چیرۆکە قورئانیەکان چیمان پێدەڵێت

وتار/ 07/01/2021 1254 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

چیرۆکە قورئانیەکان چیمان پێدەڵێت

جوانڕۆ مستەفا  
ئەگەر سەرنج بدەیتە قورئانی پیرۆز یەک لەسەر سێی  قورئان باسی چیرۆکی ئەو قەومانەمان بۆ  دەکات کە چۆن بون و چییان کردوە و چۆن پیغەمبەرەکەیان یا کەسێکی خودا پەرست ڕوبەڕوی ستەم و زاڵمەکان بۆتەوە بۆ نموونە چیرۆکی ڕاهیب و لاوە خودا پەرستەکە کە کاتی لاوەکە بە ئەوپەڕی ئیمان و تەوەکول بەخوا بەرەو ڕوی پاشا زوردارەکە وەستایەوەو لە ڕێگەی ئەوەوە خۆێ کردە قوربانی بەڵام توانی شۆڕشی بەرپا بکات و خەڵکی دژی زوڵم و ستەمی پاشا زۆردارەکەیان بوەستنەوە ، یاخود چیرۆکی موسی و فیرعەون یان  یان ئیبراهیم و نەمرود یان نوح و چەندانی تر

لێرەدا خوای گەورە بۆیە ئەم چیرۆکانەمان بۆ باس   دەکات تا پێمان بڵێ لەدوای خودا پەرستی پێویستە لەسەرمان ڕوبەڕوی زوڵم و ستەم ببینەوە وە هەروەها
پیغەمبەر (د .خ) پیمان دەڵێت هەموو ڕۆژانی هەینی سورەتی کهف بخوێنین حیکمەت چیە لەمەدا
سورەتی کهف پێمان دەڵێت خودا پەرستی هەر ئەوە نیە بچی لە سوچێکی مزگەوتەکەدا یا ماڵەکەت عیبادەتی خۆت بکەیت و هەقت بەسەر کەسەو نەبێت ، نا بەڵکو پیغەمبەر بۆیە فەرمانمان پێدەکات کە هەموو هەینیەک بیخوێنین بۆ ئەوەی پێمانبڵێ کە ئەو حەوت لاوە هەموو شتێکیان هەبوو هەر لە پۆست و دەسەڵات و پارەو خوشبەختی بەڵام ئامادە نەبوون هاو دین و زمانەکانیان بچەوسێندرێنەوە زوڵمیا لێ بکرێ بۆیە هەموویان کردە قوربانی

 ئەگەر وورد ببینەوە لە قورئان و تێفکرێن زۆر بە ڕوونی پێمان دەڵێت لە هەموو سەردەم و شوێنیکدا زوڵم و ستەم دەکرێت وە ئەوەی لەسەر ئێمەی مرۆڤ پێویستە لە دوای باوەڕبوونمان بە ئیمان و خودا پەرستی  زوڵم نەکەین و ڕێگە نەدەین زوڵم بکرێ جا هەریەکەو لەلایەن خۆیەوە بەرپرسیارە چ لە ماڵەوە چ لەو شوێنەی کاری تێدا دەکەیت  وە گرنگترینیان ئەوەیە بەر لەو زوڵم و ستەمەی ئێستا سەرکردەکان دەیکەن  بەڕویان بوەستینەوە نەوەک چەپڵەیان بۆ لێبدەین و پشتیا بگرین
دڵنیابن خوای گەورە ئەمانە لەناو نابات هەتاوەکو خۆمان چاک نەکەین چۆن کاتی موسی پیغەمبەر داوای لە قەومەکەی کرد کە دژی فیرعەون ڕابپەڕن بەڵام ئەوان ووتیان تۆ و خواکەت بڕۆن ئێمە لێرەوە سەیرتان دەکەین ، ئێمەش وامان لێهاتووە ئەمانەوێت ئەم گەندەڵیکارانە  لابچن و کەچی ناشمانەویت چاکسازی لەخۆماندا بکەین و هەر کەسەو لەلای خۆشیەوە هەر پرتەو بۆڵەی دێت و دەیەوێت لە ژورەوە دابنیشێ و لە موبایلەکەیەوە و ڕاپەڕین بەرپا بکات.

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌