کێشەی ڕۆژئاوا چیە لەگەڵ ئیسلام
وتار/
25/10/2020
793 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
کێشەی ڕۆژئاوا چیە لەگەڵ ئیسلام
جوانڕۆ مستەفا
رۆژئاواو ووڵاتانی تری دیموکراس خواس هەمیشە باسی یەکسانی
و داد پەروەریمان بۆ دەکەن و یەکسانی ئاین
و تاک دەکەن کەچی هەمیشە پێچەوانەکەن بۆ ئاینی ئیسلام و هەمیشە ترسیان لەم ئاینە هەیە چونکە دەزانن هەق و ڕاستە
و دژی ئامانجەکانی ئەمانە
ئەمە جاری یەکەمیان نیە کە سوکایاتی بە ئیسلام و پیغەمبەرەکەمان
دەکەن هەرکاتی توشی شکستێکی سیاسی لە ووڵاتانی
ئیسلامی دەبن یان خەریکە ووڵاتێکی ئیسلامی سەردەکەوێت بەسەریان ئەمان سیناریویەک
دروست دەکەن بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا ووڵاتانی ئیسلامی ڕەدیان بدەنەوە و ئەمانیش بکەونە
دروست کردنی تۆمەتی تیرۆر بۆ ئەوەی بەناوی ترس و تیرۆرەوە ووڵاتانی ئیسلامی کاول بکەن
ئامانجیان لەم کارەدا چیە ؟ یەکەم دەزانن کە داهاتوو هەر بۆ ئەم ئیسلامەیە و کە دینێکی ڕاست و دروستە و ترسیان لە زیات بونی ژمارەی
موسڵمانانە کە تاکە دینە کە بەردەوان لە گەشەدایە
و زیات دەکات لە بەرامبەردا دینی مەسیحیت بەردەوام لە کەم بووندایە
دووەم
دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە موسڵمانان توڕە بکەن و لە ڕەدفعلدا ئەمان بکەونە کوشتن و بڕینی
و داگیرکردنی ووڵات و دواتر دروست کردنی سیناریۆی وەک تیرۆر و داعش
قازانجی ڕۆژئاوا لەوەدایە کە بەردەوام ووڵاتانی ئیسلامی پشێوی و ئاژاوەی تێدا بێت بۆیە هەمیشەش هەوڵ بۆ
ئەوە دەدەن و ئەزانن ئەگەر موسلمانان یەک بن ئەوا دەسەڵاتە سەرکوتکارەکەیان لەناو
دەچێت
ئەوەی لەسەر ئێمەی موسڵمان و ووڵاتەکەمان پێویستە نەهێڵین
هیچ گروپ و لایەنێک یان هیچ ووڵاتێک بەکارمان بهێنن و هانمان بدەن بۆ کاری توندوتیژی
و ڕەدفعی خراپە چونکە پیغەمبەرەکەمان وامان فێردەکات ، ڕاستە دەبێت پێمان ناخۆش بێت کاتی کاریکاتێرێ یا
قسەیەک بەرامبەر پێغەمبەرەکەمان دەکرێ بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هانا بۆ توندو
تیژی ببرێت لەبری ئەوە با ژیانامەی ئەو خۆشەویستە
بخوێنینەوە و چاو لە ڕەوشتەکانی بکەین شوێن ڕێساو بەرنامەکەی بکەوین با نەوەکانمان فێری خوشەویستی ئەو پیغەمبەرە بکەین چونکە نەوەی ئێستا پێویستی بە ئاشتبونەوەیە بە
بەرنامە و ڕیبازی ئەو سەروەرەمان.
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020