یەکیتی وھەڵبژاردن...

وتار/ 16/01/2018 608 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

یەکیتی وھەڵبژاردن...

 

لەئەگەری ئەنجام دانی ھەڵبژاردن لەم کات و ساتەدا لەناوخۆی ھەڕێمی کودستان دا.حزبە دەسەڵات دارەکانی ھەڕێمی کورستان زەرمەندی یەکەمن لە کەمکردنەوەی دەنگەکانیان.بە براوی من ھۆکار گەڵێك ھەن کە وادەکەن یەکیتی لە ھەڵبژاردنی ئەم جارە دا کورسیەکانی کەمتر بێتەوە بەڵام لەئەگەری ئەنجام دانی ھەڵبژاردنێکی دوور لەدەستی حزب و گرووپ وبنەماڵەکان. ڵێرە جەند خاڵێك باس دەکەم کە ھۆکاران بۆ..

 

1-یەکیتی ھەر لەسەرەتایی دروست بوونی حکومەتی ھەڕێمی کوردستان بەشدار بووە لە کابینە یەك لەدوای یەکە کانی ئەم حکومەتە شکستخواردووە،گەرجی ئەم حکومەتە کوردیە نەیتوانیوە لە ماوەی رابردوودا خزمەت بەھاووڵاتیان بکات سەرڕای ھەموو ئەمانەش تا ئێستا بەشدارە لەم حکومەتە نەك دژی ئەم حکومەتە نیە بەڵکو جۆرێك لە جۆرەکان پشتیوانیشی دەکات سەرە ڕای ھەبوونی دەیان قەیرانی دروست کراوە.

 

2-کێشە ناوخۆیەکانی ئەم حزبە ھۆکارێکی ترە بۆئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا یەکیتی دەنگە کانی لەدەست بدات.جونکە تائێستا یەکیتی لە دۆخێکی خراپ دایە ئەم نەخۆشیە دڕێژخایەنەش ھەموو چەستی گرتۆتەوە.

 

3-پرسی ڕێفراندۆم یەکێکی دیکە یە لە کێشەکانی یەکیتی بە جۆرێك بەشێك لە کادیر وڵایەنگرانیان رەخنەیان ھەبوو لە بە شداری کردنی یەکیتی لە پرسی ڕێفراندۆم.

 

4-(16) ئۆکتۆبەر ئەو ڕۆژەی کەرکوك وناوچە کێشە لەسەرەکان لە لایان سوپای عیراق داگێرکرا. زۆرترین رەخنە رویان لە ھەردوو حزبی دەسەڵات کرد جونکە ئەمان خاوەنی ھیزی چەکدار و وەزارەتی پێشمەرگەن.

 

5-خاڵێکی تر ئەوەیە لە ئێستادا ژمارەێك ھیزی سیاسی خۆیان ڕاگەیاندووە.ھەریەکە لە (ھاوپەیمانی بۆ دێموکراسی ودادپەروەر و نەوەی نوی و تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی گەڵ)جەندین ھیزی تر کە خۆیان ڕاگەیاندووە. کە بەبراوی من ئەو ھیزانە کاریگەریان ھەیە ھەم لە زۆنی سەوز وە ھەم لەسەر دەنگدەری یەکیتی.

 

6-سەرکووتکردن ودەستگیرکردنی خۆپێشاندەرانی ماوەی رابردوو لە سنووری سڵێمانی ودەوروبەری ھۆکاری تر کە خەلکی سنوورە کە ئەمە لە یاد نەکەن جونکە بەشیوازێکی زۆر نادێموکراسیانە مامەلە یان لەگەڵ شەقام کرد گەرجی خۆم لەگەڵ ئەو جۆرە خۆپێشاندانە نیمە کە بکەوێتە خزمەتی دەسەڵات. ئەوەی کە من باسی دەکەم رەنگە جەند خاڵێك بێت ئیوەش دەیان خاڵی تر بزانن وەئەم تەنھا یەکیتی ناگرێتەوە بەلکو ھاوتە میژوویەکەشی....

نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌