نامەیەک بۆ مەسعود بارزانی
وتار/
01/08/2017
652 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
نامەیەک بۆ مەسعودبارزانی
ئەم نامەیەت بۆ دەنێرم هیوادارم بگات بەدەستت بەریز کاک (مەسعود) من وەک کورە هەژاری ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم هیوادارم لیم زویر نەبیت ئەگەر دەتەویت وەک کوڕە پیشمەرگەیەک و وەک پێشمەگەیەکی دێرین ریزو حورمەتت بمینی وە لە دوای مردنت گەلەکەت ریزت بگرێ بەئەندازەیەک کە لەدوای مردنت کاتی خەلکی ناوت دینن بۆت خەفەتباربن یان وەک نیشتمان پەروەری ناوت بچێتە میژوەوە ئەوا چیدیکە بەسە سەردەمی تۆ تەواوبوو لێگەری با کەسیکیتر کاروبارەکان راپەرینی ئەو کورسیە بەتەنها موڵکی تۆ نیە
ئەمەوی پیت بلیم ئەوانەی لە چواردەورتن کەسانی دڵسوز نین وە ئەوانەی کە کاروباری خەلکیت پیرادەگەیەنن کەسانیکی راستگۆ نین وە قسەی دلی خەلکیت پیراناگەیەنیت , وە ئەگەر بتەویت چاکسازی بکەیت لە مالەکەی خۆتەوە دەست پیبکە چونکە کەسانیک بەناوی تۆوەو وە ناوی بارزانی وەک بازرگانی بەکار دینن بۆ مەبەست و مەرامی خۆی
چونکە فیرعونیش سەرەتا کەسێکی ئەوەندە خراپ نەبوو پاشان وەزیرو راویژکارەکانی وەها وەسف و سەنایان دا تا گەیاندیانە پلەی خوایەتی وە چەندین جاریش ویستی باوەڕ بە موسا بهێنی بەلام راویژکارەکانی نەیان هیشت بەبییانوی ئەوەی تۆ خوای میسری و خوای جیهانی کێ کاروبارەکانی خەلکی ئەنجام بدات لەکاتیکدا کەس فریادرەسی نەبوو
بەلام منیش لیرەوە ئەوەت پیدەڵێم تۆش هەمان هەڵە دوبارەدەکەیتەوە ئەگەر دەتەویت گەلەکەت لەگەل بیت وەک (ماندیلا )بژی ئەگەر بڵی من لە مندالییەوە پیشمەرگایەتیم کردوە هەموو ژیانم لە شاخ بوە لە ( ماندیلا) دلسوزترنیت بۆ نیشتیمان ئەو لەبەر گەلەکەی ئامادە نەبوو یەک شۆرشگیر بدات بەکوشت وە ٢٧ ساڵ زیندان کرا لە ماڵ و منداڵ کرا بەلام کە هاتە دەر وەک پالەوان هات بەسەربەرزی ژیا وە ئەوهەموو سالە زیندان و شۆرشی کرد بەلام( ٥ سال) لەسەر کورسی دەسەڵات بوو .دەیتوانی هەتا ماوە سەرۆک بیت بەلام ویستی وانەبوو , بە پیچەوانەی تۆ تۆ حیزبەکان لیت بیزارن و گەلەکەت برسیە و خۆت و چواردەورەکەت تێرە ئەگەر بتەویت وەک کەسیکی دلسوز بۆ خاک و نیشتیمان پێویستمان بە ڕیفراندوم نابیت وە پیویست بە ولاتان ناکات بۆ پشگیری وەرە دڵی گەلەکەت لەخۆت رازیبکە دادپەروەربە ئەوکاتە هەموو خەلکی لەگەلت دەبن ئەگەر وانەکەیت تۆش وەک سەدام قەزافی و بەشار اسد جیگات دەبیت هیچ ولاتی هاوپەیمانت نیە جگەلە گەلەکەی خۆت چونکە ولاتان بەس بۆ مەسلەحەت لەگەلتن کە ئیشیان پیتنەما پشتت تیدەکەن بەلام ئەگەر لەگەل گەلەکەی خۆی باشبیت هیچ ولاتی ناتوانن زەفەرت پێ بینی بەلامبئەگەر وانەکەیت ئەوا
بەدەستی گەلەکەی خۆی لەناو دەچیت
نوسینی: جوانڕۆ مستەفا
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020