تۆمارە دەنگیەکەی نیهاد بارزانی!

وتار/ 16/05/2021 978 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

تۆمارە دەنگیەکەی نیهاد بارزانی!

ئیبراهیم عەباس
بڵاوبوونەوەی پەیوەندێکی تەلەفۆنی نێوان نیهاد بارزانی و کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە ئەوروپا نیشتەجێیە، بووەتە باسێکی گەرم و جەدەلێکی زۆر. بێگومان ئەوەی بۆ خەڵکی مایەی سەرسوڕمان یاخود پرسیارە، لای ئێمەمانان نوێ نییە، وەلێ راستیەکەی بۆ ئێمەش جێگای سەدان پرسیارە.
خەڵکێکی زۆریش سەریان سوڕماوە کەچۆن ئەم تۆمارە دەنگیە گەیشتۆتە دەستی ئەو چالاکوانانەی ئەوروپاو ئەسڵەن کێ ئەوەی تۆمار کردووە؟!

بێگومان کە ئەم ستایڵە شێوازەکەی هی دەزگای پاراستنەو ئەو کەسەی لەپشت ئەو کارەیە پێشووتر کاری لەم شێوەیەی بۆ پاراستنی پارتی کردووە، بەڵام بەهەر هۆیەک بێت ئەو کارەیەی دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی کردووە و لە کاردانەوەدا داویەتی بە ئەم و ئەو و سەرەنجام دزەی بۆ سۆشیەڵ میدیا کردووە.

هەر کەسێک لە نزیک سەرکردەکانی پارتی ژیابێت دەزانێت ئەوە حاڵ و شەخسیاتی نیهاد بارزانیە، بەڵام بۆ هەموو کەس جێگای پرسیارە کە چۆن و بۆچی رێگای ئەم کارانەی پێدەدرێت؟!

دوای رووداوەکانی 31 ئابی 1996 لە مەسیف سەلاحەدین و لە مخابەرەی فەرماندەیی لەشکری کوردستان (فەلەک) بێتەل بووم، زۆر ئێواران نیهاد بارزانی و حیمایەیەکی ئەهاتنە غورفەکەمان کە بەبڕیاری کاک مەسعود هیچ بەرپرسێک بۆی نەبوو بێتە غورفەی جیهاز، بەڵام دەسەڵاتی شێخ نیهادم نەبوو چونکە ئەو برای مەسعود بارزانی و کوڕی مەلا مستەفا بوو.

چەند جارێک ویستم بە د. رۆژ بڵێم کەبەرپرسی فەلەک بوو، بەڵام لەڕووم نەهات، تا دواجار بە زەعیم عەلیم وت، زۆر بەلایەوە سەیر بوو کە بۆچی ئەبێت نیهاد ئەو مافە بەخۆی بدات بێتە غورفەی بێتەل و جیهازو گوێ لە بروسکەکان بگرێت، بەمنی وت دەری بکە! وتم شەرم دەکەم ناتوانم بە ئەو بڵێم هاتنە ژووری جیهاز قەدەغەیە، گوتی باشە خۆم چارەی دەکەم، ئەوەبوو دواجار ئیتر نەیهێشت بێتەوە.

ئەوەی ئەوکات بۆمن زۆر سەیر بوو، لای هەر بەرپرسێکی فەلەک دەموت نیهاد بارزانی بۆ پرسیاری مەوقفی شەڕ دێت، دەیانگوت رێگای مەدەن ئەو پیاوێکی سوکەو بەردەوام بەدوای ژن و کچی خەڵکەوەیە!

ئەو کات و ئێستاش تێناگەم بۆچی ئەبێت پیاوێک بەم حاڵەوە رۆژگارێک لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی پارتی بوو، ئێستاش خاوەن دەیان و سەدان جۆری بزنسی ئابووری گەورەو ناونجیە، بەڵام رێگای دەدرێت بەم شەخسیاتەوە خاوەنی پێگەی سیاسی و ئابووری بێت؟!

 

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌