کورد چانسی هەیە کە عێراق زوو زوو لاواز دەبێت .
وتار/
18/08/2017
687 جار بینراوە
ئارام چۆمانی
کورد چانسی هەیە کە عێراق زوو زوو لاواز دەبێت .
مێژوو و ئەزموونی زۆربەی ووڵاتانی جیابوەوە لە ووڵاتی یەکەم و گەیشتن بە مافی چارەی خۆنوسین , دەگەڕێتەوە بۆ سوود وەرگرتن لە دەرفەت و قۆستنەوەی هەلە زێڕینەکان , سەرکردەکانیان بە ووردی و خێرای بریاری بویرانەیان لەسەر سەربەخۆی گەلەکەیان داوە , گەلی کوردیش کە خاکەکەی بە زۆر لکێنراوە بە ووڵاتێکی ترەوە , چەندین چانس و دەرفەتی زێڕینی بۆ ڕەخساوە , بەڵام سەرکردەکانیان توانا و بوێری هەمانا سەرکردەکانی ووڵاتانی دونیایان بۆ گەیشتن بە ئامانجی خەباتی یەک سەدەیان نەبوو , نوخبەی سیاسی لە بەغدا بۆ یەکجاریش هەلوێستی پاشەکشەی لەسەر دۆسیەکانی ماددەی ١٤٠ و پێشمەرگە و سنوور و ...... هتد نیشان نەدا , بەڵام لەسەر ئیقالە کردنی وەزیرێک ئامادەی پاشەکشێ و تێکدانی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر بوو .
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق , چانسی کورد بۆ جیابوونەوە زۆر گونجاو بوو , چونکە هەم هاوکێشەیەکی نوێ لە ناوچەکە سەری هەڵدابوو , هەمیش عێراق وەک دەوڵەت داتەپی و لاواز بوو , توانای بەرگری کردنی نەمابوو , تەنانەت ئەمریکا پشتوانی و پێشوازی لە داخوازییەکی وەهای کوردی دەکرد , ئێستا کەس نەیدەتوانی نیشانەی پرسیار بخاتە سەری , یان هەوڵی تێکشکاندن و ئابڵوقەدانی بدات , بەڵام کورد ڕێگای پێچەوانەی هەڵبژارد , لەجیاتی سوود لە دەرفەتەکە وەربگرێت وەک هەمان شێوەی دەرفەتی ڕاپەڕێن , پشتی لەدەرفەتەکە کردوو تواناکانی خۆی خستە گەڕ بۆ دووبارە بنیاتنان و بەهێزکردنەوەی دەوڵەتی عێراقی نوێ , هێزە کوردیەکان بە دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە هەریەکە لە بەغدا, بە گوێرەی قەبارەی خۆی , هاوپەیمانیەتی و دۆستایەتی هەیە , لە وەدەچێت هەر لایەک ویستبیەتی دانەبڕێت و پشکی لە دەستکەوت و سوودەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق هەبێت ....
کورد چانسی هەیە لە چەند قۆناغێکی جیاواز عێراق لاواز دەبێت , بەڵام هەمیشە وەک جاران چانسەکەی لەسەر دەستی نوخبەیەکی سیاسی دەسوتێت, لەدوای شەری داعش و ڕووداوەکانی موسڵ , کورد چانسێکی تری بۆ هاتۆتە پێش , کە ئەویش دووبارە پەیوەندی بە لێهاتووی و لێزانی سەرکردایەتی کوردەوە هەیە , چونکە جاران کورد لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکادا تەنها لە ڕوانگەی مافی ئینسانیەتەوە تەماشا دەکرا , بەڵام ئێستا قەزیەی کورد بۆتە قەزییەکی سیاسی و تەنانەت لە پڕوپاگندەکانی هەڵبژاردنی ووڵاتانی زلهێز ناوی دێت , بۆیە کورد پێویستە ئەم دەرفەتە بەدەردی دەرفەتەکانی تر نەبات و نەیکاتە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی و کەسی ......
ڕیفراندۆم وەک پرسێکی نیشتمانی دەکرێت ببێتە خاڵی کۆکەرەوەی گشت لایەنە سیاسیەکان و وەلانانی ناکۆکیەکان و کاری هاوبەش بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە کە ئامانج لێی سەربەخۆی بێت , ئەمەش بەوە بەدیدێت کە لایەنە سیاسیەکان بگەنە ڕێککەوتن کەسەر ئەو خاڵانەی کە بونەتە هۆی چەقبەستوویی دۆخی سیاسی و ناکۆکی لایەنەکان , بەتایبەتیش کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەکخستنی پەرلەمان , ڕێککەوتنەکەش ڕێکارەکان و ئالیاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەخۆ بگرێت و پرسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیش بگرێتەوە..
بۆئەوەی دەرفەتەکەمان لەچنگ نەچێت لە باشترین حاڵەت دا و گەیشتن بەو کۆدەنگیە و گرتنەبەری ڕێکار و ئالیاتی ڕیفراندۆم , دواخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆمە لە ئێستادا , کە سەڕەڕای باش کردنی هەل و مەرجی ناوخۆی , کورد دەبێت هەوڵی هاوپەیمانی بدات لەدەرەوەی ووڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت لەگەڵ ئەمریکا , بۆیە پێویستە ئامۆژگاریەکانی ئەمریکا بەهەند وەربگیرێت , گریمان دەوڵەتمان دروست کرد , بەڵام ئەمریکا دەزانێت دەوڵەتێکی داخراوی لاواز دەبێت بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەری ووڵاتانی ناوچەکە , بەتایبەت لەو ململانێیە مەزهەبیەی کە ئێستا ئاڵۆزی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە , نایەوێ لانی کەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆستەکانی بە ئاسانی بکەونە چنگ ئێرانەوە.
ئارام چۆمانی
نوێترین نوسینەکانی ئارام چۆمانی
-
ئارام چۆمانی
08/09/2018
-
ئارام چۆمانی
18/09/2017
-
ئارام چۆمانی
18/08/2017