نە نەخیرەکەی شاسوار عبدول واحیدو نە بە ڵێکەی مەسعود بارزانی

وتار/ 12/08/2017 767 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

نە نەخیرەکەی شاسوار عبدول واحیدو نە بە ڵێکەی مەسعود بارزانی

لە ئیستادا هەرلایەنەو بە جۆری بابەتی ریفراندۆم بەکار دینی بۆ مەبەستی سیاسی خۆی جا هەموو لایەنەکان چ بە بەڵی بیت چ بە نەخیر بیت موزایەدە دەکەنه لەکاتیکدا پارتی دەستی بەم یاری کردوە کە هەر لە ولاتەکەی خۆیەوە تا هەموو دۆست و دوژمنی دژین بەلام ئەو بە جۆریکی تر دەیەویت یاری بە عەقلی میللەتەکەی و حیزبەکانیش بکات
پارتی چاک دەزانی ئەم ریفراندۆمە بو سەربەخۆی نیە بەلکو بۆ کۆکردنەوەی دەنگە لە هەولیرو دهۆک وە ئاژاوە نانەوەیە لە سلیمانی و دەوروبەری بۆ ئەوەی حیزبەکانی تر پارچە پارچە بکات و خۆی ببیت بە هیزیکی سەرەکی لە ناوچەکەدا

لیرەدا پارتی توانیویەتی زۆربەی زۆری یەکیتیەکان رازی بکات  بتوانیت هەلیان بخەلەتینی وە گۆرانیش بخاتە ناو ئەم یاریەوە بۆ ئەوەی لە دوایدا ئەویش تۆمەتباربکات لەم تاوانەدا نەیەڵێ لە کاتی دەنگداندا دەنگی پیویست نەهینی
وەک کارتێ بەکاریان بهینێ ئەوەی ماوە یەکگرتوە کە بە هاوپەیمانەکەی ناسراوە هەموو ئەفزەلیەتیکی لەژیردەستی خۆیدایە .وە کۆمەڵیش جاربەجاری بۆڵەبۆڵیکی لیوە دیت بۆئەوەی بەشەکەی بۆ زیاد بکەن. کاکە حەمەو حیزبی شوعیش سەری مانگ بەشەکەیان بۆزیاد دەکات نقەیان لیوە نایەت
 . بەلام لە ئیستا کەسیک هاتۆتە ناو یاریەکەوە بەناوی شاسوار کە خۆی وا پیشانی خەلکی دەدات هەم کەسیکی سادەو چاکە خوازە هەم بیلایەنە لە کاتیکدا زۆربەی ئەو ئیش و کارانەی دەیکات بە پالپشتی یەکیتی و گۆرانە . کە زۆربەی کەسە بەناوبانگەکانی یەکیتی تیدایە بەتایبەتی (دکتۆر بەرهەم ) كە هەر سەرەتای دروست بونی کەنالیNRT یەوە یارمەتی و هاوکاری کردوە ,وە زۆربەی کەسە گەنجەکانی ناو گۆران پشگیری دەکەن
وە چونی شاسوار بۆ ئەمەریکاو بینینی چەندین کەسی باڵا لە کۆشکی سپی بەلگەیە لەسەر ئەوەی کە پالپشت و هاوکاری دەکەن بۆ دروست بونی بەرەی نارازی وە لە ئیستادا( دکتۆر بەرهەم) بە ناراستەخۆی پشگیری دەکات و  دەیەویت هەردولا بۆ هەلبژاردنی ئەمسال حیزبیک دروست بکەن

پارتی واخۆی نیشان دەدات کە پی ناخۆشە کە باسی پارتی دەکات بەلام لە بنەرەتدا وانیە بە مەسلەحەتی پارتیە چونکە هەر حیزبی لە ناوچە ی سلیمانیدا دروست ببیت بە قازانجی پارتی دەبیت چونکە دەبیتە هۆی پارچ پارچەبونی سلیمانی و کەم بونەوەی دەنگەکانی یەکیتی وگۆران کە ئەمەش وا دەکات ئەو دەنگی زیات بیت و نەتوانن  دەنگی پیویست بهینن دژی بوەستنەوە  لەهەموو حالەتیکدا ئەوەی زەرەر مەنی ئەساسیە خەلکی سلیمانیە کە هەمیشە بۆتە قوربانی ململانی سیاسیەکان


نوسینی : جوانڕۆ مستەفا

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌