ئایا ئیمە لە شەری ناوخۆ داین ؟

وتار/ 14/07/2017 895 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

ئایا ئیمە لە شەری ناوخۆ داین ؟

ئەگەر بگەرینەوە بۆ میژوی شەری نەگریسی ناوخۆ سەیربکەین هیچی وای فەرق نیە لەگەل ئیستادا  لە شەری یەکیتی و پارتیدا  کە چەندەها گەنجی کوژرا لە پیناو هیچدا دوایش جلال طالەبانی و مەسعود بارزانی بە کۆبونەوەیەک بە  دەم کەباب خواردنەوە کۆتایان پیهێنا و  وتیان ئیمە براین هیچکیشە نەماوە لە نیوان پارتی و یەکیتیدا  ئەو کەسە بەسەزمانەش کە بەس کوشتن و  بڕینەکەیان  بۆمایەوە تەنهاو تەنها خەلکی بەسەزمانی خۆشباوەر بون

ئیستاش ئەگەرسەیربکەین شەری گۆران و پارتیش هەمان تاس و حەمامەکەی جارانە  سەیردەکەیت هەموو خەلکیان لەیەکتری کردوە بە دوژمن بەس ئەوەی ماوە بین دەست بەنە یەخەی یەکتری , گۆڕان دەڵیت ئیمە قەت شەڕی ناوخۆ دروست ناکەینەوە ڕاست دەکات ئیستا سەردەمی شەڕی  چەک نیە شەڕشەڕی ڕاگەیاندنە ئەوەنەی ئیستا لە کەناڵەکانەوە سوکایەتی بەیەکتری دەکەن ئەوەنە سوکایەتی بەیەکتری نەکراوە لە شەڕی ناوخۆدا لەکاتیکدا بۆ دوژمن دەبن بە مەڕ بەڵام لە ناوخۆدا وەک سەگی هار دەکەونە گیانی یەکتری , بۆیە ئیمە قەد شایەنی ئەوە نین خۆمان خۆمان بەڕێوە بەرین  مێژوو وە ئیستاش شایدە بەسەرمانەوە هەر هەمان هەڵە دووبارەدەکەینەوە



                         نوسینی : جوانڕۆ

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌