کێ بێ ئابڕووە؟ وەڵامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی و پاراستنی مەسرور بارزانی؟

وتار/ 17/06/2017 1689 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

کێ بێ ئابڕووە؟ وەڵامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی و پاراستنی مەسرور بارزانی؟
ئیبراهیم عەباس
نزیکەی دوو هەفتە دەبێت، بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سۆشیال میدیاو سایتە بێ دایک و باوکەکانی دەزگای پاراستن، هەرەشە و سوکایەتی دەکەن و نامە دەنێرن، دەنووسن سوکت دەکەین؟ ئەگەرچی دەزانم شەعبان شەعبان چاڵی مودیری راستەقینەی کەناڵی کوردستان ٢٤ و نزهەت حالی و کاروان محەمەد سابیرو ئاسۆ عەلی فەرەج و ساڵح موسی گەردی ... هتد لەپشت ئەو سوکایەتیانەن، بەڵام من حسابی هیچم بۆ نەکردوون.

بەڵام دواجار سۆشیال میدیای نێچێرڤان بارزانی کە نێچیرڤان بارزانی خۆی و رەوان بارزانی برای و سەرباز هەورامی و تەها بەرواری و سەرۆ قادرو سامی ئەرگوشی و .... هتد ئاراستەی دەکەن، لە سایتێکی بێ دایک و باوک، وێنەیەکی منیان لە فەیسبووکەم بردووەو کەوتونەتە هۆنیەیەوەی درۆیەک بەمەبەستی ١/ سوکایەتی ٢/زانینی رای من لە ئێستادا، تا بزانن بەرنامەم چییەو بەنیازی سەفەرم!

هەر خوێنەرێک سەیری ئەو سایتە بکات، دەزانێت دەستەکانی پشتی و مناڵ و تاڵی بەرێوەبەری سایتەکە چەندە بێ ئابروون، چونکە هەموو هەواڵەکانیان بوختان و درۆن. راستییەکەی من قسەم لەسەر سایتەکە نییە، بەقەدەر ئەوەی قسە لەسەر نێچیرڤان بارزانی دەکەم، کە خەریکی چ کارێکی بێ ئابرۆبەرانەیەو چۆن شەرم ناکاتم خاوەنداری میدیایەکی جنێودەرو بوختان چی بێ دایک و باوک دەکات.

دەزانم وتارەو روانگەکانم چۆن ماهیەتی بنەماڵەی بۆ خەڵک درخستووەو دەشزانم چەندە لە قەڵەمی من دەترسن، لەبەر ئەو هۆکارەش سەرەرای راگرتنی سەدان نووسەر تاکە کەسێکیان نییە، بتوانێت بابەتیانە وەڵامی وتارەکەنم بدەنەوە، لەبەر ئەوە کە تەنگاوبوون دەست دەکەن بە سوکاتیەتی.

بەڵام بەراست کێی بێ ئابرووە؟ من یان نێچیرڤان بارزانی و براکانی و ستافەکەی؟ ئایا کەسێک هەیە لەکوردستان گومانی لەهەوسبازی ئێوە هەبێت؟ خۆ گەر خەڵکیش نەزانێت من دەزانم و ئاگادارم خیلافی سەرەکی نێوان مەسعود بارزانی و نیچیرڤان لە هەوسبازی و بێ ئابروویی نێچیرڤان دەستی پێکرد!. ئاخر ئەگەر کەس نەزانێت من دەزانم، پێوەری نزیکبوونەوەی ئەوانەی لەنێچیرڤان و براکانی نزیکن ئەوەیە کە لەخەم کەرامەتی خۆیان و هاوسەرەکانیان نەبن، بۆ ئەوەش چەندان نموونەم لەبەردەستە.

ئافەرم سەکردەو دەوڵەتمەدار هێندە سوک و کەم بیت، لەناو پارتی هەرچی دژایەتیە کردتم، ئێستاش واز نەهێنیت خەریکی ئەو کردوە سوکانەبیت! حەزدەکەم لێرەوە بە جەنابت و دەزگای پاراستنی مەسرور بارزانی بڵێم، لەهەر شوێنێک لەپەیج و سایتە بی دایک و باوکەکانتان وشەیەکی ناراستم بەرامبەر بنووسن، من بەناوی خۆم و وەڵامی کەمەرشکێنم دەبێت.

بەراست ئێوە چۆن هێندە خۆتان کەم دەکەنەوە درۆ و بوختان بەخەڵک دەکەن، لە کاتێکدا خۆتان هێندە بێ کەرامەتن، نموونەتان نییە. ئێوە ترسنۆکانە بەردەوام بن، منیش بەناوی خۆم و شێرانە ریسواتان دەکەم.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌