ریفراندۆم،خزمەتی دوور و نزیک
وتار/
25/07/2017
640 جار بینراوە
عه‌تا سه‌لیم
ریفراندۆم،خزمەتی دوور و نزیک
*عه‌تا سه‌لیم
ریفراندۆم لەم دۆخە پڕ قەیرانە سیاسی و ئابوری و ئیداری و یاساییەدا زیاتر بەمەبەستی داپۆشینی شکست و قەیرانەکان و لەبیربردنەوەی گرفتەکانە نەک خەم و خەونی نیشتمان و نەتەوەیی ، ئەگەر وانیە و
ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتەودەوڵەتیش وەک ئامرازێک بۆ خزمەتی خەڵکەکەی ئاشکرایە ئەم خزمەتەش دوورەو ئەسپێردرێت بە داهاتوو، بەلام ئەگەر بۆ دلسۆزی و خزمەت ئەگەڕێن ئه‌وه خزمەتی تر‌و نزیك زۆرە، بۆچی کاری ئەمرۆ ئەخەنە سبەینێ؟! فەرموون ئەوە دوور نیە و لەبەر دەستدایە. مه‌سه‌له‌ن
بریاردان لە سیستمێکی سیاسی تەندروست و کارکردن بۆ دانانی دەستورو رێککەوتن لەسەری
، شەفافیەت لە فرۆشتنی نەوت و داهات و خەرجی خزمەتە ، بۆ نایکەن ؟!
دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو خزمەتە؟!رێزگرتن لەیاسا و ملکەچکردن بۆی خزمەتە، فەرموون ئه‌گه‌ر له‌خه‌می خه‌ڵكدان؛ ئه‌وا خه‌ڵك سه‌وه‌ریی یاسای ئه‌وێت.
رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و گه‌شه‌پێدانی كه‌لتوری دیموكراسی؛ چما خزمەت نییە؟! برینی دوو موچەو سێ موچە و بن دیوار ، خۆ ئەوەش خزمەتە، بەڵام ئەوانە بەردەوامەو ئێوەش بێباکن؟!
هەبوونی حکومەتێک دوور لە هەژمونی حیزب و مەکتەب سیاسیەکان خزمەتێکی گەورەیە، بەلام بۆچی نایبینین و له‌م بابه‌ته بێخه‌من؟!
دانان و رێکخستنی سیستمی باج بەتایبەتی دانان و ڕێکخستنی باجی سەرکۆمپانیا وەبەرهێنەکان ( ولاتانی پێشکەوتوو بەرێژەی جیا باج لە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان وەرئەگرن بڕی 20% تا ٥5%، تەنانەت حكومه‌تی ناوه‌ندی عيراقيش لە ۱٥%باج له كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كان وەردەگرێت) بەشێوەیەک کە لە خزمەتی خەلکدا بێت ، خزمەتێکی گەورەیە بە خۆشگوزەرانی خەلک . کشاندنەوەی دەستی حیزب و بەرپرسەکان لە قۆرخکردنی بازار‌و بازرگانیكردن ، خزمەتێکە بێ برانەوە.
گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی سامانی ئاژەل و هەبوونی پلان بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لە کاتێکدا ئێستا بروایەک لای خەلک دروست بووە کە ئەمە کارێکی نە کردەو ئەستەمە؟! بەلام خزمەتێکی گەورەیە.ئاخر كاره‌ساته هه‌رێمێك هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی شارنشینێكی بێبه‌رهه‌م بێت.
ئەگەر هەموو ئەوانەی باسم کردن و دلسۆزانی تریش باسی دەکەن کە لەبەر دەستی خۆتان و حیزبدایەو تەنیا ئیرادەو بوێری کەسی و حیزبی پێویستە؛ نەکرێت و به‌لاتانه‌وه ئەستەم بێت، ئیتر هاوڵاتیان چۆن بڕوا و متمانە بەریفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەت بکەن ؟ له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ی دواییان په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان و جۆرێكه له موغامه‌ره.
ئایا سەرکەشی و موغامەرەکردن بە چارەنوسی نەتەوەیەک ئاسانترە؟
یان دەستهەڵگرتن لەبەشێکی بەرژەوەندییەحیزبی و کەسییەکانتان؟!
ئێوە دەست لە بەرژەوەندییەکانتان هەڵگرن و دەستبکەن بەچاکسازیەکی راستەقینەو کارکردن بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی. با ئێمەش بڵێین بەڵێ بۆ ریفراندۆم بەڵێ بۆ هەموو سەرکەشی و موغامەرەیەک لە پێناو ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان.
*ده‌رچوی زانسته سیاسیه‌كان
نوێترین نوسینەکانی عه‌تا سه‌لیم
-
عه‌تا سه‌لیم
23/12/2017
-
عه‌تا سه‌لیم
13/08/2017
-
عه‌تا سه‌لیم
25/07/2017