کەلەمن ناترسن، لانیکەم لەخوا بترسن!

وتار/ 27/04/2021 410 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

کەلەمن ناترسن، لانیکەم لەخوا بترسن!

 
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵێك لەماڵپەری کەناڵی کوردستان 24 دەربارەی بڕینی کارەبای ماڵەکەم بڵاوکرایەوە، کەیەکێکە لەنوێترین ئەو پێشڵکاریانەی بەرامبەرم ئەنجام دەدرێت، هەواڵێکی بێبنەما، دوورلەپڕەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەنووسی لەسەر بەندە بڵاودەکەنەوە.
هەڵبەتەجێگای دلخۆشیە، بەرلەوەی ئەم هەواڵەبەدڕۆبخەمەوە، دەیان هاورێ ئازیزوخۆشەویست، لەلای خۆیانەوە ئەم هەواڵەیان
بەچەواشەکاری ودوور لەڕاستی ڕەتکردەوە، ئەمە یەکەم جار وکۆتاجار نابێت، هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات بەدڕۆ بخرێنەوە.
ئەگەر وردبینەوە لەناوەڕۆکی هەواڵەکە، پرسیارگەلێك دێتە ئاراوە، کە لێرەوەبەم چەندخاڵە ئاماژەیان پێدەکەم.
۱ــ ئایە زانینی ناوی من هێندەقورس بوو، کەلەبڕی ناوهێنانم (جێناو) بەکاربهێنێت؟ یاخود هێندە قین دڵن
بەرامبەر بەمن، گەوورە و بجووکی، لەدەستی میللەتە ئەوان بریار لەسەر ئەوە ئەدەن، ئەگەر من بتوانم خزمەتێکی کۆمەڵگاکەم بکەم، نەك بەئێوەبەڵکو بەکەناڵە تورکیەکانیش بجووك نابمەوە!
۲ــ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەبێت، پشت بەستراوە بە ڕاگەیەندراوێکی پاڕێزگاری هەولێر، بەڵام خێرە هیچ یەکێك لەئێمەمانان ئەو ڕاگەیندراوەی بەڕێز پاڕێزگاری هەولێرمان نەمینی؟ پاڕێزگاری هەولێر خۆی ئەو ڕاستیە باش دەزانێت بەچ هۆکارێك کارەباکە بڕاوە هەربۆیە هیچ لێدوانێکی بۆئێوەی دڕ ڕەش و چەواشەکار نەداوە.
۳ــ هەرلەڕاپۆرتەکە چوار جار، ووشەی (سیاسەت) هاتووە، بەڵام بەبێ ئەوەی باس لەوەبکەن کێشەکە؟چی بووە، چۆن چاڕەسەر کراوە، ناشێت بەڕێزکاك( ئومێد خۆشناو) لەبەرمن یاسا پێشێڵ بکات، کارەبای ماڵەکەم بدەنەوە.
٤ــ ڕاپۆرتەکە زۆرگرینگی دەدات، کە خوێنەرو بینەری ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە، چەواشەبکەن، بەڵام وەڵامدانەوەکە خۆی پشتڕاستی هەبوونی کێشەیەك سیاسی دەکاتەوە، کە هۆکارەکەشی ئەو فشارە ڕاگەیاندنیەبوو، کەلەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان بووەڕۆژەڤ.
٥ــ دەڵێن ڕاستیەکانمان خستۆتە ڕوو، بەڵام کام ڕاستی؟ ئەگەر من لەوبابەتە چەواشەکاریم کردەبێت، چۆن دەزگا ئەمنیەکان لەڕووی یاساییەوە داوایان تۆمار نەکرد بەتۆمەتی ناوزڕاندن، نەلەمن دەترسن، نەشەرم دەکەن.
٦ــ گڕەو لەسەر ئەسپی تۆپیوناکرێت، زۆرێک چاوەڕێ ئەوەیان دەکرد، یاخود بەجۆرێك تێگەیشتەبوون، کە من،داوای لێبوردن و پۆزش هێنانەوە دەکەم، کارێك ئەگەر ڕاست، تا ئەوشوێنەی سەری خۆمان لەسەر دائەنین بەردەوام دەبین و لێ پەشیمان نابینەوە، هیچ هیزوکەسێکیش ناتوانی ئیرادەی ئێمە بشکێنێت.
لەکۆتایدا، سوپاسی خودای گەوورەدەکەم، کەئەوهێز ومتمانەی پێداوم، وەسوپاسی ئەوانەش دەکەم کەبەهەر جۆرێك لەجۆرەکان هاوکارو هاوڕێگای ئێمەن، دڕۆ وبوختان کاری مڕۆڤی بچوك و بێ دەسەڵاتەکانە، ئێمە خوێندکاری زیندانیەکانین، کەوا پەروەردەیان کردووین، ڕێگای هەق و کۆمەڵگایکی دیموکراتیك بگرینەبەر، هێرشی،دەسەڵاتێکی لەرزۆك، نە دڕۆ و بوختانی ڕۆژنامەنووسەکان ناتوانێت .......
ئەوکاروانە بوەستێنێت.

هاورێ کوردی

نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌