هاوڕێ و هێمن لە گێژاوی حوکمی بارزانیدا.

وتار/ 26/09/2019 814 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

هاوڕێ و هێمن لە گێژاوی حوکمی بارزانیدا.

سێ ساڵ تێپەری.
لەگەل بەگژداجوونەوەی ململانێی سیاسی لەباشوری کوردستان،وبەگشتیی لەسەر ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان، کێشە سیاسیەکانی ناوخۆی کوردان بەبێ ناوهێنان و تەسلیم بوون بە ماڵباتی بارزانی شتێکی مەحاڵە.بەمانایەکیتر بەبێ شاردنەوەی خیانەتەکانی ماڵباتی بارزان شتێکی مەحاڵە،
شۆربوونەوەی ململانێی سیاسی بنەماڵەی بارزانی ئەگەر ڕۆژگارێك لەسەر ئاستی حزبی بووبێت،بەڵام لەساڵانی ڕابردوودا ئەم بارگرژیە سیاسیە یاخود ئەم شەرەی بارزانیەکان، شۆربۆتەوە  ناوکۆمەڵگای کوردی،
زۆنێ زەرد یان باشترە بڵێن زۆنی بنەماڵەی بارزانی،لەپێناوی مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان لەناوچەکە دەیان قەیرانی یەک لەدوای یەکیان دروست کرد،جونکە ئەوان باش لەوەحاڵی بوونە هەبوونی قەیران واتە گەشەکردنی سیاسەتی نازانستی کۆیلە کردنی خەڵک تا بۆیان بکرێ لەناوچەکە،
تیرۆر چەمکێکی دیاری بارزانیەکانە لەبەرامبەر دژە سیاسیەکانی ناوخۆی کوردستان زۆرکات بارزانیەکان لەتیرۆری چەستەی هێندە سوودمەند نەبوونە،بەڵکو زیاتر لەتیرۆری فکری سەرکەوتووبوونە،
هاوڕێ وهێمن یەکێك لەو دوونموونە دیارانەی ساڵانی ڕابردوون کەبەرلەسێ ساڵ لەگێژاوی حوکمی بارزانیدا تیرۆرکران،لەنێوان ئەم دووتیرۆرە فکریەدا،تەنها چەند سەعاتێک لەنێوانمان بوو،لە بەرواری2016\9\26 هێمن بنصڵاوەیی بە بەرجاوی هاوسەر و منداڵەکانی هێرشی دەکرێتە سەر و سووکایەتی پێدەکرێت و مناڵێکی کۆرپەلەی دەکوژن،دوای چەند کاتژمێرێک لەهێرش کردنە سەر هێمن بنصڵاوەیی لەڕێککەوتی 2016/9/27 هاورێ کوردی لەلایەن چەقوکێشەکانی پارتی برینداردەکرێت،
ئەم هێرشانە کەبەدوو شێوازی جیاوازکرایە سەرمان،تەنها ئامانجی ئەوە نەبوو کە،هاوڕێ و هێمن لێ بێ دەنگ بن،بەڵکو پەیامێکی ناراستەوخۆ بوو بۆ هەموو حیزبە سیاسیەکان و تەواوی ئازادیخوازان،و ئەو کەسانەی تێکۆشەری ڕاستەقینەی گۆرانکاری بوون لەهەڕێمی کوردستان.
بەئامانج گرتنی هەردووکمان لەسات وکاتێکی واهەستیاردا،کە گۆرانگاری و ڕاماڵین پەیامی سەرەکی کۆمەڵگابوو، لەوکاتانەش عەقڵی دیوەخان و ئاغا و بەگەکان خواستیان بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بێ دەنگ بکەن،
ئەگەرچی ئێمە هەردووکمان باوەرمان بەسەربەخۆی هێزە ئەمنیەکان ودادگاکانی کوردستان نیە،جونکە پێمان وایە حزب لەجیاتی هەق قسەدەکات دادپەروەری لە ناو دادگاکان دا شتێکی مەحاڵە.بۆیە ئێمە ناجار کراین لەوکاتە کە سکاڵا تۆمار بکەین،ووڵاتپارێزان و ئازادیخوازان وایان بەباش زانی بۆ مێژوو سکاڵای هەردووکمان بمێنی،ئەوکات بەهۆی دەرکردنی بەزۆرەملێی هێمن بنصڵاوەیی لەشاری هەولێر توانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی سکاڵا تۆماربکات، وە لە پەڕلەمانی عیڕاقیش چونکە پەڕلەمان کوردستان هەر لەلایەن ماڵباتی بارزانی داخربوو،بەڵام هاورێ کوردی هەرجەند سەردانی پۆلیسی هەولێری  کرد بۆ تۆمارکردنی سکاڵا،بەڵام ئەفسەری بنکەکان  ئامادەنەبون سکاڵاکەی قبول بکەن بەبیانووی نەبوونی بەڵگە،بەڵگەش لای خودی خۆیانە خۆیان دادوەرن هەر خۆشیان تاوانکارن،
سکاڵای هێمن بنصڵاوەیش هەمان ڕەنگ دەبوو،ئەگەر لەهەولێر سکاڵای تۆمارکردەبایە.سێ ساڵ تێدەپەرێت، بەسەر هێرش کردنە سەرمان،بەبەراورد بەو سێ ساڵەی ڕابردوو ڕەوشی مافەکانی مڕۆڤ لەهەرێمی ژێڕدەسەڵاتی حوکمی ماڵباتی بارزانی،نەک  پێشنەکەوتوە بگرە زیاتر  مافەکانی مڕۆڤ لەژێڕ مەترسی گەوورەدایە،ئەوەی کەپێشکەوتوە هەڵویستی ئێمەیە کە ئەو خۆڕاگریەمان تاقی نەکرابویەوە،بەبەراورد بەسێ ساڵی ڕابردوو ئێمە کەهەردووکمان هاوشاری یەکترین، ئەم تیرۆرە وای کرد ئاشنایەتیمان دڕوست بێت،ئەوکات ئێمە داوای سیستەمێکی دادپەروەر و ژیانێکی شایستەمان بۆهەمووان دەکرد دەیان داواکاری تر تاکو ئێستا هەر دروشمی سەرەکی ئێمەن، عەقلی بچوکی بارزان دەیخواست بۆ چەند پەڕە کاغەزێک کە خۆیان هەموو شتێکیان لە پێناو ئەو پەڕە کاغەزە داناوە، چۆك بەئیرادەیی دووگەنجی ئازادیخواز دابنێنن،لەبەردەم کۆمەڵگادا ناشرین بکرێین،بەڵام ڕێك پێچەوانەی خواستی ئەوان ئێمە لەسەر باوەری خۆمان سوورتر بووین وبگرە زیاتریش خۆمان ئامادەکرد بۆ خەباتی داهاتوومان،ئێستا لەسەرانسەری کوردستان دۆستمان هەیە،ئەوکات ئەگەرجی ئێمە تەنها بووین بەڵام پشگیر ئازادیخوازان ئێمەی سەرخست، بەسەر پیلانی گڵاوی ئەوان، چۆن پیلانەکەیانمان لەناوبرد ئاواش بەدڵنیایەوە تا بە سزاگەیاندنیان ناوەستین.....
لەکۆتایی ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ هەمو ئازادیخوازان،

هاوڕێ کوردی و هێمن بنەسڵاوەیی

نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌