تاریق سوێدان تروسكایی ئومێدێكی پێدام

وتار/ 05/10/2017 909 جار بینراوە

دكتۆر جەعفەر گوانی

تاریق سوێدان تروسكایی ئومێدێكی پێدام

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌فه‌تی زۆر ده‌خۆم، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر دام و ده‌زگاو كه‌سایه‌تییه‌ ئایینه‌كانی مسوڵمان و كریستیان و دین و مه‌به‌زه‌به‌ جیاوازه‌كان، ئاخر هه‌موویان باسی هه‌ق و عه‌داله‌ت ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ی له‌ دژی كوردستان ده‌كرێت بێده‌نگن، بگره‌ هانی لێدانیش ده‌ده‌ن، ئه‌زهه‌ر، شیعه‌و به‌شێك له‌ سوننه‌كانی عێراق، وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تاران، كه‌ گوزارشت له‌ رای دینی ئێران ده‌كات، هه‌موویان خراپترین هاندانیان دژی كورد داوه‌، شێخێكی توركی نزیك له‌ ده‌وڵه‌ت داوا ده‌كات هێڕش بكه‌نه‌ سه‌ر كوردستان، كه‌ به‌ سه‌هیۆنیستان ناوی ده‌بات، ئه‌وانه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی بوون، ئاخر خۆ ئێستا سه‌رده‌می هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال نییه‌ تا بڵێن حكومه‌تی عێراق راستیه‌كانی په‌رده‌پۆش كردوون، به‌تایبه‌تی هیچ نه‌بێت هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر سووننه‌ هه‌بوایه‌.
لێتان ناشارمه‌وه‌ قسه‌كانی دكتۆر ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی و دكتۆر ته‌ها دلێمی دڵخۆشی كردم، به‌وه‌ی هه‌ر زوو پشتیوانی خۆیان بۆ كوردستان ده‌ربڕی، به‌ڵام حه‌زم ده‌كرد ده‌نگێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوننه‌ ببیسم، بۆیه‌ ئه‌وڕۆ زۆر دڵخۆش بووم كاتێك قسه‌كانی بانگخوازی گه‌وره‌ تاریق سوێدانم خوێندنه‌وه‌ كه ده‌ڵێت: "کورد گەلێکی بەخشندەیە، بەدرێژایی مێژوویان ستەمی زۆریان لێکراوە، سەرەڕای ئەوەی قوربانی گەورەیان بۆ ئوممەتی ئیسلامی داوە، ... کورد پەنایان بۆ دەنگدان برد.. بۆ ئەوەی جیهان لە دۆخی ژیان و مافەکانیان ئاگادار بکەنەوە، ... راگەیاندنی گەمارۆ دژیان رێگەپێدراو نییە (هەروەک چۆن گەمارۆ دژی غەززە و قەتەر رێگەپێدراو نەبوو)".
كاتی خۆی كه‌ كورد كێمیاباران و ئه‌نفال كرا، جگه‌ له‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن هیچ زانایه‌كی مسوڵمان به‌ ئاشكراو ده‌نگی به‌رزه‌وه‌ بۆ كورد هاواری نه‌كرد، ئێستاش تاریق سوێدان به‌ ته‌نیا ده‌بینم، هیوادارم له‌ داهاتوودا ده‌نگی زیاتر له‌ (ئه‌زهه‌ر، یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان و كلێساو رێكخراوه‌ كریستیانیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)ه‌وه‌ ببیسین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌ یه‌تیم و ته‌نیا نێته‌ به‌رچاوان.


تێبینی:
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ته‌واوی قسه‌كانی تاریق سوێندانن له‌ رووداوم وه‌رگرتووه‌:
(کورد گەلێکی بەخشندەیە، بەدرێژایی مێژوویان ستەمی زۆریان لێکراوە، سەرەڕای ئەوەی قوربانی گەورەیان بۆ ئوممەتی ئیسلامی داوە، پاڵەوانی چاونەترسی وەک سەلاحەدینی ئەیوبی-شیان هەبووە، خودا لێی خۆش بێت، کورد پەنایان بۆ دەنگدان برد لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، (نەک راگەیاندنی سەربەخۆیی بە کردار)، بۆ ئەوەی جیهان لە دۆخی ژیان و مافەکانیان ئاگادار بکەنەوە، ئەوەش دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و زیادبوونی ستەم و زوڵم دژیان. ئێستاش پێموایە راگەیاندنی گەمارۆ دژیان رێگەپێدراو نییە (هەروەک چۆن گەمارۆ دژی غەززە و قەتەر رێگەپێدراو نەبوو).. ئەوە زیان بە گەلان دەگەیێنێت و رق و کینە دەچێنێت. چارەسەر لە گفتوگۆدایە کە بنەماکەی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامانی وڵات دەستەبەر بکات، وڵات بە بەهێزی بهێڵێتەوە و مافی گەلان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بچەسپێنێت نەوەک فەرزکردنی ئیرادە بەسەریاندا).

نوێترین نوسینەکانی دكتۆر جەعفەر گوانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌