یەکێتی ئێستا لە چی دەچێت؟!

وتار/ 13/08/2022 390 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

یەکێتی ئێستا لە چی دەچێت؟!

ئیبراهیم عەباس
وەکو ئەوەی ژنی سوڵتانەکانی عوسمانی دەیانکرد، بە نەخۆشکەوتنی مام جەلال تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، باڤێڵ تاڵەبانی کردە سوڵتانی یەکێتی، لەیەکەم کۆبوونەوەی دوای نەخۆشیەکەی تاڵەبانی، باڤڵی کوڕە گەورە دەرکەوت و زۆریشی نەبرد بووە باڵادەستی حزبەکەیان و ساڵی رابردووش بە پشتیوانی سوڵتان ئەردۆغان و ماڵی بارزانی ئۆکەی بوون بە سوڵتانی سلێمانی پێدرا، بەڵام کورسی سەرۆک کۆمار کە پارتی ویسی لەژێر یەکێتی رایبکێشێت، تەداخولاتی ئێرانییەکانی لێکەوتەوە، کێشمەکێشی کورسییەکەی دکتۆر بەرهەم، خەونی بەسوڵتان بوونی باڤڵ تاڵەبانی وەستاند، وەستاندنێک کە رەنگە ئیتر هەرگیز ئەو خەونەی بەڕاست نەگەڕێت.
ئەو کودەتایەی تەموزی پارساڵ کرا، یەکێتی کردە تەیرەکەی مەلای مەجبوورە، بەجۆرێک ئەو حزبە لە هەموو شتێک دەچێت لە یەکێتی خۆی نەبێت، ئاخر یەکێتی لەڕووی گڕوتینی سیاسی و ئیداری، چالاکی حزبی، کێبڕکێی لەگەڵ ئەوانی تر، بەجۆرێک لە پاشەکشەدایە، لە هەڵبژاردنەکەی تشرینی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارساڵ بەر سزای قورسی جەماوەری حزبەکەیان کەوتن، بەجۆرێک لەناو شاری سلێمانی دەنگەکانی بۆ سەدو قسور هەزارێک دابەزی، کە ئەم رێژە زۆر کەمترە لە رێژەی مووچەخۆرانیان و لەسەر ئاستی دەنگی دەنگدەریش دەنگیان بووە لەسەدا هەشت.
ئەو سەرکردانەی یەکێتی پێشووتر بەهەر هۆکارێک بێت، خۆیان رادەستی پارتی و بارزانی کردبوو، لەسایەی یەکێتی نوێوە، رێژەکەیان بەرزبووەتەوە، هەر ئەوەندەشنا، کە بەشێک لە دامەزینەرو سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی، بەناوی یەکێزی و تەبایی، لۆبی جۆراوجۆر بۆ کاک مەسعود بارزانی دەکەن، بەڵکو بەرپرسی دەزگای زانیاری هاتووەتە هەولێرو تەحدای سەرۆکە نوێەکەی حزبەکەی دەکات، ئەویش لە بێ چارەیدا ئامۆژگاری پارتی دەکات بە پۆستاڵ نەسیحەتی بکەن!.
سەیرو سەمەرەکانی یەکێتی نوێ تادێت زیاتر دەبن، کارگەیشتۆتە ئەوەی سەرۆکی حزبەکە گلەیی لای نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی حزبە رکابەرەکەیان بکات، هەر گلەیش نا سکاڵا لەبەرپرسی دەزگای زانیاری حزبەکەی بکات کە گوایە ویستویەتی بە قەناس هێلکۆپتەرەکەی لەئاسمانی هەولێر بخاتە خوارەوە؟!. لە کاتێکدا چەند ساڵێک بەر لە ئێستا دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر بەجۆرێک تۆکمەبوون، جامانەی سوریان دەکردە نیشانی قەناسەکانین، بەڵام ئێستا دەزگاو سەرۆکەکەی لەژێر فەرمانی جامانەسوورەکانەوە، لەهەولێرەوە، کاری تر دەکەن!.
ئەو سەر لێشێواوەی یەکێتی تێکەوتووە، پیلان و نەخشەکانی لەهەولێر و سەری رەشە، وەلێ جێبەجێکارەکانی فرەجۆرن، ئەشێت لەهەولێربن، یان لەسلێمانی، یاخود مێرگەپان.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌