لە عورفی دبلۆماسی ئەو دەست گوشینە مانای چی دەگەیەتێت؟

وتار/ 18/08/2017 1827 جار بینراوە

هیوا سەید سەلیم

لە عورفی دبلۆماسی ئەو دەست گوشینە مانای چی دەگەیەتێت؟
هیوا سەید سەلیم
‏ئەمەی سەرەوە نیشانەی ئەو پەری دۆستایەتیە، ئەم دەست گوشینەو ئەو گوێ بۆ یەكتر ڕاگرتنە هەنگاونان بەیەكەوە لە عورفی دبلۆماسی هەرگیز ئەو ناگەیەنێت كە ئەم دوو لایەنە لایەنی كەم بەم زووانە ناكۆكیان هەبێت، بگرە ئاماژەیە بە دۆستایەتی بتەو.
بە دیقەت لە وێنەكە ڕامام تا بزانم ئەو دەست گوشینە یەك لایەنەیە یان لە هەردوو لاوەیە، چونكە ئەگەر یەكلایەنە بێت ئەوا بكەرەكەی ئامانجی خۆی هەبووە، بەڵام كە زانیم دوو لایەنەیە و هەردە پەنجە باش ئاوێتەی یەكتربوونە ، ئەگەر باش لێی ڕانەمێنی پەنجەكان بە ئاسانی جیاناكرێنەوە. ئەو قەناعەتانەم لادردووست بوو:
- لایەنی كوردی نەیتوانیوە بە بارتەقای هەلوێستەكانی مالكی لەبەرامبەر هەرێم لەو كەسە نزیك بێتەوە، جا یان ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوو هەرێم لەسەر مالكی ووتوویەتی هەلە بووە یان مالكی بەو دەستگووشینە پەیامێكی بۆ خەلكی كوردستان ناردووە تا پێمان بڵێت ئەها سەیری نوێنەرانی خۆتان بكەن دەستیان لەناو دەستمە.
- ئەم دووانە ساڵانێك لە چەندین پۆستی باڵا لە بەغدا بەیەكەوە بوونە نەهێنی گەورە لە نێوانیان هەیە بۆیە نەدەكرا وا لە شان بەشانی یەكترنەدەن
- رۆژ نوری شاویس ئەو بەربەستەی شكاند كە ئیتر وێنەگرتن لەگەل مالكی و تەنانەت دەستگوشینیشی خیانەت بێت، وەك پێشتر وایان دەوت.
- شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ دەست لێك بەردان چووبوون كەچی پێچەوانەكە دەبینین .
- لەوانەشە پەیامێك بێت بۆ ئەو برادەرەی دوای خۆیان، كە ئەگەر مەبەست دۆستایەتی بەغدا بێت ئێمە باشترمان پێدەكرێت، ئێوە بەدوامان كەون.

نوێترین نوسینەکانی هیوا سەید سەلیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌