌یوه‌ندی به
ئازاردان نه‌بووه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به ته‌بلیغه‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه له ژیانیدا
دوای هاتنی ئه‌و ئایه‌ته جۆره‌ها ئازاری چه‌شت، وه‌ك: (له شه‌ڕی ئوحود ددانێك و
سه‌ری شکێندرا، له چوونی بۆ تائیف ئازاردرا تا خوێن له پاژنه‌ی هاته خواره‌وه،
بوختان به هاوسه‌ری ژیانی كرا، چه‌ندان جۆره ئازاری دیکه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی).
سێیه‌م:
سه‌باره‌ت به ژه‌هره‌كه‌ش كه ژنه جوله‌كه‌كه بۆی هێنا، ئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه
نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر راستی ئایه‌ته‌كه نه‌ك هه‌ڤدژی بێت، چونكه:
1/ ژنه‌كه ژه‌هری ده‌رخواردی پێغه‌مبه‌رو یه‌كێك له هاوه‌ڵانی دا
به‌ناوی بیشری كوڕی بهراء، هاوه‌ڵه‌كه دوای خواردنه‌كه وه‌فاتی كرد، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری
خوا مایه‌وه تا زیاتر له سێ ساڵ دوای خواردنه‌كه ئینجا وه‌فاتی فه‌رموو7، كه‌واته
ژه‌هره‌كه كه‌سه‌كه‌ی تری كوشت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا جیاواز بوو، چونكه ئه‌و
وه‌عده‌ی خوا پاراستی، كه نابێ له میانی گه‌یاندنی په‌یامی خوایی بكوژرێت.
2/ ده‌كرێ ئه‌مه وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك هه‌ژمار بكرێت، كه ژارهكه
كاری تێدا نه‌كردووه، هه‌ربۆیه به ژنه‌كه‌ی فه‌رموو: (مَا كَانَ اللهُ لِيُسَلِّطَكِ عَلَى ذَاكِ) واته: خوا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت
ناداتێ بمكوژی، ئه‌م متمانه له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه ته‌نیا پشتبه‌ستنه
به‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌و وه‌عدی ئیلاهی.
3/ ئه‌م رووداوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌راتی ئه‌و، چونكه
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه قه‌رار نه‌بوو باسی بکه‌ین، چونکه به فه‌رمووده‌یه‌کی
لاواز هه‌ژمار کراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌شه باسی كردووه، لێره‌وه
ئاماژه‌یه‌کی پێده‌که‌ین، له‌وێدا ده‌ڵێت: (قَالَتِ الْيَهُودِيَّةُ: مَنْ أَخْبَرَكَ؟ قَالَ «أَخْبَرَتْنِي هَذِهِ فِي يَدِي» لِلذِّرَاعِ، قَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ «فَمَا أَرَدْتِ إِلَى ذَلِكَ؟» قَالَتْ: قُلْتُ: إِنْ كَانَ نَبِيًّا فَلَنْ يَضُرَّهُ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ نَبِيًّا اسْتَرَحْنَا مِنْهُ، فَعَفَا عَنْهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَلَمْ يُعَاقِبْهَا، وَتُوُفِّيَ بَعْضُ أَصْحَابِهِ الَّذِينَ أَكَلُوا مِنَ الشَّاةِ)8.
واته:
"ژنه جوه‌که گووتی: کێ هه‌واڵی ئه‌م ژه‌هره‌ی پێدای؟ فه‌رمووی: ئه‌و گۆشته‌ی
ناو ده‌ستم، ژنه‌که گووتی: به‌ڵێ، پاشان سه‌روه‌رمان فه‌رمووی: چ مه‌به‌ستێکت هه‌بوو؟
ژنه‌که گووتی: گۆتم ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر بیت زیانی پێناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ریش
نه‌بێ له ده‌ستی ئیسراحهتهکهین. جا پێغه‌مبه‌ری خوا عه‌فووی کرد‌و سزای نه‌دا،
هه‌ندێك له‌و هاوه‌ڵانه‌ی لێیان خوارد مردن".
ئه‌و
فه‌رمووده‌یه وه‌ك گووتم لاوازه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌شه باسی کردووه هێنامانه‌وه،
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ده‌بینین ماڵه به‌سه‌ر قه‌شه‌وه نه‌ك له قازانجی بێت،
چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا شته‌که‌ی زانی و، جوله‌که‌کانیش پێیان نه‌کوژرا تا له ده‌ستی
ئیسراحه‌ت بکه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر قه‌شه ئه‌م فه‌رمووده -لاوازه- بكاته به‌ڵگه‌ی
خۆی، ده‌بێ بڕوا به ته‌واوی بكات، به‌وه‌ی گۆشته‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌و، خوا
پاراستوویه‌تی و، ژنه‌كه‌ش دانی به بابه‌ته‌كه‌دا ناوه.
4/ ئه‌گه‌ر ئازاری ژارهكهش مابێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه پێغه‌مبه‌ری
خوا به مردنی خۆی مردووه نه‌ك به‌و ژه‌هره، چونکه ده‌قی ئایه‌تی قورئان باسی
مردنی ده‌کات نه‌ك کوشتنی، به‌ڵام گریمان ئه‌گه‌ر به‌وه شه‌هید بووبێت، بێگومان ئه‌وه
دوای قۆناخی ته‌بلیغ بووه، دوای په‌یامه‌که‌ی به ته‌واوی گه‌یاند وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمووێت: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) المائدة/3. هه‌روه‌ها له
كاتی حه‌جی ماڵئاواییش چه‌ندین جار خوای ده‌كرده شاهێد كه تهبلیغهكهی به
چاكترین شێوه ئه‌نجام داوه‌و، خه‌ڵكیش وه‌ریان گرتووه. بۆیه ئه‌مه نابێته پێچه‌وانه‌ی
ئایه‌ته‌كه، بۆیه نه لێدان و نه ژه‌هر پێدان و نه هیچ شتێك نه‌یانتوانی تا
دوا وشه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ده‌ستی بۆ ببه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌عدو به‌ڵێنی خوایی بوو.
پوخته
ئه‌و
ئایه‌ته‌ی وه‌كو ره‌خنه باسی ده‌كه‌ن لێكدانه‌وه‌كانیان له شوێنی خۆیدا نین و به‌م
كارانه‌و تێكه‌ڵكردنیان گه‌ره‌كیانه خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵكی، چونكه ئایه‌ته‌كه
باسی ته‌بلیغه، به مانای ئه‌وه‌ی تا په‌یامه‌كه به دروستی و ته‌واوی ده‌گه‌یه‌نی،
ئه‌وان ناتوانن بتكوژن نه به پیلان، نه به تیرۆركردن، نه به‌دیلگرتن. بۆیه هیچ
مه‌ترسه، هه‌رچه‌نده ئازاریش بخۆی، كه‌س ناتوانێ كۆتایی به ژیانت بێنی و كۆسپ و
ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ت9، دوجار هه‌ر به مردنی خۆی وه‌فاتی
كرد، به‌ڵام ئه‌وه قه‌شه‌یه نامه‌سئولانه ئایه‌ته‌كه‌ی له شوێنی خۆی گۆڕیوه،
بێ ئه‌وه‌ی بزانێت خۆی ماڵی له شووشه‌یه، چاوه‌ڕوان بن هه‌ندێك شت ده‌رباره‌ی
شووشه‌كه‌ی باس ده‌كه‌ین.
په‌راوێز:
(1) قه‌شه كورده‌و بابه‌ته‌كه‌ی به كوردی له تیڤی پێشكه‌ش
كردووه، به‌ڵام ئه‌م نووسینه‌ی به عه‌ره‌بی بوو، وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هی خۆمه.
(2) واته: "خوا تۆ ده‌پارێزێ له خه‌ڵکی".
(3) الكشاف عن حقائق غوامض التنزيل (1/ 659). تفسير القرآ‌ن الحكيم
(تفسير المنار) 6/391.
(4) بۆ ئاسانکاری خوێنه‌ر به‌شێك له وشه عه‌ره‌بییه‌کانی مامۆستا‌م
کردوونه‌ته کوردی.
(5) ته‌فسیری کوردی له که‌لامی خوداوه‌ندی 2/311.
(6) محاسن التأويل (4/ 197).
(7) الأحاديث المشكلة الواردة في تفسير القرآ‌ن الكريم/ 151.
(8) ئه‌لبانی به لاواو زه‌عیفی داناوه: سنن أبي داود (4/ 174).
(9) البحر المحيط في التفسير (4/ 323). تفسير الشعراوي (6/ 3289).
زهرة التفاسير (5/ 2290).
نوێترین نوسینەکانی دكتۆر جەعفەر گوانی
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
22/03/2021
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
12/03/2021
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
17/03/2020
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
05/04/2019
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
05/10/2017
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
28/08/2017