بيدعه‌كانى جومعه: 9- درێژى خوتبه‌و كورتى نوێژ
وتار/
02/11/2017
1135 جار بینراوە
إحسان برهان الدين
بيدعه‌كانى جومعه: 9- درێژى خوتبه‌و كورتى نوێژ
سوننه‌ت وايه وتارخوێن وتاره‌كه‌ى كورت و پوخت بێت، نوێژه‌كه‌شى درێژ بێت وله‌كۆڵ كردنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئێستا له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان ڕوو ئه‌دات پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته ، خوتبه درێژه‌و نوێژ كورت ئه‌كرێته‌وه، خه‌ڵكيش له گه‌ل ئه‌م حاڵه‌ته ڕاهێنراون كه پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته.
له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه كه موسليم و ئه‌حمه‌د وئيبنو حيببان و به‌يهه‌قى ده‌يگێڕنه‌وه كه هه‌موويان له ڕٍێگه‌ى (عمار بن ياسر) فه‌رمووده‌كه‌يان وريانگرتووه "إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه، فأطيلوا الصلاة واقصروا الخطبة، وإن من البيان لسحراً" واته: درێژى نوێژى كه‌سێك و كورتى خوتبه‌كه‌ى نيشانه‌ى تێگه‌يشتنى ئه‌و كه‌سه‌يه، نوێژتان درێژ بكه‌نه‌وه‌و خوتبه‌تان با كورت بێت...
درێژكردنه‌وه‌ى خوتبه به‌لاى پێشه‌وا شافيعى كردارێكى مه‌كروهه، وه‌كو له كتێبى الأم ( 1 / 344 ) دا هاتووه.
- ابن حزم له المحلى ( 5 / 60 ) فه‌رموويه‌تى: " ولا تجوز إطالة الخطبة " واته: درووست نييه خوتبه درێژ بكرێته‌وه.
- نه‌وه‌وى له شه‌رحى موسليم‌دا ( 6/ 159 ) فه‌رموويه‌تى: مه‌به‌ست له درێژكرنه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌يه له گوێره‌ى وتاره‌كه‌يه، به‌ڵام نه‌ك درێژكردنه‌وه‌يه‌ك ببێته زه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵكى.
- شێخ سعود الشريم ئه‌ڵێت: من به ئه‌زمونى خۆم وه‌كو پێشنوێژ بۆم ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر له نوێژى جومعه سوڕه‌تى الجمعة و المنافقون بخوێنيت ده ده‌قه‌يه‌ك ئه‌خايه‌نيت ئه‌گه‌ر چاره‌كێك نه‌خايه‌نێنێت، به‌ڵام ئه‌و نوێژه‌ى له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌يگێڕنه‌وه به پێى ڕيواته سه‌حيحه‌كان هيچ نه‌بێت بيست خوله‌كێكى خاياندووه ، بۆيه خوتبه‌ش يان بيست ده‌قه بێت يان كه‌متر باشه.
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت خوتبه زۆر كورت بكرێته‌وه ومه‌به‌ستى ئامۆژگارى تێدا نه‌يه‌ته‌دى، جێ‌گير بووه كه عوسمان ڕه‌زاى خواى لێبيت له كاتى وتارداندا ماندوو ئه‌بوو جارى وا بوو داده‌نيشت و پشوويه‌كى ئه‌دا، هه‌روه‌ها موعاويه‌ش ڕه‌زاى خواى لێبێت جێ‌گير بووه كه به دانيشتنه‌وه خوتبه‌ى داوه له‌به‌ر ماندوو بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌ڵه‌و بووه له كۆتايى ته‌مه‌نيدا، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خوتبه‌كه ئه‌وه‌نده‌ش كورت نه‌بووه وه‌كو هه‌ندێك وا تێده‌گه‌ن.
به‌ڵام هه‌ندێ له زانا هاوچه‌رخه‌كان - بۆ تێگه‌ياندنى خه‌ڵكى و ڕوونكردنه‌وه‌ى فه‌رمووده‌كه - فه‌رموويانه ئه‌گه‌ر وتارى هه‌بنى بگاته نيو سعات ئه‌وه پێى ده‌وتريت درێژكردنه‌وه وپێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته،.بۆيه ئه‌گه‌ر پێويستييه‌ك نه‌بيت بۆ درێژكردنه‌وه له يست خوله‌ك تێنه‌په‌ڕێت باشتره والله أعلم.
إحسان برهان الدين
نوێترین نوسینەکانی إحسان برهان الدين
-
إحسان برهان الدين
24/02/2020
-
إحسان برهان الدين
30/11/2017
-
إحسان برهان الدين
23/11/2017
-
إحسان برهان الدين
16/11/2017
-
إحسان برهان الدين
09/11/2017
-
إحسان برهان الدين
02/11/2017