بيدعه‌كانى جومعه: 2 - تايبه‌تكردنى ڕۆژى جومعه به ڕۆژوگرتن و شه‌وه‌كه‌ى به شه‌ونوێژ
وتار/
20/07/2017
1068 جار بینراوە
إحسان برهان الدين
بيدعه‌كانى جومعه: 2 - تايبه‌تكردنى ڕۆژى جومعه به ڕۆژوگرتن و شه‌وه‌كه‌ى به شه‌ونوێژ
شه‌ن پرێس :
پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته ئه‌گه‌ر كه‌سێك به تايبه‌تى ڕۆژانى هه‌ينى بۆ ڕۆژوگرتن تايبه‌ت بكات، به‌ڵكو بيدعه‌يه‌كه سوننه‌ت به پێچه‌وانه‌يه‌وه هاتووه.
پێشه‌وا بوخارى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له (أبِو هريرة ) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه گوێى له پێغه‌مبه‌رى خوا بوو صلى الله و عليه وسلم بده‌يفه‌رموو: (لا يصومن أحدكم يوم الْجُمعة، إلا يومًا قبله أو بعده) هه‌روه‌ها له صه‌حيحى موسليم و كتێبه‌كانى تر‌ى سوننه‌تيشدافه‌رمووده به‌م واتا هاتووه، كه نه‌هى كراوه له ڕۆژوگرتنى ڕۆژى هه‌ينى مه‌گه‌ر ڕۆژێكى پێش خۆى يان ڕۆژێكى پاش خۆى له‌گه‌ل بێت.
به‌ڵكو هه‌ر له صه‌حيحى بوخاريدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بينيه‌تى جوێرييه‌ى خێزانى به‌ڕۆژوو بووه، كه زانيوێتى پێنج شه‌ممه به‌ڕۆژوو نه‌بووه‌و به نيازيش نه‌بووه ڕۆژى شه‌ممه بگرێت ڕۆژووه‌كه‌ى پي شكاندووه.
به هه‌مان شێوه تايبه‌ت كردنى شه‌وى جومعه به ئه‌نجامدانى شه‌و نوێژ و بكرێته عاده‌ت ئه‌ويش بيدعه‌يه و درووست نييه ، له‌و باره‌وه له صه‌حيحى موسليم‌دا قه‌رمووده‌يه‌ك هاتووه به‌ژماره‌ى (1144) كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: (لا تَختصوا ليلة الْجُمعة بقيام من بين الليالي) واته: شه‌وى جومعه له نێوان شه‌وه‌كاندا تايبه‌ت مه‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى شه‌و نوێژ.
له‌م باره‌شه‌وه زانايان باسى هه‌ندێ نوێژى داهێنراو بيدعه ده‌كه‌ن وه‌كو صلاة الرغائب و صلاة الحاجة،كه بيدعه‌ن و ئه‌سڵيان نييه به‌ڵام وا نازانم موبته‌ديعه‌كانى لاى خۆمان ئه‌و نوێژه يكه‌ن بۆيه به شيكراوه‌يى باسيان ناكه‌م لێره‌دا,
إحسان برهان الدين
نوێترین نوسینەکانی إحسان برهان الدين
-
إحسان برهان الدين
24/02/2020
-
إحسان برهان الدين
30/11/2017
-
إحسان برهان الدين
23/11/2017
-
إحسان برهان الدين
16/11/2017
-
إحسان برهان الدين
09/11/2017
-
إحسان برهان الدين
02/11/2017