گوریسەکە بووەوە بە خوری

وتار/ 28/07/2017 795 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

گوریسەکە بووەوە بە خوری


دوای ئەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە وەک هێزیکی دیار دەرکەوت  و  توانی خەڵکی ووشیاربکاتەوە لە دزی و گەندەڵی و وە وا لەخەڵکی بکات بتوانن جەریئانە قسە بە پارتی و یەکێتی بڵێن  بەرامبەر بەو زوڵم و ستەمەی دەیکەن دژ بە میللەتەکەی خۆیان دەنگی ئازادی كپکراو بینە خۆش وە توانیان حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی دیاردروست بکەن کە بەدواداچون بکەن بەرامبەر بە هەموو کایەکانی ووڵات

  دەتوانین بڵێن ئەمانە هەموو بە کەسانێکی بە ئەزمون و شارەزا وە کەسانیک کە بێ هیچ مەنسەبیک و وە بێ هیچ ویستیک تەنیاو تەنیا بۆ ئەوەی ووڵات بکەن بە ولاتیکی دیموکراسی وە ولاتیک کە پڕبێت لە خۆشگوزەرانی و دوربێ لە دزی و گەندەڵی
 دەتوانین بڵێن کە کەسیکی وەک (نەوشیروان مستەفا)
توانیبوی ئەم هاوسەنگیییەی ناو گۆران و لایەنەکانی ترش بپاریزی وە سیاسەتیک بکات هەموو حیزبەکانی تریش چاوی لیبکەن توانی بزوتنەوەیەکی یەکگرتوو بەهیز دروست بکات
کە بە گەنج و پیرەوە پژگیری خۆیان بۆ دوپات کردەوە

 بەلام دەتوانین بڵێن ئایا  لە دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا ئەو بزوتنەوەیە وەک خۆی دەمینێتەوە؟ قسەکە  لەئیستادا ئەوەیە کێ بکریتە ریکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەلام بەهۆی ناکۆکی نێوان خۆیان خەریکە هەمان هەڵەی یەکیتی دوبارەدەکەنەوە  کە کەسی نەشیاو دادەنین لە شوینی کەسی شیاو, یان بڵین کەسانیک بەهۆی ئەوەی کە دەڵێن ئیمە چەندین سالە خەباتمان کردوە دەبێت ئێمە بیبەین بە ڕێوە کە خۆی دەبینیتەوە لە کەسە بەتەمەنەکانی سەردەمی شاخ و
 ئەمەش وای کردوە کە متمانە بە کەسە گەنجەکانی ناو بزوتنەوە نەکرێ  بەهۆ ئەوەی کە لە رابردودا گەنجەکان نەیانتوای بەردەوام بن لەگەل ئەم بزوتنەوەیەدا ,ناتوانن  لەگەڵ خۆشی ناخۆشی بزوتنەوەکە بەردەوام بن

 حیزبەکانی تریش ئەم هەلەیان قۆستەوە و توانیان بەهۆی پارەو مەنسەب بیان هیننە ناو رکیفی خۆیانەوە , بۆیە ئەو کەسانەی لە ئیستادا بزوتنەوەکەبەڕێوەدەبەن  نایانەویت جاریکی تر ئەم هەڵە دوبارە بکەنەوە , بەلام ئەگەر کاریکی وابکەن لەوانەیە وەزعیان لە یەکیتی باشتر نەبیت و بەرەو باڵ باڵێن و لیکترازان بچیت بەتایبەتی لەلایەن کەسە گەنجەکانەوە چونکە ئەمان بەوپەری خۆماندو بون و خۆنەویستانە خەباتیان کردوە بۆ سەرخستنی بزوتنەوەکە

  بەلام کەسە بەتەمەنەکانی ناو بزوتنەوەکە  بەهۆی خۆشەویستی بۆ بزوتنەوەکە و  وە نایانەوێت بەری ڕەنج و ماندوبونی چەندەها ساڵە بەفیڕۆ بڕوات  وە نایەنەویت لەسەرەتای تەمەنی  کۆنگرەدا دەسەلات بدەنە کەسانیک کە تازە هاتونەتە ناو بزوتنەوەکەوە , بۆیە ئەمەش بۆتە هۆی تۆڕەبونی کەسانیک کە دەڵێن ئەوان متمانەیان بە ئیمە نیە لە کاتیکدا ئیمە ئەو هەموو خۆشەویستیەمان هەیە بۆ بزوتنەوەکە, کەواتە ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دانانی ریکخەردا تۆشی کیشەببن ئەوا ناتوانن لە هەلبژاردنی ئەمسالدا سەرکەوتوبن و وە ناشتوانن لە سیاسەتی دەرەوەشدا سەرکەوتوبن وە سەرەتایەک بیت بۆ پارچە پارچەبوون
                          نوسینی؛ جوانڕۆ مستەفا

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌