بيدعه‌كانى جومعه: 5 - قورئان خويندن به ده‌نگى به‌رز پێش وتارى هه‌ينى .
وتار/
18/08/2017
911 جار بینراوە
إحسان برهان الدين
بيدعه‌كانى جومعه: 5 - قورئان خويندن به ده‌نگى به‌رز پێش وتارى هه‌ينى .
قورئان خويندنى كه‌سێك له سه‌ماعه‌ى مزگه‌وته‌وه پێش وتار‌و نوێژى
هه‌ينى، يان له ڕێگه‌ى ئامێرێكه‌وه، كارێكى داهێنراوه و بيدعه‌يه‌كه
هيچ بنه‌مايه‌كى له دينى خوادا نييه وكارێكى بێ به‌ڵگه‌يه، هاوه‌ڵان له
مزگه‌وتدا خه‌ريكى نوێژ ئه‌بوون تاكو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، يان
خه‌ليفه‌كان ده‌چوونه سه‌ر مينبه‌ر بۆ خويندنه‌وه‌ى وتار.
پێشه‌وا
مالك له كتێبى الموطأ ده‌گێڕێته‌وه له سه‌رده‌مى عومه‌رڕه‌زاى خواى
لێبێت موسوڵمانان ڕۆژى هه‌ينى له مزگه‌وت خه‌ريكى نوێژكردن ئه‌بوون تاكو
عومه‌ر ڕه‌زاى خواى لێبێت سه‌رده‌كه‌وته سه‌ر مينبه‌ر، دواى ئه‌وه ئيتر
نوێژيان نه‌ده‌كرد و گوێبيستى وتاره‌كه‌ى ده‌بوون.
هه‌روه‌ها له
صحيح ى موسليم دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى:
(من اغتسل ثم أتى الجمعة فصلى ما قدر له ثم أنصت حتى يفرغ من خطبته ثم
يصلي معه غفر له ما بينه وبين الجمعة الأخرى وفضل ثلاثة أيام.) واته:
هه‌ركێ ڕۆژى هه‌ينى غوسلى جومعه بكات وبچێته مزگه‌وت و ئه‌وه‌نده‌ى بۆى
نووسرابێت و بتوانێت نوێژ بكات وئينجا گوێبيستى وتاره‌كه ببێت تاكو
وتارخوين لێ ئه‌بێته‌وه ونوێژه‌كه‌ى به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات گوناهى
نێوان هه‌ردوو جومعه‌كه‌ى بۆ ده‌سڕێته‌وه‌و چاكه‌ى سێ ڕۆژي تريشى بۆ
ده‌نووسرێت.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ته تاكو پێش
ده‌ستپێكردنى خوتبه‌كه موسوڵمانان نوێژ بكه‌ن نه‌ك كه‌سێك به ده‌نگى
به‌رز قورئان بخوێنێت و له‌وانيشى تێك بدات.
بۆيه درووست نييه
ڕۆژى جومعه ده‌نگ به قورئان خوێندن به‌رز بكرێته‌وه ، چى له‌ڕێگه‌ى
كه‌سێكه‌وه بێت يان له ڕێگه‌ى ئامێرێكى تۆماركردنى ده‌نگه‌وه بێت و
هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه بيدعه‌يه به زيان و ته‌شويش كردنيش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر موسوڵمانانى ناو مزگه‌وت و ده‌ره‌وه‌ى
مزگه‌وته‌كه‌ش، له موسنه‌دى ئه‌حمه‌د يشدا فه‌رمووده‌يه‌ك هاتووه ابن
عبدالبر به صحيح ى زانيوه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
فه‌رموويه‌تى: ( لا يجهر بعضكم على بعض بالقرآن) واته: ده‌نگتان به
قورئان خوێندن له‌سه‌ر يه‌كتر به‌رز مه‌كه‌نه‌وه.
پرسيار له
ليژنه‌ى گه‌وره زانايانى سعوديه له‌و باره‌وه كراوه‌وفه‌توايان
به‌ڕاشكاوى ئه‌وه بووه كه ئه‌و كاره بيدعه‌يه‌و نا درووسته. هه‌روه‌ها
پرسيار له موفتى گشتيش كراوه له‌وباره‌وه‌و له وه‌ڵامدا فه‌رموويه‌تى:(
لا نعلم لذلك أصلا لا من الكتاب ولا من السنة ولا من عمل الصحابة ولا
السلف الصالح رضي الله عن الجميع، ويعتبر ذلك حسب الطريقة المذكورة من
الأمور المحدثة التي ينبغي تركها؛ لأنه أمر محدث، ولأنه قد يشغل المصلين
والقراء عن صلاتهم وقراءتهم).
به كورتى قورئان خوێندن له پێش
خوتبه‌ى جومعه ، چى له‌ڕێگه‌ى قورئانخوێنێكه‌وه بێت، يان له‌ڕێگه‌ى
ئامێرێكى موسه‌جه‌ل و مۆبايله‌وه بێت دروست نييه و بيدعه‌يه و، بيدعه‌ش
هه‌رگيز له زيان زياتر خێروپاداشتى تێدا نييه يا يه‌ڕواله‌تيش كارێكى باش
بێت، چونكه ئه‌گه‌ر باش بوايه بۆ ديندارى له‌و جێگه‌دا بێگومان
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمو هاوه‌ڵان ئه‌نجاميان ئه‌دا.
هه‌رچى
ئه‌وانه‌ش كه وتوويانه ئه‌و كاره جائيزه، به‌ڵگه‌يان ئه‌وه‌يه قورئان
خوێندن كارێكى باشه موسوڵمانى له‌سه‌ر كۆ بكرێته‌وه‌و، مادام فه‌رمانێك
نه‌هاتووه بڵێت پێش خوتبه‌ى جومعه درووست نييه قورئان بخوێنرێت ئيتر
كه‌واته ئه‌وه كارێكى درووسته، ئه‌وه‌ش قسه‌يه‌كه له مونته‌هاى
لاوازيدايه و به‌وه‌ش بێت ده‌كرێت سه‌دان بيدعه بخرێته ناو عيباده‌تى
موسوڵمانانه‌وه.
إحسان برهان الدين
هه‌ولێر
نوێترین نوسینەکانی إحسان برهان الدين
-
إحسان برهان الدين
24/02/2020
-
إحسان برهان الدين
30/11/2017
-
إحسان برهان الدين
23/11/2017
-
إحسان برهان الدين
16/11/2017
-
إحسان برهان الدين
09/11/2017
-
إحسان برهان الدين
02/11/2017