بيدعه‌كانى جومعه‌: 3- كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌يه‌كى لاوازو بێ بنه‌ما ده‌رباره‌ى ڕۆژى جومعه‌

وتار/ 27/07/2017 1238 جار بینراوە

إحسان برهان الدين

بيدعه‌كانى جومعه‌: 3- كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌يه‌كى لاوازو بێ بنه‌ما ده‌رباره‌ى ڕۆژى جومعه‌

 

إحسان برهان الدين - نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ

هه‌ندێ بيروباوه‌ڕ هه‌يه‌ له‌ نێو موسوڵماناندا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژى هه‌ينى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌يه‌كى لاوازو بێ بنه‌ما دامه‌زراوه‌ بۆيه‌ خودى كاره‌كه‌ش ده‌بيته‌ بيدعه‌و پيويسته‌ موسوڵمان وريايان بن ، له‌وانه‌:

1- هه‌ندێك پێيان وايه‌ نوێژى به‌يانى له‌ ڕۆژى جومعه‌ تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌ و له‌ ڕۆژه‌كانى تر خێرى زۆرتره‌، ئه‌مه‌ش ڕاست نييه‌ ونوێژى به‌يانى له‌ هه‌موو ڕۆژه‌كاندا بێ جياوازى خێرى هه‌يه‌ وپاداشتى گه‌وره‌يه‌ وفه‌رمووده‌ى صحيح له‌ بوخارى و موسليمدا له‌و باره‌وه‌ هاتووه‌.
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌ى به‌ رۆژى هه‌ينى تايبه‌تى ئه‌كات : (أفضل الصلوات عند الله الصبح يوم الْجُمعة فِي جَماعة) واته‌: چاكترين نوێژ له‌لاى حوا نوێژى به‌يانييه‌ له‌ ڕۆژى جومعه‌دا به‌ جه‌ماعه‌ت.
ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ پێشه‌وا الدارقطني له‌ بنچينه‌وه‌ به‌ فه‌رمووده‌يه‌كى مه‌رفوعى نه‌زانيوه‌ و له‌ كتێبى العلل الْمُتناهية فِي الأحاديث الواهية ى ابن الْجَوزي دا هاتووه‌ (ب1 ل458-459) كه‌ لاوازه‌و پشتى پي نابه‌سترێت.

2- به‌ پيى فه‌رمووده‌يه‌كى لاواز هه‌ندێك وا ده‌زانن نينۆك گرتن و به‌رسمێڵ كردن چاكه‌و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌ له‌ ڕۆژى جومعه‌دا خێره‌ ئه‌و كاره‌ له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش ڕاست نييه‌ چونكه‌ فه‌رمووده‌كه‌له‌و باره‌وه‌ پشتى پي نابه‌سترێت و لاوازه‌ به‌ هۆى كه‌سێكه‌وه‌ له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌يدا ناوى هاتووه‌ پێى ده‌وترێت صالح بن بيان وبه‌ كه‌سێكى ( متروك) وه‌سف كراوه‌، بڕوانه‌: العلل الْمُتناهية (ج1 ص460).

3- فه‌رمووده‌يه‌كى تريش هاتووه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى واتاى فه‌رمووده‌ى پێشوو كه‌ نه‌هى تێدا هاتووه‌ له‌ نينۆك گرتن و به‌رسمێڵ كردن له‌ ڕۆژى جومعه‌ ئه‌ويش هه‌ر پشتى پي نابه‌سترێت و به‌ هۆى مُحمَّد بن علي بن خلف فه‌رمووده‌كه‌ لاوازه‌و ابن الجوزي له‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ره‌ى پيشوو باسى كردووه‌.

3- هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى صحيح نييه‌ بۆ تايبه‌تمه‌ندى خێرو به‌خشين له‌ ڕۆژى جومعه‌دا، زياتر له‌ رۆژانى ترو ئه‌و فه‌رمووده‌ش له‌و باره‌وه‌ هاتووه‌ ابن الجوزى باسى ده‌ره‌جه‌كه‌ى كردووه‌و لاوازه‌و له‌ العلل الْمُتناهية (ب1 ل464) دا باسكراوه‌‌.

4- هه‌روه‌ها تايبه‌تكردنى ڕۆژى جومعه‌ يان شه‌وه‌كه‌ى به‌ سه‌ردانى گۆڕستان ، يان ماره‌بڕين يان زيكركردن و كۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى يادكرنى خواى گه‌وره‌، هيچێك له‌وانه‌ ئه‌سڵيان نييه‌ و پاڵپشتى له‌ سوننه‌تدا نييه‌.
5- - له‌ لاى هه‌ندێك ئه‌و بيروباوه‌ڕه‌ هه‌يه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ كۆتا جومعه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زاندا نوێژه‌كانى به‌ته‌واوى بكات ده‌بێته‌ قه‌ره‌بوو بۆ هه‌ر كه‌م و كورتييه‌ك له‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌كانيدا بووبێت، ئه‌مه‌ش ڕاست نييه‌ و ئه‌و فه‌رمووده‌ى له‌و باره‌وه‌ باس ده‌كرێت هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و موضوع ه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تى: (من صلى في آخر جمعة من رمضان الخمس الصلوات المفروضة في اليوم والليلة، قضت عنه ما أخلَّ به من صلاة سنته)
ئه‌م باسه‌ به‌رده‌وامى ده‌بيت ان شاء الله.


إحسان برهان الدين
سلێمانى

نوێترین نوسینەکانی إحسان برهان الدين

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌