ویستیان بە چراخاندا چ پەیامێک بگەیەنن؟

وتار/ 26/07/2021 523 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

ویستیان بە چراخاندا چ پەیامێک بگەیەنن؟
ئیبراهیم عەباس
خاڵێکی بەهێز کە لە کودەتاکەی کوڕانی تاڵەبانی بەسەر لاهور شێخ جەنگیدا ئاماژەی پێ نەکرا، یاخود وەستانی لەسەر نەکرا ئەوە بوو، کە پاڵپشتی مەسعود بارزانی و ئاڕاستەکەی، لە کوڕانی مام جەلال تەنها لەبەر ئەوە نەبووە کە هەموو شتێک بۆ دژایەتی لاهوری ئامۆزایان بکەن، بەڵکو بۆ ئەوە بوو میراتی هەقیقی مام جەلال و پێگەکەی بۆ باڤڵی کوڕە گەورەی بێت و لەسنوری سلێمانی تەنها ئەو حاکم و دوابڕیاردەری سنورەکە بێت.
دیمانە سەیرو بێ سەروبەرەکەی چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی ئەشێت پەیامێکی بێزارکاری مەسرور بارزانی و باوکی بێت، کە هاوشێوەی رووداوەکانی سلیمانی دەسەڵاتی یەکەمی پارتی بۆ خۆی بێت و چیتر نێچیرڤان بارزانی بەتەمای پۆستی سەرۆکی پارتی نەبێت، چونکە لەسەروبەندی بڕیاری بەستنی کۆنگرەی پارتی کە سەرەتای ئەم بەهارە زۆر باسی دەکرا، بەلێدوانێک بۆ کەناڵێکی عەرەبی، نێچیرڤان بارزانی وتبووی ئەو زیاتر بەکەسایەتی مامی سەرسام بووە، کە پێگەیاندوە، نەک باوکی، ئەمەش واتەکەی ئەوە بوو کە ئەویش هاوشێوەی مەسرور بارزانی چاوی لەسەر پۆستی سەرۆکی پارتیە، بەڵام پاش چەند مانگ لەئەگەری بەستنی کۆنگرە، کە نێچیرڤان ئامادە نەبوو دەستبەرداری خەونی جێگاکەی مامی بێت، پارتی بەفەرمی کۆنگرەی حزبەکەیانی دواخست.
داماڵینی هەموو دەسەڵات و پلەیەکی باڵا لە لاهور شێخ جەنگی بەم ئاسانیە، جوڵەی خستۆتە ناو ئاراستەی مەسعود بارزانی و مەسروری کوڕی کە نێچیرڤان لە دەسەڵاتەکانی داماڵن، بۆ ئەوەی بەئاسانی پێش وەفاتی بارزانی دەسەڵاتی بۆ مەسرور یەکلایی کردبێتەوەو هاوشیوەی مردنی مەلا مستەفا لە ساڵی 1979 کۆنگرەیەکی هاکەزایی ببەسترێت و مەسرور بکرێتە سەرۆکی پارتی.
رێگادان بە لێدوانی چراخان رەفیق کە زیاتر لە سێ ساڵە لە مەسیف سەلاحەدین لەکۆنە خانووەکەی جەرجیس حەسەن دەستبەسەرە، بۆ ئەوەیە دوا پەیام بەنێچیرڤان بدەن، گەر ئامادە نەبێت سەرۆکایەتی مەسرور قبووڵ بکات، ئەوا بەم ئاستە نزمە نهێنیەکانی دەهێنە ناو میدیاو رای گشتی.

ئەو خاتووەنە کە مافی ئەوەی پێدراوە، نێچیرڤان بارزانی بکاتە گەورەترین گەندەڵ و مافیا، مرۆڤکوژ و ژن کوژ، دزە پێکاری نهێنیەکان و چەندان تومەتی تر، دابەزینی ئاستی ململانێکانی ئامۆزاکانە لەو پێناوەی چیتر رێگری لەخەونەکانی باوک و کوڕ نەکرێت و دەسەڵاتی یەکەمی حزبەکەیان لەم بازنەدا بسوڕێتەوە، نەک بۆ کوڕی برایەکیان کە خۆیشی بووە قوربانی لەم یاریەی دەسەڵات پەرستیەدا.
پێشووتر بارزانی و ئاڕاستەکەی بەتایبەت دەزگای پاراستن بەناوی خوازراو لە سایت و پەیجی نەیارو بێ دایک و باوکەوە شەڕی نێچیرڤانیان دەکردو نهێنییەکانیان باس دەکرد، بەڵام ئێستا دوای ئەوەی بووەتە هۆکاری دواخستنی کۆنگرەی حزبەکەی، بەچراخاندا هەر پەیامی بۆ نانێرن، بەڵکو سوکایەتیەکی بێ ئەندازەی پێ دەکەن، سوکایەتییەک کە لە مێژووی بنەماڵەی بارزانی بەم ئاشکرایە نەبینراوەو نەبیستراوە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌