بۆچی سعودیە پشگیری دەوڵەتی كوردی دەكات؟

وتار/ 11/07/2017 1627 جار بینراوە

وریا حسێن

بۆچی سعودیە پشگیری دەوڵەتی كوردی دەكات؟

گەورەترین مەترسی لەسەر دەوڵەتی و كوردی و ئایندەكەی جوگرافیایە, واتە كورد وڵاتێكی لۆكە بۆشایی ئاسمانی كراوە نیە و بۆشایی ئاویش نایبەستێتەوە بەجیهانەوە بۆیە ئەمە بەئاسانی وادەكات كورد بكەۆێتە ژێر چەپرۆك و پلانی دەوڵەتانی دراوسێوە كەی بیانەوێت بتوانن بیكەن بە هەرێم یان وڵاتێكی دابڕاو لەجیهان.
ئەم كێشەیە هەر هی ئیستا نیە بەڵكو ناوەڕاستی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوش ئەوە هۆكارێكبوو بۆ ئەوەی جیهان نەتوانێت پشگیری شۆرشی ئەیلول بكات, هەربۆیە هنری كیسنجەر لەكتێبەكەی خۆی بەشێكی پەیوەستە بەكوردەوە زۆ بەڕونی باسی ئەوەدەكات بۆیە ئەمریكا نەیتوانی ڕێگە لەهەرسی شۆِرشی ئەیلول بگرێت, چونكە نەیدەتوانی ڕاستەوخۆ هاوكاری كورد بكات و دەبو لەڕێگەی شاوە هاوكاری مەلا موستەفای بارزان بكات ئەوەش بۆ ئەمریكیەكان سەختبوو.
ئیستا كە كورد لەژانی لەدایكبونێكی نوێدایە لەسەردەمێكی نوێدا شۆرش دەكات هەمان تەحەدا لەبەردەمیدایە, بۆیە وڵاتەكان ئەجێندای كورد دەوڵەتەكەیان زۆر بەڕونی خستوەتە ڕژەڤی خۆیانەوە و بەئاڕاستەی بەرژوەندیەكانی خۆیان دەیجوڵێنن لەوانەش سعودیە كە تاكە وڵاتێكە ئیستا بەڕونی پشگیری دەوڵەتی كوردی دەكات بۆ ئامانجی تایبەتی خۆی.
سعودیە لەسەر شێوازی سیاسەتی ئەمریكی دەیەوێت, ئەم پرسە بۆ بێهێزكردنی عێراق بیاتنانی عێراقێكی سعودی, هاوكات بۆ دژایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران كەمكردنەوەی هەیمەنەكەی دانانی پێگەیەكی بەهێز لەم ناوچەیە دژ بەئێران بەكاری دەهێنێت, لەگەڵ ئەوەش سعودیە ئامانجی ئەوەیە لەم ڕێگەویەوە فشار بخاتە سەر توركیا دژی پاڵپشتیكردنی قەتەر, هەروەكو ئەم یارییەش بۆ ئەمریكا دورنیە كە بیكات.
بۆیە بڕوای چاودێرانی جیهانی لەسەر ئەم پرسە ئەوەیە, پشتبەستن بەسعودیە هەرێمی كوردستان توشی خنكان دەكات, چونكە هیچ ڕێگایەكی بەهێز و كراوە نیە ڕاستەوخۆ سعودیە هاوكاری بگەیەنێت بەكورد ئەگەر توركیا و ئێران گەمارۆی هەرێمیان دا, چونكە بەهۆی ئەم پرسە دو وڵاتی گەورە لەوێنەی توركیا و ئێران كە كاریگەری تەواویان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە دژایەتی دەوڵەتی كوردی دەكەن و تاسەر ئیسقان بەتایبەت ئێران هەوڵدەدات ئەم هەرێمە نەبێتە دەوڵەت چونكە بڕوای وایە "ئەم دەوڵەتە بچوكە دەبێتە دەوڵەتێكی حامی بۆ سعودیە ئیسرائیل" لە 100 ساڵی داهاتودا ئەوەش بۆ ئێران هێلی سورە.

نوێترین نوسینەکانی وریا حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌