قودس لەنێوان دین و سیاسەتدا
وتار/
15/05/2021
716 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
قودس لەنێوان دین و سیاسەتدا
جوانڕۆ مستەفا
قودس کە بە شوێنێکی پیرۆز و یەکەم ڕووگەی
ئیسلام دادەنرێت و وە بە خاکی پیرۆز و شوێن و جێگەی زۆربەی پێغەمبەران دادەنرێت ، شەڕی ئەم خاکە لەسەر
ئەوە بووە کە موسڵمانان دەڵێن خاکی ئێمەیەو جولەکەو یەهودیش بە خاک و شوێنی نەوەی ئیسرائیلی دادەنێن لە ڕاستیدا ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ مێژوو سەیر دەکەیت
لە کۆندا هەموان پیکەوەبوون و هەردوولا پێکەوە ژیاون و لەژێر یەک ناوو یەک حکومڕانیدا
من ناڵێم جولەکە خوێن ڕێژ و زوردار و
دژ بە ئیسلام نیە بەڵام ئەوەی ڕودەدات لەو
ووڵاتەدا هەمیشە دوو ڕووی هەیە و نابێت خەڵکی لەیەک لاوە سەیری ڕوداوەکان بکات بڕوا
بکە ئەوەنەی شەڕی سیاسیە ئەوەنە دینی نیە زوربەی سەرکردەی ووڵاتانی ئیسلامی ژێر بەڕێکەوتن و خۆیان بەدۆست و هاوکاری
دادەنێن ئەگینا بە ۲٤ دەوڵەتی ئیسلامی ناتوانن دەوڵەتێکی
بچوکی وەک ئیسڕائیل لەناو بەرن
شەڕی ئەم خاکە کاتێ لە دینەوە گۆڕدراوە بۆ سیاسی لەو کاتەوە ڕوی دا
کە هەر ووڵاتی دان نەنێ بەم ووڵاتەدا ئەوا دەکەوێتە ژێر هەرەشە ی لەناوبردنی ئابوری
و و سەپاندنی سزاکانیان، کە ووڵاتی ئێرانیش بەیەکێک لەو ووڵاتانە دادەنری کە تا ڕادەیەک
نەچۆتە ژێر خواستی ئیسرائیلەوە
بۆیە ئیرانیش دەیەوێت بە پڕچەککردنی
گروپو لایەنەکانی خۆی چ لە ناو خاکی فەلەستین و چ لە ووڵاتانی لوبنان و سوریا کە بۆ
دورخستنەوە لەو شەڕو ئاشوبە و کەم کردنەوەی شەڕی ئابوری لەگەڵی ، دەیەوێت لە ڕێگەی هەست و سۆزی عاتفی دڵی موسڵمانان بۆ لای خۆی ڕابکێشیت و پشتگیری ووڵاتانی دراوسی بەدەست بهێنی و وە
هەروەها لەڕێگەی هاندانەوەو کۆمەڵی خەڵکی
بەکوشت بدات بڵێ دوژمنی سەرەکی ئەمان جولەکەن و تا ڕادەیەک ڕای خەڵکی و موسلمانان بەناوی دینەوە بەگژیاندا بچن
ئەگینا نە ئێران و نە ووڵاتانی تر کە
پشتگیری فەلەستین دەکەن لە دڵسۆزیدا نیە ، ئەوەی لەسەر ئێمەی موسڵمان پێویست بەرگرییە بۆ
پیرۆزییەکانی قودس و خوشمان بوێت و بەڵام نەکەوینە ژێر کاریگەری هیچ لایەن و ووڵاتێک
کە بیەوێت بەکارمان بهێنن بۆ مەبەست و لایەنێکی سیاسی خۆی.
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020