مەلای کوردو ئاشتیخوازی خەواریجەکان

وتار/ 16/06/2017 795 جار بینراوە

دكتۆر جەعفەر گوانی

مەلای کوردو ئاشتیخوازی خەواریجەکان
جه‌عفه‌ر گوانی
له‌وانه‌یه‌ هیچ گرووپێك له‌ مێژووی موسڵمانان هێنده‌ی خه‌واریجه‌کان تووندڕه‌وو دڕنده‌ نه‌بووبن، ئێستاش کاتێك قسه‌ له‌سه‌ر تیرۆر ده‌کرێت یه‌کسه‌ر باسی خه‌واریج دێته‌ گۆڕێ، به‌ڵام ئێستا خه‌واریجه‌کان چین؟
خه‌واریجه‌کان ته‌نها گروپێکیان ماون، که‌ پێیان ده‌گووترێت ئیباضی و زۆرینه‌ی میرنشینی عومان پێك ده‌هێنن، ئه‌وانه‌ نزیکترین گروپی خه‌واریجه‌کان بوون له‌ ئه‌هلی سوننه‌، هه‌نووکه‌ نه‌ك تووندئاژۆ نین، گۆڕانێکی وایان بەسەردا هاتووە, بگره‌ ئاشتیخوازترین موسڵمانانی دونیان، هیودارم بابه‌تێکی تێرو ته‌سه‌ل له‌و باره‌وه‌ بنووسم، تاکه‌ شوێنێکه‌ شیعه‌و سوننه‌و خه‌واریج و هه‌موو گروپه‌کانی تر به‌وپه‌ڕی برایانه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین، به‌شداری دانیشتن و سمینارو کۆنگره‌کانی هه‌موو مه‌زه‌به‌کانی ئیسلامی ده‌که‌ن، له‌ میسره‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ئێران و مه‌غریب، به‌ ئاشکراو به‌ نهێنی به‌شداری هیچ شه‌ڕو شۆڕێك ناکه‌ن، ئه‌وان وێڕای جوانترین ژینگه‌و خۆشترین ژیان و دیندارییه‌کی جوان، به‌شداری هیچ کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کیش ناکه‌ن، باشترین بازرگانی و دۆستایه‌تی سعودیه‌ ده‌که‌ن، تاکه‌ ده‌روازه‌ی قه‌ته‌ریشن... که‌واته‌ پاشماوه‌ی خه‌واریجه‌کان به‌ ئه‌زموون بوونە ئاشتیخواز ئه‌گه‌ر ئاشتیخوازترین نه‌بن، دواجار ته‌نها نوێنه‌رانی ئاشتی سه‌رده‌که‌ون، ناوبانگی مه‌ولانا به‌ ئاشتی گه‌یشته‌ هه‌موو دونیا... هیوادارم مامۆستایانی ئایینی ئێمه‌ نه‌که‌ونه‌ ژێر هیچ کاریگه‌رییه‌ک و فتیله‌ی شه‌ڕو ئاژاوه‌ نه‌بن، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێستا ژاوه‌ژاو چه‌پڵه‌ی بۆ لێ بدرێت، به‌ڵام دواجار ناوبانگی ئاشتی بە سەربڵندی ده‌مێنێته‌وه‌.

نوێترین نوسینەکانی دكتۆر جەعفەر گوانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌