پارتەکانی ڕۆژهەڵات لەچاوەڕوانی چیدان ؟

وتار/ 08/09/2018 714 جار بینراوە

ئارام چۆمانی

پارتەکانی ڕۆژهەڵات لەچاوەڕوانی چیدان ؟

کاتیک شای ئیران کەوت زۆربەی لایەنە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو کات , بۆ ئەوەی بتوانن گۆرانکاری لە سیستمی داهاتوی ئیران دا بکەن , نەهێڵن دەوڵەتی داهاتوو ناسنامەیەکی مەزهەبی تووندی هەبێت , کەوتنە پشتوانی کۆماری ئیسلامی ئێران , بەڵام هەر زوو کۆماری ئیسلامی سودی لەو هەڵەیە گەورەی ئۆپۆزسیۆن وەرگرت و بە تیپەربوونی کات بەشێکیانی ملکەچی  نیزامەکەی خۆی کردن  و بەشێکی تریانی لەناو برد و بەشیکی تریشیان پەنایان بۆ خەباتی چەکداری برد , مۆدێلی دەوڵەت - نەتەوە بووە شوناسی داهاتوی ئەو دەوڵەتەی کە ئێستاش نەتەوەی باڵادەست فەرمانڕەوایەتی دەکا ......
کورد لەو بەشەیە تاکو ئێستا لە خەباتی چەکداری ( ئۆپۆزسیۆن ) بەردەوامی هەیە جا بەهیزەوە بێت یان بەلاوازی بە پێی قۆناغەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە , بەتایبەت لە ئێستادا لە پاشەکشێی گەورەدایە تەنانەت ئامادەی هەر گۆرانکاریەک نییە کە ڕەنگە لەهەر کات و ساتێک بێتە ئاراوە, بەتایبەت لەو پێشهاتانەی ئێستادا کە وا خەریکە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەرفراوانتر دەبن و تەنانەت لە دروشمی نان و کار دەگۆڕدرێت بۆ رووخانی دەستەڵات  ...
هەموومان دەزانین کۆماری ئیسلامی ئێران نە حیزبی سیاسی و ناوەندی مەدەنی و فەرهەنگی قبوڵ نییە , تەنانەت بەدرێژای ئەو چەند دەییەی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی لە هیچ کام لە قۆناغەکان فەراهمی کاری مەدەنی نەکردووە تاکوو خەڵک مومارسەی کاری مەدەنی بکات بۆ بەدەست هینانی مافە ڕەواکانی خۆی , یان لانی کەم پارتەکانی ڕۆژهەڵات پەنایان بۆ نەبردبێت , تەنانەت پارتە ڕۆژهەڵاتیەکان بە دەرچوون لە یاساو بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەکرین ......
لێرەدا پارتە ڕۆژهەڵاتیەکان چی بکەن ؟ پیویستە لە ئێستادا پەنا بۆ خەباتی مەدەنی ببەن ؟  یان هەر وا تەماشاکار دەبن و دەستەوەستان دەوەستن ئاخۆ کەی نیزامی ئیران قبوڵی کاری مەدەنی دەکا , یاخود لە کەمپەکان دا بەدیار پەتی سیدارەو کوشتنی هاوڵاتیان و زوڵم و ستەمی نیزامی چاوەکانیان توند دادەخەن....
بەر لەهەموو شتێک باشترین بژاردە چالاک کردنەوەی خەباتی چەکداریە , لاشمان ڕوونە خەباتی چەکداری پارتە ڕۆژهەڵاتیەکان توانای ڕووخانی نیزامی ئێستای ئیرانی نییە , ئەگەر بەم باوەڕەش ئەیانەوێت خەباتی چەکداری دەست پێبکەنەوە , ئەوا هەڵەیەکی سیاسی گەورە دەکەن , بەڵکو دەبێت خەباتی چەکداری لەوەوە سەرچاوە بگرێت کە پەیامێکە بۆ برەودان بە خەباتی مەدەنی و بەستنەوەی بەرخوادانی شار و شاخە , پشتوانیەکیشە بۆ هەر ناڕەزایەتیەک کە دژ بە نیزام دێتە ئاراوە , وە لەلایەکی تر کەناڵێکی تری بەگەڕخستنی کار و خەباتی مەدەنییە , وەک ئەوەی لە باکوری کوردستان گوزەر دەکا , هەمیشە خەباتی مەدەنی پشت ئەستوور بووە بە خەباتی جەکدار ( شاخ ) , کە رەنگە بەراوردکردنی سیستمی حوکمرانی نیوان ئێران و تورکیا گشتاندنی بەسەر تێکڕای خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان , زوڵمیکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین , جونکە بەشوەیەک لە شێوەکان لە تورکیا تارادەیەک فەراهمی کار و خەباتی مەدەنی کرابوو لە رابردوو ( تورکیای ئێستا جیاوازە )  , بەڵام لە ئێران دا بە پێچەوانەوە بەیاسای زۆر تووند قەدەغەی ئەم جۆرە چالاکی و ناڕەزایەتیانەی کردووە ....
لە ناوچەکەدا کرانەوەیەکی دیموکڕاتی هاتۆتە پێش کە بەسەرەتای هەڵوەشاندنەوەی مۆدێلی دەوڵەت - نەتەوە دەست پێدەکات و بە مۆدێکی فیدڕالیزم و کۆنفیدڕاڵی و حوکمی خۆجێ ی  لەناو ناوەندێکی دیموکرات دا  خۆی دەبینیتەوە , داگیرکەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان, بەدەر نین لەو مۆدێلە , واخەریکە بەشێکیان دەکەون و مۆدێلی تری دیموکڕاتی جێیان دەگرنەوە , لە ئێرانیش دا کە پێکهاتەیەکی فرە نەتەوە و فرە کەلتورە ,  ئایدەلۆژیای یەک نەتەوە و یەک زمان بۆتە شوناسی دەوڵەتی ئێران و بە دەستوریش ئەم شوناسە زەمانەت کراوە , هەرچی نەتەوەکانی ترن لەناو فەرهەنگ و کەلتوری نەتەوەی باڵادەست توانراونەتەوە ....
بۆیە هەموو ئەمانەی بوونەتە شوناسی دەوڵەت لە ئێراندا بەردەوام ناسەقامگیری بەدوای خۆی دا دینێت , سەڕەڕای خەراپ بوونی بارو گوزەرانی خەلک کە هەرچی داهات و خێری بیری ئەو ووڵاتەیە بەشێکی زۆری دەچێتە خزمەت ئەو گروپ و میلیشیایانەی کە شەڕی بەوەکالەت بۆ ئەجندایەکی مەزهەبی لەپاڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا لە چەند ووڵاتێکی جیاوازی ناوچەکە دەکەن , پارتەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەی ئەو گۆڕانکاریانەی ناوچەکەبن و شێوازی تەقلیدی خەباتی دوو دەیەیی رابردوو وەلا بنێن و چیتر لاوەکانیان لە کەمپنشینەکان گۆشەگیر نەبن و یان وابەستەی ژیانی مەنفا نەبن ......

ئارام چۆمانی

نوێترین نوسینەکانی ئارام چۆمانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌