ئەمریکا بۆ دەیەوێت ڕیفراندۆم دوابخرێت...
وتار/
18/09/2017
1592 جار بینراوە
ئارام چۆمانی
ئەمریکا بۆ دەیەوێت ڕیفراندۆم دوابخرێت...
ئەمرۆ دوو وێنەی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دەرخەری ئەو ڕاستییە بوون کە سەرکردایەتی سیاسی هەرێم بەو پەری پەرتەوازەیی و بێ بەرنامەیەوە مل لە پرۆسەیەکی ئێجگار هەستیار و چارەنوس ساز دەنێت , ڕیفراندۆم مافێکی خەڵکی کوردستانەو سەربەخۆی ئامانجیکی گەورەی کوردە , زۆر دەگمەن بە درێژای میژوو هەلی وا بۆ کورد هاتبیتە پێشەوە , بەڵام ئەوە سەرکردایەتی کوردە کە ناتوانیت واقع لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی خۆی بگونجێنێت , بروانە وینەی یەکەمیان ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی پشتوانی لە ( بەڵێ ) بوو بۆ پرۆسەی ریفراندۆم کە ئەمە تەنیا لەبەشێکی جوگرافیای هەرێم خۆی دەبینیتەوە , وینەی دووەم کۆبونەوە و هەوڵەکانی ئەمریکایە لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان بۆ دواخستنی پرۆسەی ریفراندۆم .....
کاراکتەری وینەی دووەم ئەمریکایە تاکو ئێستا فشارەکانی لە چوارچێوەی ئامۆژگاری و پەیوەندی دیبوماسیە بووە , بەڵام ئەگەر هەرێم بەردەوام بێت و جەخت لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بکاتەوە ئەوا فشارەکانی ئەمریکا لە جەند ڕۆژی داهاتوو دەجنە قۆناغیکی تری پەرجەکردار , بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان , دوای ئەوەی ئەگەر هەولەکانی لەگەڵ گۆڕان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەنجامی نەبێت....
ئەمریکا دەیەوێت لە ریگەی دامەزراوەی شەرعیەوە بڕیاری دواخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆم بدرێت, کە ئەمەش بۆ بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی قورس دەبێت , چونکە بارزانی ئەگەر حەزی دواخستنی پرۆسەکەشی هەبێت دەیەوێت ئەو بریارە لە پەرلەمانەوە بدرێت , بەڵام ئەگەر گۆران بیەوێ چاوی ئەمریکای لەسەر لانەکەوێ , نابێت گوێ بەوە بدات کە کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ دەربازبونی بارزانیە لەو ئیحراجیەیی تێی کەوتوە , ئەوا دەبێت گوێڕایەڵی ئامۆژگاریەکانی ئەمریکا بێت و مەترسیەکان بەهەند وەربگرێت , جونکە ئەمریکا هاوپەیمانی هەرێمەو لەهەمووش گرنگتر سەرکردایەتی هاوپەیمانیەتی شەڕی دژ بەداعش دەکات .....
ئەمریکا بۆ ئەوەی رێ لە دروست بونی دەوڵەتی خاوەن ناسنامەی شیعە بگرێت ناهێڵێت کورد لە هەلبژاردنی داهاتوی عێراق دوور بکەویتەوە جونکە سونە دەبێتە کەمینەیەکی لاواز ی بێ کاریگەر لەبەرامبەردا دەوڵەتی عێراق بۆ شیعە یەکلای دەبیتەوە...
ئەمریکا تەنها فشار لە کورد ناکا , بەڵکو لەگەڵ حکومەتی عێڕاقیش لە گفتوگۆدایە بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێم و گەرانەوەی مافە دەستوری و دارایەکان, کە کورد لەئێستادا دەتوانێت سوود لەو نیوەندگیریەی ئەمریکا وەربگرێت بەوەی وەفدی هەرێم بچێتە بەغدا لە ئەگەری دواخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆم , حکومەتی عیراق ناچاری ڕێککەوتنێک بکەن بە ناوبژیوانی هەریەک لە ئەمریکاو ئەوروپا و یوئێن بۆ جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ماددەی ١٤٠ و مافە دەستوریەکان ....
ئارام چۆمانی
نوێترین نوسینەکانی ئارام چۆمانی
-
ئارام چۆمانی
08/09/2018
-
ئارام چۆمانی
18/09/2017
-
ئارام چۆمانی
18/08/2017