رێفراندۆم وەك دوایین پرۆژە

وتار/ 02/07/2017 802 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

رێفراندۆم وەك دوایین پرۆژە

هاوڕێ کوردی

لینین لەسەر مافی چارەنووس دا دەڵێ: دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان بەمانای جیابوونەوەی سیاسی ئەو نەتەوانە دێت لە نەتەوەکانی ترەوە و دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەی سەربەخۆدێت.
ئەمە واتای وایە ھەموو نەتەوە وگەلێك دەتوانی لە جوگرافیاێکی دیاریکراودا بریار لە چارەنووسی خۆی بدات کەواتە مافی چارەنووسی مافێکی ڕەوای گەلی کوردە وەك ھەر نەتەوەیكی تر.گەلی کورد بە دڕێژایی مێژوو بەردەوام لە خەبات و بەرخۆدانیدا بووە. ھەر لەسەدەی نۆزدەھەمەوە تاکو ئێستا وە بەرلە سەردەمی عوسمانیەکانیش ھەمێشە ھەوڵی خۆ ئازادکردنیداوە، بەڵام بەھۆی زوڵمی ووڵاتانی داگێرکەر و ووڵاتانی زلھێز ئەوا ھەمێشە ھیواکانمانیان لە گۆرناوە. لەبەرامبەر ئەوەشدا نەتەوەی کورد خۆی سیاسەتێکی تەندروستی نەبووە لە بەرامبەر دوژمن ونەیاراندا. دەکری بڵێین کورد چارێگە سەدەیەك زیاترە دروشمی مافی چارەی خۆنووسینی بەرزکردۆتەوە. بینرا لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە گۆرانکاریە سیاسیەکان لە عێڕاق وباشووری کوردستان ئەوا حکومەتی عێڕاق دانی نا بە شت گەلێك لە بەرامبەر مافەکانی گەلی کورد لە باشووری کوردستان بۆچەندێن ساڵ حکومەتی عێڕاق و حكومەتی ھەرێـمی کوردستان وەك دوو خوشك پێکەوە دەژیان.
سەرکردە کوردەکان ھەمیشە دەھۆلی یەکپارچەی خاکی عێڕاقیان دەکوتی بەڵام کاتێك دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام ناسراو بە داعش دامەزرا، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەھۆلی سەربەخۆیان کوتی لێرەوە پەیوەندیەکانی حکومەتی ناوەند لەگەل ھەرێـم گرژی تێکەوت.

 

ھەرێم ھەڵسا بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای بۆڕیەوە بۆ ووڵاتی تورکیا کە ئەمەش جارێکی ترھەر بە بریاری پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بوو، ئەو رێکەوتنە نھێنیەی کە لە گەڵ تورکیادا واژۆی کردووە تاکو ئێستا بۆرای گشتی ئاشکرانەکراوە. لەم سەروبەندەدا ھەڕێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی دروستکراوی دارایی بۆوە بە جۆرێك کە مەتڕسی تێكچوونی شیرازەی کۆمەڵگای بەدواوە داھات.

فەرمانبەرانی ھەرێم ئەوە بۆماوەی(3) ساڵ دەچێت نیو مووچە وەردەگرن باری گوزەرانی خەڵك ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت کەچی تاکو ئێستا حکومەت بی باکە لەم دۆخەی کەدروستی کردووە سەرەڕای ھەموو ئەمانەش لە لایەكی ترەوە بە بریارێکی حزبی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان داخرا و ڕێگری کرا لە ھاتنەوەی سەرۆکی پەڕلەمان بۆشاری ھەوڵێڕ بەمەش ڕۆژ لەدوای رۆژ پەیوەندی ھێزە سیاسیەکان خراپتربوو.

کار گەیشتە ئەو ئاستەی ھێزە سیاسیەکان بەسەر دووبەرەدا دابەشبوون کێشە سیاسیەکانیان کردە کێشەی دوو حزب و لەنێویشیدا کردیان بە کیشەی شارچیەتی کەخۆی لەخۆیدا ئەمەکارێکی ھەڵەیە چونکە دەبێت ھەموومان خۆمان بەخاوەنی ئەم دۆخە بزانێن. یەکێکی تر لەکێشە سەرەکیەکان کێشەی سەڕۆکایەتی ھەڕێمی کوردستانە کە( بارزانی) ماوەی سەرۆکایەتیەکەی تەواوبووە لە ڕووی یاسایەوە، بەڵام ئاماددە نەبوو کورسیەکەی چۆڵ بکات دەکرێ بڵێین ھۆکاری بەشێکی زۆری کێشەکان پرسی سەرۆکایەتی ھەڕێمی کوردستان بوو. خاڵی جەوھەری ئەوە بوو ئەم سەڕۆکایەتیە لەگەڵ چەندین حزبی نزیك لەخۆیان بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دابە بێئەوەی بگەرێنەوە بۆ پەڕلەمان، کە پەڕلەمان وەکو بڵندترین سەکۆی یاسای ھەڕێمی کوردستانە لەگەل ئەمەش دا چەندین حزبی بچووك کە خۆیان ئەم ناوەیان داناوە بانگھێشت نەکران.

 

لێرەدا هەڵوەستە لەسەر چەند خالێك دەکەم یەکەم: ئەگەر ھاتوو ھەڕێمی کوردستان جدی بێت لەپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوا پێووستی دەکرد لە پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستاندا بە زۆرێنەی دەنگی پەڕلەمانتاران بریار لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بدرێت و دەستەیەك یاخود کۆمێتەیەكی نێشتیمانی دروست بکرایە لە ئەندامانی سەرجەم ھێزە سیاسیەکان، نەك بەبڕیارێك کە لە پیرمامەوە دەرکرابێت کەواتە ئەم رێفراندۆمە ھیچ لایەنێکی یاسای نیە.دووەم: بەباوەری من دروستکردنی ڕۆژەڤێکی وا لەناو کۆمەڵگای کوردی و جیھان بە گشتی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بۆئەوەی جارێکی ترتەمەنی خۆیان دڕێژبکەنەوە. سێیەم: ریفراندۆم وەك دواین پرۆژەیە بە دەستی پارتە کلاسیکەکانی باشووری کوردستان چونکە ئەوان خۆیان باش دەزانن بەرنامەیان کۆتای ھاتوو ئەم پارتە سیاسیانە (26) ساڵە حکومڕانی دەکەن (26)ساڵە نموونەێکی یەکجار خراپیان نیشانی جیھانداوە حکومڕانی ئەمانە جگە لە گەندەڵی و دزی وبەکرێگێراوی و پێشیلکردنی ئازادیەکانی تاک و تێرۆری ڕۆژنامەنووسان و سیاسیەکان بەدەر لەمانە نەیانتوانی شتێکی تر پێشکەشی کۆمەڵگا بکەن ھەر بۆیە ئەم ڕیفراندۆمە وەكو دوایین چەك وکارتە بەدەستیان. چوارەم: لەئەگەری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان ئەوا وەك بانگەشەی ھەڵبژاردن بە کاریبھێنن وخەڵکی پی چەواشە بکەن. پێنجەم: بەبریارێکی حزبی وبنەماڵەی کۆمێتەێك بۆسەرخستنی دەنگی بەڵی دروستکرا.

 

ئەی باشە کی کۆمێتەێك دروست دەکات بۆبانگەشەی دەنگی نە خێڕ یاخود بۆ ڕێگریکردن لەم ماڵوێرانیە چاوەروانکراوەیە بە باوەری من پێوویستە ئەو ھێزە سیاسیانەی کە ڕەخنەیان ھەیە لەم پرۆسەیە ئەوا پێوویستە زۆر بەئاشکراو بێ ترس کار بکەن بەرەیەکی دیموکراتیانە پێکبھینن. ھەرچەندە دەلنێام ڕێگا بەھێج جۆرە چالاکێك نادرێت بۆ نموونە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەێك کەسایەتی رووبەرووی ھەرەشەکردن بوونەوە چونکە دژی ئەم ڕیفراندۆمە ووتاریان نووسی بوو ئەمەش بەڵگەیە کە ئەم پرۆسەیە بەتوندوو تێژی کۆتای دێت. بۆیە لە ئێستاوە (نەخێڕ)بۆ ڕێفراندۆم چونکە ترسێکی گەورەم ھەیە لەدروست بوونی دەوڵەتی کوردی بە دەستی ئەم ستەمکارانە.

 

لەماوەی ڕابردووداھیچ نەما بەم میللەتەی نەکەن ئەی دەپڕسم کەبووین بە دەوڵەت چی دەبێت؟ من زۆڕدڵنێام ئەوکاتە ڕەوشەکە زۆر خراپتر دەبێت لەوەی ئێستا. کۆتا قسە کە بیکەم ئەوەیە ھەر کەسێك پشتیوانی لەم ڕیفراندۆمە بکات ئەوە خزمەت بە سیاسەتی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات چونکە ئەم ڕیفراندۆمە ھێچ ڕەھەندێکی نێشتیمانی نیە بەڵکو زیاتر حزبی وبنەماڵەییە بۆیە کەس ناتوانی وانەی کوردبوونمان فێر بکات


نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌