سێ دەرگاى ڕەحمەت لە حکومەت دەکرێتەوە

وتار/ 31/05/2020 628 جار بینراوە

وریا حسێن

سێ دەرگاى ڕەحمەت لە حکومەت دەکرێتەوە


ووریا حسین
پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى بەرەو ئاسایى بوونەوە دەچن، ئیتر خۆپیشاندانیش وەکو ئەوە وایە لە سەهۆڵەکەى سلێمانى سوارى بەلەمێک بیت و سەوڵ لێبدەیت ئەگەر بشکرێت جاران چەند کاریگەرى هەبوو ئێستاش هەر ئەوەندە، چونکەوە ئەوەى پارتى لێى دەترسا و خاڵى جیاوازبوو ئەمجارە تەنها یەکێتى بوو. مەبەستى من ئەوەیە خۆپیشاندان لەدۆخى جارانى پێنانێتە قۆناغێکى نوێ گۆڕانکارى لە سیستمى سیاسى بکات، ئەگەرچى ئەو فشار و گۆڕانکاریانە کەمنەبوون لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا مامۆستایان و فەرمانبەران حکومەتیان ناچارکرد بیانکات.
ئەوەى ماوەتەوە دۆخى داراییى و قەیرانى مووچەیە، حکومەتى هەرێم سێ دەرگاى ڕەحمەتى لێکراوەتەوە.
یەکەم: نرخى نەوت بەرزبووەتەوە بەرەو ٤٠$ دەڕوات، پێشبینى تا ٥٠ دۆلاریش هەیە
دووەم: رێکەوتن لەگەڵ بەغداد ئەگەرێکى بەهێزە
سێهەم: کەمکردنەوەى بوودجەى تەشغیلى و زیادکردنى داهاتى ناوخۆ لەمانگى تەمووزدا.
حکومەتى هەرێم ئەگەرى هەیە بەتەواوکارى داهاتى نەوت و ناوخۆ لەگەڵ ٤٠٠ ملیارەکە مانگى دووەمیش دەسپێبکات، مانگى شەش تێپەڕبکات، قەیرانەکە وەکو خۆی ئەم مانگە دەمێنێتەوە.
بەڵام مانگى ٧ دۆخەکە ڕەنگە باشتر بێت لەئێستا چونکە ئەگەر حکومەتى هەرێم ڕاستگۆیانە مامەڵە بکات داهاتى ئەم مانگەى بۆ دەڕواتەوە بەنرخى بەرزتر لەجاران نەوتى فرۆشتووە، هاوکات ئەگەرى رێکەوتن لەگەڵ حکومەتى ناوەندى و هاتنى پارە لەبەغداوە زۆر بەهێزە لەماوەى مانگى حەوت دا پاش ئەوەى رێکەوتن لەسەربنەماى خاڵەکانى پێشوو کە وەزارەتى دارایى عێراق بۆ هەرێمى داناوە دەکرێت، لەگەڵ ئەوەش سیستمى مووچەى فەرمانبەران لەمانگى شەش تەواو دەکرێت و لەمانگى ٧ دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەى سیستمە نوێیەکە، فەرمانبەران تەنها دەرماڵە دانپێدانراوە یاساییەکانیان دەمێنێت بەگوێرەى یاسا بۆ هەر فەرمانبەرێک چەسپاون نەک رێنمایى و بڕیار ئەوانیش دەرماڵەکانى (بڕوانامە، منداڵ، جوگرافى)، ئەمەش وادەکات بڕى پارەى تەرخانکراو بۆ مووچە مانگە لە ٨٩٠ ملیارەوە بۆ کەمتر لە ٥٠٠ ملیار دابەزێنێت، هاوکاتى ئەوەش حکومەت دەستدەکات بەوەرگرتنەوەى قەرزەکانى لە سەرمایەدارەکان و توندونکردنەوەى سیستمى باج بۆ باشکردنى داهاتى ناوخۆ.
بۆیە پێشبینى هەیە لەمانگى ٧ دۆخى مووچە بەرەوە ئاسایى بوونەوە بڕوات، ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەکى سیاسى و ناوخۆیى ڕوونەدات.

نوێترین نوسینەکانی وریا حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌