پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پاشگەزبوونەوەکەی مەسرور بارزانی
وتار/
15/06/2017
7142 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پاشگەزبوونەوەکەی مەسرور بارزانی
ئیبراهیم عەباس
سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو، لە بەردەم کادرانی یەکێتی
قوتابیانی کوردستان کە لە بەشە پشکی خۆیەتی، هەروەک پشکی یەکیتی لاوان پشکی نێچیرڤان
بارزانی ئامۆزایەتی، مەسرور بارزانی بەرپرسی دەزگای پاراستنی پارتی، بە لەخۆبایبوونێکی
هاوشیوەی سەرۆکی کۆریای باکوور، وتی "پارتی سەرۆکی پەرلەمانی بە گۆڕان داوەو
لێیان وەردەگرینەوە". بەڵام دوای چل رۆژ لەو لێدوانە بێ ئەوەی گۆڕان داوای
کردبێت، پارتی ئامادەیە د. یوسف محەمەد بگەڕێنێتەوە پەرلەمان، بەڵام ئەوە گۆڕانە
قبووڵی ناکات.
مەسرور بارزانی کە هاوشێوەی خوشک و براکانی و کەسانی بنەماڵەکەی
هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکییەو تا ئەمساڵیش تاکە کەسی ماڵی بارزانی بوو کە بەکالۆریۆسی
لە زانکۆیەکی ئەمریکا بەدستهێنابیت، بەڵام مەغرورترین کەسی بنەماڵەیەو لە هەموویان
خێڵەکیانەتر کار دەکات، دەزگای پاراستنەکەشی لای ئەمریکییەکان و دونیای دەرەوە دەیان
پرسیاری لەسەر کوشتن و شوێنبزکردن و رفاندنی لەسەرە، کەچی تەنها بەو زمانە چەکەی
باوکی پەرلەمانی پەکخست، مانگی رابردوو قسەی کردوو ئەمرۆش پەشیمان بوونەوە.
ئەو دۆخەی پارتی لە ئۆکتۆبەی ٢٠١٥ بەبەهانەی خۆیشاندانەکانی
سلێمانی دروستی کرد، بووە گرفتێکی گەورەی ئەوتۆ بۆ پرۆسەی سیاسی کە پارتی نازانێت
چۆن خۆی لێدەرباز بکات، دواکارتیش ریفراندۆمە کە هێندەی تر ئەرکی بارزانی قورس تر
کرد، چونکە دیاریکردنی ساتی ریفراندۆم بەبێ کۆدەنگی و رازیبوونی گۆڕان و کۆمەڵ و نیوەی
یەکێتی، دۆخێک دینێتە پێش نەک مەسرور بارزانی لە غرور بینێتە خوار، بەڵکو وا دەکات
بارزانی بۆ رازیکرنی ئەو لایەنانە زۆر کار بکات، کە باوەڕی پێ نییە، بەڵام ناچار دەبێت
بیکات، لەچەند مانگی رابردوو ئەو کارانە دەبینین.
ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بخوازن دەرفەتی گەورە دێتە
بەردەمیان، چونکە گەر بارزانی بخوازێت لە دۆخێکی لەم بابەتە ریفراندۆم بکات، دەیسەلمینێت
ئەو سەرکردەی کورد لە سەرۆک خێڵێک زیایتر نییەو نابێت. کەواتە دەرگاکان بۆ گۆڕان و
کۆمەڵ کراوەن. بەڵام ئەوەندەی من چاودێری هەڵویستی ئەو دوو حزبەم کردبێت، تەسلیم
بوون بەداواکانی پارتی و بارزانی بە یاری ریفراندۆم مەحاڵەو پێدەچێت لەسایەت ئەو تەسلیم
نەبوونە سەرئەنجام کۆمەڵە پێشهاتێکی گرنگ بێنە پێش کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان
دەبن، بەپێچەوانەی ئەو هەڕەشانەی زوو زوو پارتی لە خەڵک و حزبەکانی کوردستانی دەکات،
کە گوایە رۆژانی سەختتر لە پێشمانن.
دۆخی پارتی لە ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەت لای ئەمریکیەکان
لە دژواری دایە، نەک هەر ئەوە قورربانییەکان دەستی پارتی و پاراستن گەر لەداگاکانی
ئەمریکا شکات لە بنەماڵەی بارزانی بەتایبەت مەسرور بارزانی بکەن، پەلکێشی دادگاکانی
ئەمریکا دەکرێن، یان هەر هیچ نەبێت سەفەری ئەمریکایان لێ قەدەغە دەکرێت. لەبەر ئەوە
گرنگە خەڵکی کوردستان دڵنیابێت ئەو پشێوەی پارتی بەدوایدا دەگەرێت بۆ ئەوەی دۆخی
کوردستان بەو شێوازە بهێڵیتەوە، لە کۆتایدایەو دواجار ئەوە گۆڕان و کۆمەڵ و بەشێک
لە یەکێتین شانازی سەروەربوونی یاسایان پێدەبڕێت.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021