كشانه‌وه‌ی‌ ئیكسۆن مۆبیل، په‌یامێكی‌ مه‌ترسیدار بۆ زۆنی‌ سه‌وز

وتار/ 07/12/2016 1114 جار بینراوە

وریا حسێن

كشانه‌وه‌ی‌ ئیكسۆن مۆبیل، په‌یامێكی‌ مه‌ترسیدار بۆ زۆنی‌ سه‌وز


هه‌واڵی‌ كشانه‌وه‌ی‌ (ئیكسۆن مۆبیل)گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ ئه‌مریكی‌ له‌سنوری‌ كێڵگه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یه‌كێكه‌ له‌هه‌واڵه‌ زۆرمه‌ترسیداره‌كان بۆ زۆنی‌ سه‌وز، چونكه‌ چون یان كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیانه‌ له‌هه‌ر وڵاتێك یان هه‌رشوێنێك په‌یامێكی‌ سیاسی‌ قوڵی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌و وابه‌سته‌یه‌ به‌سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌وه‌ هاوكاتی‌ به‌رژوه‌نده‌یه‌ ئابوریه‌كه‌ی‌.

 ئه‌وه‌نده‌ی‌ زانیاری‌ هه‌بێت كاتی‌ خۆی‌ ئێكسۆن مۆبیل به‌تایبه‌ت بلۆكی‌ قه‌ره‌هه‌نجیری‌ وه‌رگرت و زۆر دڵی‌ به‌داهاتووی‌ ئه‌م بلۆكه‌ خۆشبوو، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌مڵاندنیان كردبو داهاتی‌ نه‌وتی‌ ئه‌م بلۆكه‌ هاوتابو له‌گه‌ڵ كۆی‌ داهاتی‌ ئیكسۆن، خه‌یره‌ ئێستا ئیكسۆن له‌م دۆخه‌دا بلۆكه‌كانی‌ زۆنی‌ سه‌وز و به‌تایبه‌ت بلۆكه‌ كرنگه‌كه‌ جێده‌هێڵێت؟

ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ به‌به‌رپرسیاری‌ سلێمانی‌ ده‌زانێت یان لانی‌ كه‌م ده‌یه‌وێت داهاتووی‌ ئه‌م شاره‌ به‌ده‌سته‌وه‌بێت ده‌بێت له‌م په‌یامه‌ مه‌ترسیدارو ته‌نكژه‌ خراپانه‌ تێبگات كه‌ دوای‌ نه‌خۆشی‌ تاڵه‌بانی‌ هاتووته‌ ئاراوه‌ ڕوبه‌ری‌ ئه‌م شاره‌ ده‌بێته‌وه‌، مه‌ترسیه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌شنیه‌ سلێمانی‌ ئێستا بازرگانه‌كان نوسینگه‌و پڕۆژه‌كانیان ده‌به‌نه‌ تاران و ئه‌نكه‌ره‌ و هه‌ولێر ته‌نها بۆ سه‌ردان دێنه‌وه‌ و بڕوایانوایه‌ ژیانی‌ ئابوری‌ ئه‌م شاره‌ قورسبووه‌، له‌كاتێكدا پێشتر سلێمانی‌ كه‌مترین ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ و بێكاری‌ تێدابوو و گه‌وره‌ترین شاری‌ پیشه‌سازی‌ عێراقبوو له‌سه‌دا 30 هه‌موو پیشازی‌ جیهان لێره‌ كۆبوبویه‌وه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش ئیستا كه‌رتی‌ په‌روه‌ده‌ی‌ ئه‌مشاره‌ به‌ته‌واوی‌ په‌كی‌ كه‌وتووه‌ ملاملانێی‌ سیاسی‌ ئیداره‌ی‌ شاره‌كه‌شی‌ به‌هیلاكی‌ بردووه‌ نیوه‌ پارێزگارێكی‌ هه‌یه‌، ته‌نها شتێك سلێمانی‌ ماویه‌تی‌ ئه‌منیه‌ته‌ ئه‌ویش ئیستا خه‌ریكه‌ توشی‌ گرفت ده‌بێت چونكه‌ (ئۆتۆمبێلی‌ مامۆستا ده‌ستوتێرنێت كه‌س نازانێت كێیه‌؟ داعش په‌رچه‌می‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر كۆیژه‌ ڕاده‌گیرێت كه‌سی‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیر ناكرێت؟ بۆمب فڕێده‌درێته‌ ماڵی‌ دادوه‌ره‌و ته‌قه‌ له‌باره‌گا ده‌كرێت بكه‌ره‌كه‌ی‌ ونه‌؟ داعش له‌سه‌رسنوری‌ شاخه‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ خه‌ڵك ده‌كوژێت دوای‌ دومانگ ده‌كوژرێت).

ئایا به‌ڕاستی‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ به‌خاوه‌نی‌ ئه‌مشاره‌ ده‌زانێت بیریكی‌ لێبكاته‌وه‌، ژیانی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ و ئیداری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئه‌منی‌ زۆنی‌ سه‌وز به‌مجۆره‌ ده‌ڕوات؟، ئایا ده‌كرێت ڕۆژ به‌ڕۆژ شاهیدی‌ كاوكلكارییه‌كانی‌ ئه‌م شاره‌بین و بێده‌نگبین؟.

نوێترین نوسینەکانی وریا حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌