عه‌ره‌قخۆری چی به‌سه‌ر ئه‌م کچه‌ هێنا؟

وتار/ 24/06/2017 1108 جار بینراوە

دكتۆر جەعفەر گوانی

عه‌ره‌قخۆری چی به‌سه‌ر ئه‌م کچه‌ هێنا؟

جه‌عفه‌ر گوانی
ئه‌گه‌ر که‌سێك سیاره‌ی لێبخوڕیت پۆیی هاتووچۆ ده‌یپشکنن داخۆ مه‌سته‌ یان نا، ترامپی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت: ئاره‌ق فرێدی براگه‌وره‌می له‌ ته‌مه‌نی 42 ساڵی کوشت، له‌و رۆژییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 35 ساڵه‌ ته‌نیا قه‌تره‌یه‌کیشم نه‌خواردیته‌وه‌، براکه‌م به‌ر له‌ مردن هه‌ر ده‌یگووت نه‌خۆیه‌وه‌ نه‌خۆیه‌وه‌.
هه‌ر شه‌وی رابردوو له‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کچه‌ حه‌ڤده‌ ساڵییه‌ به‌ ناوی نابڕا حه‌سه‌نه‌ین له‌ کاتی ده‌رچوونی له‌ نوێژی ته‌ڕاویح له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ 22 ساڵییه‌ به‌ناوی داروين مارتينيز توريس تێر به‌ چه‌قۆ لێی دراوه‌ تا گیانی سپاردووه‌، تا ئێستا شاهێد حاڵه‌کان ده‌ڵێن کابرا سه‌رخۆش بوو...
لێره‌ قسه‌م له‌سه‌ر خودی رووداوه‌که‌ نییه‌ تا چه‌ند راسته‌ سه‌رخۆش بووه‌ یان نا، به‌ڵام باشترین سوود ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی رۆژێکیش بۆنی بیره‌و عه‌ره‌قیان کردووه‌، کاتێك ده‌زانن شتێكی به‌و شێوه‌یه‌ هیوادارین ره‌مه‌زان بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی وازهێنانی یه‌کجاری، براده‌ێك ده‌ناسم ده‌یگۆت به‌ بیرم نییه‌ له‌ که‌نگێوه‌ ده‌خۆمه‌وه‌ به‌ڵام سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ دانیشنێك قسه‌مان لێوه‌ کرد، هه‌ر له‌و کاتییه‌وه‌ وازی هێناوه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌، ئێستا کوڕێکی گه‌نجی زیره‌کی خاوه‌ن پێگه‌شه‌.
(باوەڕدارەکان: دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو ... پیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن... #قورئانی پیرۆز).

نوێترین نوسینەکانی دكتۆر جەعفەر گوانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌