بۆ هەوادارانی حزبە ئیسلامیەکان

وتار/ 18/08/2017 900 جار بینراوە

دكتۆر جەعفەر گوانی

بۆ هەوادارانی حزبە ئیسلامیەکان
م.جه‌عفه‌ر گوانی
پێم ئاساییە چەند حزبێکن, پێشم ئاساییە لە بیرکردنەوەی سیاسیدا جیاواز بن, پێم ئاساییە رەخنەشتان لێك هەبێت, پێم ئاساییە بەرنامەی سیاسی جیاوازیشتان هەبێت, بەڵام ئەو تەشهیرو جوێندانەی بەشێکتان ئاسایی نییە... بۆ؟
١. دەبێ لە قسەکانتان رەچاوی ناوی (ئیسلامیتان) بکەن تا وێنەیەکی ناشیرین پیشان نەدەن.
٢. بیننە بەرچاوی خۆتان کەسێکی بەدەر لە حزبە سیاسیە ئیسلامیەکان ئەو بەزمە ببینێت چ رایەکی بۆ دروست دەبێت.
٣. گوێ لەم پەیامەی بەدیعو زەمان بگرن ئاخۆ بۆچی وازی لە سیاسەت هێنا, هەمان هۆکار مەدەنە خەڵکی تر, کە دەڵێت: رۆژێکیان پیاوێکم دیت سەرو سیمای ئەهلی عیلمی پێوە دیار بوو, بە لاگیرییەکی رقەکارانە تانەی لە زانایەکی باش دەدا, تا گەیشتە کافرکردنی, تەنیا لەبەر ناکۆکیان لەسەر شتگەلێکی سیاسی, لە هەمان کاتدا بینیم ئەو کەسە پەسنی مونافیقێکی دەدا لەبەر ئەوەی هاوڕای بوو لە سیاسەتدا, لەم روداوەدا تەزوەکی توند گرتمی, پەنام گرت بە خوا لەو ئەنجامە سیاسەتی گەیشتۆتێ, بۆیە گووتم (أعوذ بالله من الشيطان والسياسة)... لەو رۆژێوە لە گۆڕەپانی سیاسەت کشامەوە.
هیوادارم برایانە ئەو قسانەم وەرگرن.

نوێترین نوسینەکانی دكتۆر جەعفەر گوانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌