ئایا گۆڕان دەتوانێت نەوشیروان مصطفایەکی تر دروست بکاتەوە ؟

وتار/ 21/07/2017 942 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

ئایا گۆڕان دەتوانێت نەوشیروان مصطفایەکی تر دروست بکاتەوە ؟

لەئێستادا گۆڕان لە کێشەیەکدایە نازانی کامیان چارەسەربکات جا چ کیشەکانی ناوخۆی حیزبەکەیان بێت یان دەرەوەی حیزبەکەی, ئەگەر سەیربکەین لەناو حیزبەکەیاندا خەریکە هەمان کێشەی یەکیتی دروست دەبیت وە هەندێک لە ئەندامانی کەوتونەتە باڵ باڵێن بۆیە ئەگەر بیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن ئەوا ناتوانن گۆڕانێکی وەک سەرەتا دروست بکەنەوە  وە ئایا ئەوکەسەی کە هەڵیدەبژێرن  کەسێکی کاریزمای وەک نەوشیروان مصطفی دروست دەکەنەوە ودڵی جەماوەر بەدەست دێننەوە

* لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم گۆڕان ئەگەربیەوێت دڵی جەماوەر بەدەست بهێنێت نابیت بهێڵێت کەسانێک لەدەرەوەی حیزبەکەی دەست بخاتە ناو ناوخۆی گۆڕان چونکە هێرۆ خان بە ناراستەوخۆ هیرشی کردۆتە سەر گۆڕان  دەیەوێت کەسێک دابنری لەگەڵ خواست و ئیرادەی ئەودابیت دەیەویت سلێمانی بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆی چونکە  سلێمانی بە موڵکی خۆی دەزانێت و نایەوێت کەسیک دابنرێ فکری لەگەڵ ئەواندا جیاواز بیت نەوەک چۆن دکتۆر بەرهەم  هاوفکری نەبوو نایەویت هەمان رێچکە دوبارە ببێتەوە ,

لەئێستادا گۆڕان بون بە دووبەرەوە بەرەیەکیان دەیانەوێت(عمری سید علی) بیت کە ئەمەیان زۆربەی ئەندامانی جڤادو کورەکانی نەوشیروان مصطفی پژگیری دەکەن بە حوکمی ئەوەی زۆر لە نەوشیروان مصطفی وە نزیک بوەو لە زۆربەی کۆبونەوەکان بەسەرکردایەتی ئەم بو , وە بەرەی دووەم کە (قادری حاجی علی ) یە کە بە سندوقە ڕەشەکە بەناوبانگە زۆربەی زانیارییەکانی یەکێتی و گۆڕانیشی لەلایە ئەم بەرەیە کە بەشێک لە ئەندامانی جڤاد پژگیری دەکەن وە  هێرۆخانش دەیەوێت کە ئەم ببێت بە ڕێکخەری گشتی گۆڕان , بۆیە لەمکاتەدا گۆڕان بۆئەوەی هەم دەنگدەر وە هەم بزوتنەوەکە نەبێتە قوربانی کەسێک پێویستە بە زوترین کات کەسێک دیاری بکەن

* وە ئەگەر گۆڕان نەتوانێت کەسێکی وەک نەوشیروان مصطفی بکاتە ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان ئەوا ناشتوانێت لە سیاسەتی دەرەوەی حیزبەکەشیدا سەرکەوتوبێت

 گۆڕان لە ئیستادا نازانێت ڕێککەتن لەگەڵ یەکێتیدا بکات بۆئەوەی ببین بە هێزێکی سەرەکی لە کوردستان و چیتر حوکمی بنەماڵە نەهێڵن کە ئەمە خواستی نەوشیروان مصطفی بوو بەڵام بەهۆی سیاسەتی ناڕونی یەکێتیەوە نەیتوانیوە ئەم کارە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

 گۆڕان بۆ ئەوەی سەرکەوتو بیت بە تەنیا ناتوانیت  چونکە لەسەرەتاوە گۆڕان وەک هێزێکی جەماوەری خۆی ناسان دواتر وەک ئۆپۆزسیۆنبون سەرکەوتوو بو بەلام نەیتوانی لە حکومداندا سەرکەوتوو بیت وە نەیتوانی لەهاوپەیمانیدا سەرکەوتوبیت بۆیە ئەمجارە دەبێت بزانی هاوپەیمانیەکی باش و گونجاو لەگەڵ حیزبەکەی بگونجێنی باشترینیش ئەوەیە کە لەگەڵ یەکیتیدا یەکبگرن بەڵام لەسەر ئەساسی دروست کردنی حیزبیکی نیشتیمانی نەک لەسەر ئەساسی رق و کینە دژ بە  پارتی بوەستنەوە  , چونکە نە پارتی دەتوانی گۆڕان بتوێنێتەوە وە نە گۆڕانیش دەتوانێت پارتی بتوێنێتەوە
باشترینیش ئەوەیە دانیشن لەسەر مێزی گفتوگۆ  چونکە ئیتر خەڵک تواناو تەحەمولی ئەو هەموو نارەحەتیەی نەماوە  ئەوکاتە دوژمنیش ئاسانتر دەتوانی زەفەر بینی ئەگەر خەلکتان لەگەل نەبوو

                                                 نوسینی"جوانڕۆ مستەفا"

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌