خاوەندارێتیی گەل لە نەوشیروان موستەفا

وتار/ 04/07/2017 989 جار بینراوە

كه‌مال چۆمانی

خاوەندارێتیی گەل لە نەوشیروان موستەفا
كه‌مال چۆمانی
هیندییەکان کە ناوی ماهاتما گاندیی دەهێنن، دەڵێن "گاندیجی"، ئەم پاشگری "جی"یە بۆ نیشاندانی رێزە. کەم شاری هیندیی هەن شەقام و بازاڕێک بە ناوی MG -ماهاتما گاندی- نەبن. هێندەی خوایەک ماهاتما گاندی لای هیندییەکان پیرۆزە، لای هەندێک زۆر لە خواکانیشیان رێزلێگیراوترە. هەندێکیش هەن رەخنەیان لێی هەیە، بەڵام ئەو وەک رەمزێکی نیشتیمانیی لای زۆرینە قبوڵە. لە ئەحمەد ئاباد و دەلهیی پایتەخت، چەندین شوێنی تایبەت بە گاندیی هەن لە وێنەی باغ و ماڵ و مۆزەخانە و هتد [من لەو دو شارە سەردانی زۆربەیانم کردوە].. بۆ سەر گڵکۆی گاندیی لە دەلهیی، دەبێت پارەش بدەیت و پێڵاوەکانیشت دابنێیت. ئەمە هەرگیز مانای پیرۆزکردنی گاندیی نییە، بەڵکو نیشاندانی رێز و خۆشەویستییە کە بە راستی گاندی شایانیەتی. مارتین لوثەر کینگ لە ئەمریکا تەنانەت رۆژی لەداییکبونیش کراوەتە رۆژێکی نیشتیمانیی، لە واشنتۆنیش پەیکەری هەیە، لە شوێنی تریش. بۆ سەرکردە و شۆڕشگێڕە گەورەکانی دیکەی دونیاش هەروا کە لیستەکە درێژ دەبێت ئەگەر ناوی زۆریان بێنین. هەندێک "سەرکردە"ی تریش هەن دەیان پەیکەریان بۆ دروستکراوە و سەدان هەزار کەس ساڵانە بۆ لەداییکبون و مردنیان کۆدەکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ یەک دەرفەتیان، گەل پەیکەرەکان دەڕوخێنێت، وەک پەیکەرەکەی سەدام حوسێن.
له‌چله‌ی ماته‌مینی، دەیان هەزار کەس لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا کۆببونەوە. لە رۆژی بەخاکسپاردنەکەشی هەروا. کۆمەڵێک کەس پێیان وایە ئەوە زیادەڕەوییە و بە تەقدیسکردنی ئینسانەکانە کە نەوشیروان مستەفا خۆی دژی بو. بەڵێ ئەو دژی تەقدیسکردنی سەرکردە روکەش و گەندەڵ و دیکتاتۆر و ستەمکارەکان بو بەڵام دژی رێزلێنان لە خەباتگێڕ و سەرکردە راستەقینەکانی دونیا نەبو کە خۆی زۆر سروشی لە زۆریان وەرگرتوە.
ئەوەی تا ئێستا بۆ نەوشیروان کراوە تەنها رێزلێنان بوە کە هەر گەلێکی هۆشیار دەبێت بۆ سەرکردە و شۆڕشگێڕی راستەقینە بیکات. ئەو خەڵکەی هاتبو رێزیان لە خەبات و تێكؤشان و فیکری نەوشیروان گرتوە و جگە لە خۆشەویستیی بۆ ئەو و خەبات و تێكۆشان و فیکرەکەی، هۆکارێکی تر نییە خەڵک بۆ نەوشیرون مستەفا نیگەران بێت و سەردانی گۆڕەکەی بکات.
نەوشیروان پێویستی بە تەقدیسکردن و رێزلێگرتن نییە بەڵام گەل پێویستی بە رێزلێنان لە سەرکردەکانی هەیە. لە مێژوی هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا، گەل یەکەم جارە بەڕاستی خاوەندارێتیی لە سەرکردەیەکی دەکات و رێزی لێ دەگرێت. ئەمە بە راستی دژ بەو بۆچونانەیە کە دەڵێن گەلی ئێمە گەلێکی هۆشیار نیییە، بەڵکو گەلەکەمان هۆشیارە و سەلماندی دەزانێت کێ سەرکردەیەتی. ئەوانەشی دەڵێن لە کاتی زیندوبونی نەوشیروان مستەفادا گەل رێزی لێ نەگرتوە، دیسان هەڵەن، هەرکەسێک وتارە مێژویییەکەی نەوشیروان مستەفا لە رۆژانی کامپێینی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ٢٥ی تەموزی ٢٠٠٩ تەماشابکا، دەزانێت خەڵک چۆن پێشوازییان لە دونیابینیی نەوشیروان کرد.

نوێترین نوسینەکانی كه‌مال چۆمانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌